ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حكومەتی عیراق كۆمەڵیك چاكسازی تر ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، كۆمەڵێكی چاكسازی نوێ‌ ڕادەگەیەنێت، كە بەدەنگەوەچوونی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران لەخۆدەگرێت.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (العراقیە)ی فەرمی، “ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، كۆمەڵێك چاكسازی نوێی ڕاگەیاندووە، كە بەدەنگەوەچوونی داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانە”.

بە گوێرەی هەواڵەكە، “ئەنجوومەنی وەزیران ڕازی بووە بە پڕۆژە یاسای لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراقی و ڕەوانەكردنی بۆ پەڕلەمان”.

ئاشكراشی كردووە، ئەنجوومەنەكە دەسەڵاتی تەواوەتی داوە بە وەزیری نەوت، تا ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی پەیمانگەكانی مەشق و ڕاهێنانی كەرتی نەوت بۆ ساڵانی 2018-2019 لەسەر میلاكی وەزارەتەكە دەرببڕێت.

عێراق

گفتووگۆ بۆ دانانی جێگرەوەیەك بۆ عەبدولمەهدی دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ماڵپەڕی “سبوتینك”ی ڕوسیا بڵاوی كردەوە، هێزە دەسەڵاتدارانی عیراق گفتووگۆ لەسەر سێ‌ كەس دەكەن بۆ ئەوەی لە كۆتاییدا كەسێكیان دەستنیشان بكەن وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق.

ماڵپەڕەكە لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە باسی لەوەكردووە، تەنانەت هێزەكانی نزیك لە ئێرانیش گەیشتوونەتە ئەو بڕواییەی كە سەرۆك وەزیرانێكی نوێ‌ دەستبەكاربێت.

سەرچاوەكە ڕەتیكردووەتەوە ناوی هیچ یەكێك لەو كەسانە ئاشكرابكات كە گفتووگۆیان لەسەر دەكرێت و تەنها وتویەتی”یەكێك لەو كەسانە كەسایەتییەكی سیاسی دیاری عیراقە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بە بەڵگە.. پارێزگاری نەینەوا داوای داخستنی دەرگای ئەنجومەنی پارێزگاكەیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە نوسراوێكدا پارێزگای نەینەوا داوای لە هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی سنوری پارێزگای نەینەوا كردووە، لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان ڕێگری بكەن و ڕێگەنەدەن ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەكاربهێنرێت.

ڕۆژی 28ی مانگی پێشوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ تەواوی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقی هەڵوەشاندنەوە بێجگە لە هەرێمی كوردستان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دوو كارمەندی پۆلیسی ئیتیحادی لە كەركوك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو لە پەلامارێكی چەكدارانی داعشدا لە پارێزگای كەركوك دوو كارمەندی پۆلیسی ئیتیحادی كوژران.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان درەنگانێكی شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش لە شارۆچكەی ڕەشاد پەلاماری بنكەیەكی هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادییانداوە و بەهۆیەوە دوو كارمەندی ئەو هێزانە كوژراون.

دوای ڕووداوەكە هێزێكی زۆری ئەمنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و چەكدارەكانیش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان