ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف کاتی بەڕێکەوتنی یەکەمین کاروانی حاجییانی ھەرێمی ڕاگەیاند

خەڵک-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان کاتی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییانی بۆ فەریزەی حەج ڕاگەیاند.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان راگەیاند: بڕیارە رۆژی ٢٠١٨/٧/٢٣، یەکەمین کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان لە فرۆکەخانەی ھەولێرەوە بۆ فەریزەی حەج بەرەو سعودیە ڕێبکەون.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: ژمارەی حاجییانی ھەرێم بۆ ئەمساڵ ٥٤٣٩ کەسە، ٩٥٠ کەس لەوان لە چوارچێوەی “حەجی بازرگانی” ناویان گەڕاوەتەوە.

ماوەی دوو ساڵە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ھەرێم ژمارەیەک شوێن لە لیستی ئەو کەسانەدا دەھێڵێتەوە کە ناویان بۆ چوونە حەج تۆمار دەکەن و دواتر لە ژێر ناوی “حەجی بازرگانی” بە نرخی ٨ ھەزار دۆلار دەیفرۆشێتەوە.

کوردستان

دهۆك؛ئەمڕۆ هەینی زۆرترین ژمارەی چاك بوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 4253 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6304 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مامۆستایانی ناوچەیەكی هەرێم بایۆتی پرۆسەی خوێندنیان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

خوێندنەگە ئامادەییەكانی سنوری پشدەر ڕایدەگەیەنن، بێ باكی حكومەت لە ئاست داواكارییەكانیان و پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانیان، بەشێكن لە هۆكاری دەست پێنەكردنەوەی دەوام بڕیاری بایكۆتی پرۆسەی خوێندن دەدەن.

مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی خوێندنگە ئامادەییەكانی سنوری پەروەردەی پشدەر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانی مامۆستایان لەلایەن حكومەتەوە، كاریگەرییە خراپەكانی خوێندنی ئەلكترۆنی بۆ سەر پرۆسەی پەروەردە و فێركردن، دەستەبەرنەكردنی هۆكارە خۆپارێزییەكان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە وایكرد پرۆسەی خوێندن دوا بخەن.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ڕاگۆڕینەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەكە بڕیاریانداوە تا رۆژی (10/10/2020) دەوامی قوتابخانە و خوێندگەكان دەستپێنەكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، دوێنێ لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرانی ئامادەییەكی كەلار بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان راگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتووچۆی گەرمیان؛ سێ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندادا قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگای كەلار بۆ خانەقین ڕووداوێكی پێكدادان ڕوویدا بەهۆیەوە شۆفێرێك بریندار بوو، ڕووداوەكە لە نزیك دێ ی سەوز بڵاخ بووە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل یەكێك لە شۆفێرەكان برینداربووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی مسبۆشی لانسەر و مان بارهەڵگر و پیكاب تویوتا شۆفێری ئۆتۆمبێلی مسیبۆشی لانسەرەكە بریندار بوو.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، زیانی مادی زۆریش بەر هەسێ ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە، مەفرەزەكانی هاتووچۆش لەسەر ڕووداوەكەن لێكۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان