ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی باسی مەزڵوم كۆبانێ‌ دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، باشترین چارەسەر بۆ دۆخی سوریا گفتوگۆیە و دەشڵێت: “دیدار و پەیوەندی بەردەوامم لەگەڵ مەزڵوم عەبدی هەیە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیداری مێری لە هەولێر ڕایگەیاند، كە باشترین چارەسەر بۆ دۆخی سوریا ڕێگەی گفتوگۆیە لەگەڵ دیمەشق.

ڕاشیگەیاند، كە دیدار و پەیوەندی بەردەوامم لەگەڵ فەرماندە مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەیە.

وتیشی، “كێشەی توركیا، كورد نییە، بەڵكو بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە، كە بەرگەی بینینی ئاڵای پەكەكە لەسەر سنوورەكانیان ناگرن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە ترسی گەورەمان ئەو گروپە چەكدارانەن، كە هاوشانی سوپای توركیا شەڕ دەكەن.

جەختیشی كردەوە، كە كوردەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەتوانن بە یەكگرتوویی دەستكەوتی زیاتر بەدەست بهێنن.

سەبارەت بە دۆخی كورد لە باكووری كوردستان-یش وتی، “كێشەی كورد لە توركیا بە شەڕ چارەسەر ناكرێت، بەڵكو دەبێت پرسی ئاشتی بێتەوە پێشەوە و لەڕێگەی گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەر بكەن”.

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی دەربارەی 12ی ئامادەیی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدات ئەو خوێندكارانەی پۆلی 12ی ئامادەیی، كە ئەمساڵ دەرچوون دەبێت لە سیستمی (e-parwarda) وەك دەرچوو تۆمار بكرێن، چونكە داتا و زانیاری ئەو خوێندكارانە دەبێتە ئەرشیف و ناگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەبارەت بە دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كە ئەو قوتابخانە و خوێندنگایانەی پۆلی ١٢ی ئامادەییان لە سیستەمی e-parwarda تۆماركردووە پێویستە ئەو قوتابی و خوێندكارانەی دەرچوون لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە ماوەی (دوو) ڕۆژدا تا ٢٥/٩/٢٠٢٠ بكرێنە دەرچووی ئامادەیی لە سیستەمەكە.

ڕاشیگەیاندووە، پێچەوانەوە ئەگەر نەیكەن ئەوا داتا و زانیاری ئەو قوتابیانە هەمووی دەبێتە ئەرشیف واتا بە هیچ شێوەیەك گەرانەوەی نابێت.

سەبارەت بە هەنگاوەكانی تۆماركردنیش لە سیستمەكە ڕوونی كردۆتەوە:
١-لەبەشی قوتابیان كلیك لەسەر كردارەكان بكە
٢-حالەتی قوتابی هەڵبژێرە پاشان دەتوانی هەموو قوتابیان گەڕان بكەی ئەو قوتابیانەی دەرچوون لە حالەتی قوتابی بكرێتە دەرچووی ئامادەیی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵك) پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراقدا ئاشكرادەكات

خەڵك- ئيدريس جەبار
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی دارایی 2020 ئاشكرا دەكات و دەڵێت، ڕێژەكەی 12.67%.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2020، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، پشكی هەرێم تێیدا بە ڕێژەی 12.67% دیاریی كراوە، بە هەمان شێوە پشكی پێشمەرگەش بە 76 ملیار دیناری مانگانە دیاریی كراوە كە بڕی ساڵانەی دەكاتە 912 ملیار دینار”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە:”دوو ماددە هەن لە بودجەدا كە پەیوەندییان بە تەسویەكردنی قەرز و حیساباتەوە هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا لە ساڵی 2014وە تا ساڵی 2018، ئەوەی پەیوەندی بە قەرزەكان و پابەندبوونەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە هەیە، قسەیان لەسەر كراوە، لە پرۆژە یاساكەشدا ماددەیەك هەیە كە هەرێم پابەند دەكات بە خستنەڕووی هەموو زانیارییەكان، تا بزانرێت هەرێم بۆچی قەرزی كردووە، و ئەو قەرزانە چیین كە بەسەرییەوە كەڵەكەبوون؟ ئەمەش لەماوەی 30 ڕۆژدا دەبێت، لەماوەی 90 ڕۆژیشدا لیژنەیەك لە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمەوە پێكدەهێنرێت بۆ پێداچوونەوە بە قەرزەكان، تا ئەو هۆكارانە بزانرێن كە وایان لە هەرێم كردووە پەنا بۆ قەرزكردن ببات، یان چۆن ئەو قەرزانە خەرجكراون و بەچ شێوازێكى ياسايى هەرێم پەنای بۆ قەرزكردن بردووە”.

شیروان میرزا دەڵێت:”لە بودجەدا نەوتی كەركوكیش گفتووگۆی لەسەركراوە كە بڕەكەی دەگاتە 350 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لەڕێی بۆرییە نەوتییەكانی هەرێمەوە دەگوازرێنەوە، كرێی گواستنەوەی بۆرییەكانیش لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە دەدرێت، ئەمە ئەو خاڵانەن كە گفتووگۆیان لەسەركراوە، لەبەرانبەردا دەبێت هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بكات لەگەڵ ڕێژەی 50%ی داهاتی مەرزە سنورییەكانی”.

لەبارەی بودجەی ساڵی داهاتووش، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق وتی:”شاندێكی تەنكنیكی لە هەرێمی كوردستان هاتۆتە بەغدا و لەڕێی كۆبوونەوەكانییەوە هەوڵ دەدات ستراتیژێك بۆ بودجەی سێ‌ ساڵی داهاتوو دابنێت، بەو واتایەی حكومەتی هەرێم لەڕێی شاندە تەكنكییەكەی تائێستاش بەردەوامه لە گفتووگۆكانی لەگەڵ بەغدا، بودجەی 2021یش تائێستا لە قۆناغی ئامادەكردندایە لەلایەن حكومەت و هێشتا وردەكارییەكانی دەرنەكەوتوون”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتەبێژی پارتی كاتی بەستنی كۆنگرەی حزبەكەی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆتایی هاتنی كۆرۆنا كۆنگرە دەبەستین، چونكە دواكەوتووین لە كۆنگرە و دەشڵێت: “پارتی لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاری كردووە”.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، كۆنگرەی داهاتووی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لێوە كراوە، بڕیاریشی لەسەر دراوە، چونكە كاتی هاتووە، ئێمە دواكەوتووین لە كۆنگرە، بەڵام بارودۆخی سیاسی و سەربازی تەحكومی كردووە، كە نەتوانراوە كۆنگرەكە ئەنجام بدەین.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبایە ئێستا كۆنگرە كۆتاییشی پێهاتبوو، لەم دۆخەدا بەستنی كۆنگرە كارێكی ئاسان نیە، بەڵام ئێستاش ئەو لێژنەی دامەزراوە بۆ دراسەكردنی كۆنگرە، ئەو بابەتانەی چ لە پەیڕەو و پرۆگرام، دراسەی ئەو بابەتانە دەكرێت، ئامادەكارییەكان بەردەوامن، كەی ئەم پەتایە ڕێگەی پێداین، ئەو كات بە دڵنیایەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات.

سەبارەت بە گۆڕانكارییەكان لەناو پارتی وتەبێژی ئەو حزبە ڕایگەیاند، لە هەر كۆنگرەیەك هەندێك گۆڕانكاری دەكات، لە دوای كۆنگرەش بە هەمان شێوە گۆڕانكاری دەكات، بە بەردەوامیش لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاری كردووە، ئەو بەرنامەیە هەبووە، كەی پێویست بێت گۆڕانكاری ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان