ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ دەوریەی هاوبەشی توركیا و ڕوسیا لە كۆبانێ‌ بەردباران كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەوریەی هاوبەشی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا و سوپای توركیا لە گوندەكانی كۆبانێ‌ بەردباران كرا.

لە 22ی مانگی ڕابردوودا، ئەردۆغان و پۆتین لە سوچی ڕێككەوتننامەیەكیان واژۆ كرد، كە بە قوڵایی 5 كیلۆمەتر لەناو خاكی باكووری سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) دەوریەی هاوبەش بكەن و هەسەدە لەنێوان گرێ‌ سپی و سەرێكانی بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر بكشێتەوە بۆ دروست كردنی ناوچەی ئارام.

ئەمڕۆ یەكەم دەورییەی هاوبەشی پۆلیسی ڕوسیا و سوپای توركیا لە گوندی (مەرج ئیسماعیل) لە ڕۆژهەڵاتی كۆبانێ دەستیپێكرد.

لەكاتی گەیشتنی ئەو دەورییە هاوبەشە بۆ گوندی (قەرەمۆخ) لە ڕۆژهەڵاتی شاری كۆبانێ، هاوڵاتیانی ئەو گوندە، پێڵاو، بەرد، هێلكە، میوەی خراپبوویان لەو كاروانە گرت و هەندێك لەو هاوڵاتیانە بە بەرد لەبەردەم ئەو كاروانە وەستان ئەمەش وەكو ناڕەزایەتییەك و ڕەتكردنەوەی هێزی داگیركەری لەسەر خاكەكەیان.

کوردستان

پەروەردە وەڵامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرسیار و وەڵامی تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی 12ی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پرسیار و وەڵامی تاقیكردنەوەی وەزاری (فیزیا/ بەشی زانستی) و (جوگرافیا/ بەشی وێژەیی) پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خویندنی (2019-2020) خولی یەكەمی بڵاوكردەوە.

1- پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی فیزیا

2- پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی جوگرافیا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هۆكاری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە گەنجان و لاوان هەر وەكو هەموو كەسێكی دیكە تووشی كۆرۆنا دەبن و دەشڵێت: “دەبێت زیاتر پابەندی ڕێنماییەكان بن، چونكە هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی ڤایرۆسەكەن”.

دكتۆر خاڵس ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لە پەیامێكیدا بۆ گەنجان و لاوان دەڵێت: “پابەندی ڕێنماییەكان بن و خۆتان بپارێزن، چونكە ئێوەش تووشی كۆرۆنا دەبن. ئاگاداربن ڤایرۆسەكە لەگەڵ خۆتان بڵاومەكەنەوە، بۆ كۆتاییهێنان بە كۆرۆنا، پێوستە ئێوە زیاتر لە هەمووان پابەندی ڕێنماییەكان بن”.

ڕاشیگەیاندووە، ئێوە هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی نەخۆشییەكەن لەناو كۆمەڵگادا، چونكە زۆربەتان خۆتان ناپارێزن و بەردەوامن لە جووڵە و گەڕان، لەگەڵ خۆتاندا ڤایرۆسەكەش بڵاودەكەنەوە، بەبێ ئەوەی هەستی پێبكەن.

دەشڵێت: “بەداخەوە هەندێكیشتان دەزانن نەخۆشن، بەڵام گوێی پێنادەن و خۆتان جیاناكەنەوە، دەبنە هۆی نەخۆش خستن و مردنی چەندین كەسی دیكە، چونكە زۆربەی كەسە بەتەمەن و نەخۆشەكان، لە ڕێگای گەنجەكانەوە تووشی كۆرۆنا دەبن”.

دكتۆر خاڵس تكا دەكات؛ “كاتێك دەردەچن بۆ لای هاوڕێكانتان و شوێنە گشتییەكان؛ ماسك ببەستن، دووربن لە كەسانی دیكە، زوو زوو دەستتان بشۆن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شۆفێرێك لە منداڵێك دەدات و لەپاش هەڵگرتنەوەی لە شوێنێكی تر فڕێى دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە رووداوێك لە شاری هەولێر، شۆفێرێك لە منداڵێك دەدات و دوای ئەوەی هەڵگرتنەوەی كە گوایە دەیباتە نەخۆشخانە، لە شوێنێكی تر منداڵەكە فڕێدەدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات – بنكەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) و دانیشتووی گەڕەكی باداوە، بە تۆمەتی لێدان لە منداڵێك بە ئۆتۆمبێل بە ناوی (دواڕۆژ كارزان خەسرەو) تەمەن شەش ساڵ، دەستگیر كرد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە”ئەو منداڵە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆباما) لێی درابوو، دواتر گوایە منداڵەكە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێكی نزیك لە رووداوەكە فڕێیان دابوو، تۆمەتباران دانیاننا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە (23ـی هاتووچۆ) بەندكران و رووبەڕووی یاسا كرانەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان