ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەهۆی گۆڕانكارییەكانی عیراقەوە كورد زیانی گەورەی بەردەكەوێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی خوولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق هۆكاری دژایەتی كورد بۆ هەمواری دەستوور و گۆڕینی سیستمی سیاسی بۆ سەرۆكایەتی ئاشكرای دەكات و دەڵێت: “لە گۆڕینی سیستمی سیاسی عیراق كورد زەرەرمەندی یەكەمە”.

جاسم محەمەد جەعفەر، ئەندامی خوولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە كوردیەكان دژی هەر جوڵەیەكن بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات لە پەڕلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی و كەمكردنەوەی ڕۆڵی پەڕلەمان و لایەنەكانی دیكەشیان لەو هەڵوێستەیان ئاگادار كردۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە هۆكاری ئەوەی كورد سیستمی سەرۆكایەتی ڕەتدەكاتەوە ئەوەیە، كە كورد چەندین ئیمتیازی لە سیستمی پەڕلەمانی دەستكەوتووە، كە هیچ پێكهاتە و فراكسیۆنێكی دیكە دەستی نەكەوتووە.

وتوشیەتی، “كوردەكان دەیانەوێت ببنە هۆی هاوسەنگ كردنی تەرازووەكە و بە سازش كردن لەگەڵ كوتلەی گەورەی عیراق لەڕێگەی پێدانی دەنگیان بەو كوتلەیە لە بەرامبەردا سەرجەم ئیمتیازەكان بەدەست بهێنن لە هەر خوولێكی پەڕلەماندا.

جەختیشی كردۆتەوە، كە سیستمی سەرۆكایەتی كورد دەخاتە گێژاوێكی گەورەوە و كۆتایی بە ڕۆژڵی كورد دەهێنێت و دەیانخاتە پەنایەكی تەنگەوە.

دوابەدوای بەرزكردنەوەی ئاستی داوای خۆپیشاندەرانی عیراق لە دابین كردنی خزمەتگوزارییەكانەوە بۆ گۆڕینی حكومەت و گۆڕیسنی سیستمی سیاسی و هەمواركردنەوەی دەستوور، پەڕلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەی ڕابردوودا بڕیاریدا لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ هەمواری دەستوور.

لای خۆشیەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پێشووی هەرێم و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا لە 2ی ئەم مانگەدا ڕایگەیاند، كە هەر گۆڕانكارییەك لە دەستووری عیراق دەبێت بەجۆرێك بێت نەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە مافەكانی گەلی كورد.

ڕاشیگەیاندبوو، كە ئەوەی ئێستا ڕوودەدات ئەمڕۆ دروست نەبووە، بەڵكو كەڵەكەبووی 15 ساڵ شكستە، كە بەهۆیەوە هاووڵاتیان زیانیان پێ‌ گەیشتووە و وتوشیەتی، “نابێت شكستەكان بخرێنە ئەستۆی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عیراق”.

جیهان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ژمارەیەك كەس و كۆمپانیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسایەتی و چوار كۆمپانیا كە بەشێكیان لە توركیان، كۆمەكی دارایی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو كەس لە توركیا چوار كۆمپانیا لە سوریا و عیراق و كەنداو و ئەوروپا خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەس و كۆمپانیایانە یارمەتی دارایی و پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بە تیرۆریستانی داعش كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەواڵگری عیراق: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەواڵگری سەربازی عیراق هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانەوەی داعش و ڕایدەگەیەنێت: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا، ئەوانەشی لەناوچەكانی نزیك بە توركیان ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە ڕێكخستنەوەی چەكدارەكانیان.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق سەرۆكی هەواڵگری سەربازی عیراق ڕایگەیاند: سەركردە باڵاكانی داعش كە خاوەنی ملیۆنان دۆلارن لەڕێگەی بەرتیلدانەوە لەباكووری سوریاوە چوونەتە توركیا و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدەن، ئەمەش ئاماژەیەكی ڕوونی گەڕانەوەی توندوتیژییەكانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق هۆشداری دەدات لەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پیلانیان هەیە خۆیان ڕێكبخەنەوە و هەوڵی تۆڵە سەندنەوە بدەن، بەتایبەت دوای كوژرانی بەغدادی، دەشڵێت: داعش پیلانیان هەیە هەزارەها چەكدار و لایەنگریان لە سەربازگە و زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕزگار بكەن، هەوڵی بەكۆمەڵ هەڵهاتنیان دەدات.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق ئاماژەی بەوەشدا: فەرماندە باڵاكانی داعش بەتایبەتی ئەوانەیان كە لەو ناوچانەی نزیك بە توركیان، ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە چەكداركردنەوەی لایەنگرەكانیان.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق ئەوەشیخستەڕوو: سەرانی باڵای داعش كە بەنهێنی بەرەو شاری غازی عەنتاب و ناوچەكانی تر هەڵاتوون، پارەدارێكی گەورەن و كۆمەكی گەورەی دارایی دەبەخشنە ڕێكخراوەكە، چەندەها پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنانیان لە توركیا هەیە، ڕاشیگەیاند:”پێش مانگێك بەڵگەنامەی تەواوی نۆ لەسەرانی داعشمان داوەتە بەرپرسانی سەربازیی توركیا”.

ئەلعەلاق هۆشداریش دەدات لە بەهێزبوونەوەی داعش، دەڵێت: 10 هەزار چەكداریان لەگرتووخانەكانی سوریان و لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق بڵاویكردەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەتمەند بە دۆسیەكانی دەستەی دەستپاكی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تەڵاڵ زەوبەعی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەركرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، پشت بەستن بە بڕگەكانی یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 308، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەتمەند بە دۆسیەكانی دەستەی دەستپاكی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تەڵاڵ زەوبەعی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەركردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ڕوونیشیكردووەتەوە، لە بڕیارەكەدا گەشتكردن لەسەر ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق قەدەغەكراوە، هەروەك بڕیاریشدراوە دەستبگیرێت بەسەر سەروەت و سامانی گواستراوە و نەگواستراوەیەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان