ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئێران: ئەم وڵاتانە دەیانەوێت ئاژاوە و پشێوی لە عیراقدا دروست بكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاوێژكاری ڕابەری باڵای ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی زانیاری لەبارەی هاندانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و سعودیە و ئیمارات و ئیسڕائیل هەیە بۆ درەستبوونی شەڕ و ئاژاوە لە عیراق.

عەلی ئەكبر ویلایەتی، ڕاوێوكاری ڕابەری باڵای ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (فڕانس 24) ڕایگەیاندووە، “ئەمریكا و سعودیە و ئیمارات و ئیسڕائیل دەیانەوێت سواری تەوژمەكە ببن لە عیراق و لوبنان و دەیانەوێت داواكاری ڕەوای هەردوو گەلی لوبنانی و عیراقی بەلاڕێدا ببەن”.

بە وتەی عەلی ئەكبەری ویلایەتی، “تاران دەزانێت، كە هەندێك كارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و هەندێكی سەر بە سعودیە و ئیمارات و قەوارەی زایۆنیزم، كار بۆ دەستگرتن بەسەر داواكاری ڕەوای گەلدا دەكەن و دەیانەوێت شەڕ و ئاژاوە لەنێوان پێكهاتەكانی گەلی عیراقدا دروست بكەن”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئێرانیە، “تاران هەرگیز دەستی لەكاروباری ناوخۆی عیراق وەرنەداوە و ڕێز لە هەموو ئەو بڕیارانە دەگرێت، كە لەلایەن دەسەڵاتەكانی یاسادانان و ڕاپەڕاندن لە عیراق دەردەچن، لەگەڵ ئەوەشدا پێمانوایە هەموو ئەوانەی كار بۆ دروستكردنی ئاژەوە و پشێوی دەدەن خێر و خۆشی گەلی عیراقیان ناوێت، هەر ئەوانەشن، كە خەڵكی دەكوژن و بارەگای حزبە سیاسییەكان دەسوتێنن لە عیراق”.

عێراق

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئاماری تووشووانی کۆرۆنا لەعیراق لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ هەزار و ٤٦١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەعیراق تۆمارکران و دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووش چاکبوونەوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی: پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیی لە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی كرد و باسیان لە دۆخی سیاسی، ئابووریی، ئاسایش و تەندروستیی عیراق كرد و جەختیشیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەبارەی پێویستیی نەهێشتنی تیرۆر و زیادكردنی سەركەوتنە ئەمنییەكان و دابینكردنی ئاسایشەوە پێداگر بوون.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و پشتگیریی خۆیان بۆ لایەنە پزیشكی و تەندروستییەكان دەربڕی و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ چارەسەركردنی قەیرانیی ئابووریی وڵات هەردوولا باسیان لە چەند ڕێكارێك كرد بۆ ئەوەی بیانگرنەبەر، بەتایبەت كەمكردنەوەی بەخشینە حكومییەكان و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات.
هەروەها، هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستیی چارەسەركردنی گرفتە ماددییەكان بە گوێرەی دەستوور كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان