ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مووچەی سێ‌ مانگی بەشێكی فەرمانبەران بەیەكەوە خەرج دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر بودجەی پەرەپێدان، كە زۆربەیان لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی و شارەوانین، موچەی دوو مانگی 6 و 7 خەرج نەكراوە بۆیان و وەزیری تەندروستی دەڵێت: “لەگەڵ مووچەی مانگی 8 ئەو دوو مووچەیەش خەرج دەكرێت”.

بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی، بە دوو جۆر فەرمانبەر بە گرێبەست دادەمەزرێندرێت، لەسەر بودجەی ئاسایی و لەسەر بودجەی پەرەپێدان، ئەو دوو مانگە تەنیا مووچەی ئەوانە خەرج نەكراوە، كە لەسەر بودجەی پەرەپێدانن.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (باس)ی ڕاگەیاند، ڕاستە دوو مانگە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن خەرج نەكراوە، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر ئەو كێشەیە كۆبووینەوە و ڕەزامەندی وەزارەتی داراییمان وەرگرتووە، نووسراو دەكرێت و كێشەكە چارەسەر كراوە.

ڕوونیشی كردەوە، لەگەڵ مووچەی مانگی 8 مووچەی ئەو دوو مانگەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكرێت، كە ژمارەیان زۆرە، لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی.

زیاتر لە 31 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی كوردستان هەن، كە بە هەزاران كەسیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانن.

ئابوری

یاسای خانەنشینی دەستكاری دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی عیراق، بڕیارە لە هەرێمی كوردستانیش یاساكە دەستكاری بكرێتەوە و گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

لوقمان وەردی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای چاكسازییدا دەستكاری خانەنشینی بكرێتەوە.

دەشڵێت”ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگبووە دەستكاریكردنی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایشە، چونكە مووچەكانیان زۆر كەمە و ستەمیان لێدەكرێت”.

دەستكاریكردنی مووچەی خانەنشینی لەكاتێكدایە لە عیراقدا دەستكاری یاساكە دەكرێت و تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە كەمدەكرێتەوە بۆ 60 ساڵ، بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین ببن و بتوانرێت كەسانی گەنج وەك فەرمانبەران دابمەزرێن.

مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش شەش ساڵ پێش ئێستا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، بەڵام بەهۆی ڕازینەبوونی حكومەتەوە دواخرا.

بەپێی پڕۆژەیاساكە هەر كارمەندێكی پۆلیس و ئاسایش دوای 15 ساڵ خزمەت دەتوانێت داوای خانەنشینی بكات و ئەگەر خزمەتەكەشی گەیشتە 25 ساڵ دەتوانێت بە 80%ی تەواوی مووچەوە خانەنشین ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یەك شەممەی داهاتوو مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرەتای هەفتەی داهاتووی بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەیەك كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و توێژی كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرا و چەند ڕۆژێك دواخرا و پێشبینی دەكرێت لەگەڵ هاتنی پارەكەی بەغدادا خێرایی بدرێت بە دابەشكردنی مووچە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ بڕیارە مووچەی هەریەك لە كارمەندانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئابی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لەكاتێكدایە چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵ نادیارە و نازانرێت ساڵی داهاتووش مووچە دابەش دەكرێت یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان