ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

عیرفان وەستا محەمەد بوو بە ٥١ ساڵ، وێنەکانی ببینە


خێزان

هونەرمەندی کۆمیدی عیرفان وەستا محەمەد ئاهەنگی ٥١ ساڵەی تەمەنی خۆی کردەوە و وێنە خێزانیەکانی بڵاوکردەوە.

عیرفان وەستا محەمەد کە بە (حەمە دەمبڵ) ناسراوە لە ساڵی ١٩٦٨ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و ئەمڕۆش ئاهەنگی ٥١ ساڵەی لەدایکبوونی خۆی کردەوە کە تێیدا هاوسەرەکەی (نەسرین) و منداڵەکانی لەگەڵیدا دەرکەوتوون.

عیرفان وەستا محەمەد  ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵە کاری هونەری کۆمیدیا دەکات لە هەرێمی کوردستان و یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکان.

 

 

ریکلام

هەواڵەکان

شنیار دڵ لە سینەم دەرچوو دەڵێتەوە


خێزان

کچە گۆرانیبێژ شنیار نەجیب لە نوێترین بەرهەمیدا گۆرانی”دڵ لە سینەم دەرچوو”ی بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی شنیاری لە هۆندراوەی هادی مورادیە و شادمان محەمەد کاری دەرهێانی بۆ ئەنجامدراوە.

دڵ لە سینەم دەرچوو گۆرانیەکی بەناوبانگە کە چەندین هونەرمەند وتویانەتەوە و ئاوازە ئەحمەد کایایە.

شنیار نەجیب لەدایکبوی شاری سلێمانییە، ماوەی چەند ساڵێکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شاباز: پێشتر شوانبووم و ئێستاش بومەتە شاباز زەمانی


خێزان

پاش ئەوەی خانمە هونەرمەندێک ڕایگەیاندبوو کە شاباز زەمانی پێشتر شوان بووە و ئێستاش لەخۆی بای بووە، شاباز زەمانی لەسەر ئەوە وەڵامی پرسیاری هەوادارێکی دەداتەوە.

شاباز زەمانی لەبارەی ئەو پرسیارەوە ڕایگەیاند کە بەشانازیەوە پێشتر شوان بووە، بەڵام ئێستا بۆتە شاباز زەمانی.

شاباز زەمانی لە سالی ١٩٩٠ لە سلێمانی لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەریدەکات و گۆرانیبێژێکی بەناوبانگە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

منداڵ و گەنج

گۆڤاری منداڵی سەردەم دابەزێنن و بۆ منداڵەكانتانی بخوێننەوە


خێزان

دایكان و باوكانی ئازیز ئێستا دەتوانن، لە ڕێی ئەم لینكانەی خوارەوە ژمارە (١٢٨)ی گۆڤاری “منداڵی سەردەم” و دیارییەكەی بەناوی “من هەڵدەبژێرم” بۆ جگەرگۆشەكانیان داونلۆد بكەن و سوود لە بابەتە بەپێزەكانی ببینن.

گۆڤاری منداڵی سەردەم، چاپكراوێكی منداڵانە كە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم پێشتر لە چوارچێوەی گۆڤارێكدا بەردەستی دەخست، بەڵام بەهۆی كاریگەرییە یەك لەدوای یەكەكانی قەیرانی دارایی لە ئێستادا گۆڤارەكە چاپ ناكرێت بەڵكو بە شێوەی PDF ژمارەكانی بەردەوامن لە بڵاو كردنەوە.

ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی لینكەكانەوە گۆڤارەكە و دیاریەكەی داونلۆد بكەن و بۆ منداڵە ئازیزەكانتانی بخوێننەوە.

https://www.scribd.com/document/463193009/Mindaly-Sardam-128

https://www.scribd.com/d…/463194096/Deary-Mindaly-Sardam-128

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان