ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

یاریزانانی بەرشلۆنە هێشتا “شۆکی ئەنفێڵد” بەرینەداون و گومانیان هەیە !


خەڵک سپۆرت

یاریزانانی یانەی بەرشلۆنە هێشتا شکستە مێژوییەکەی یاریگای ئەنفێڵد ڕۆدزی تایبەت بە یانەی لیڤەرپوڵیان لەبیر نەکردووە و ترسیان لە تواناکانیان هەیە، ئەم کێشە دەرونیەش لەلایەن ستافی ڕاهێنان و دەستەی پزیشکی یانە کەتەلۆنیەکەوە چارەسەر نەکراوە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی لەسەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی بەرشلۆنەوە ئاشکرای کردووە، لەدوای شکستی یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای ئەنفێڵد ڕۆدز بەرامبەر لیڤەرپوڵ، یاریزانانی یانە کەتەلۆنیەکە دووچاری شۆک بوون و کاریگەری ئەم ڕووداوە تائێستا بەسەر پێکهاتەکەوە ماوە.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانانی بارسا تەنانەت یاریزانە نوێیەکانیش لە نمونەی ئەنتوان گریزمان و فرانکی دی یۆنگ دووچاری حاڵەتێکی دەرونی خراپ هاتوون و پێیان وایە لەهەر ساتێکی ئەم وەرزەدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر یانەیەکی گەورە شکست دەهێنن، ئەم دیاردەیەش تائێستا لەنێو ژووری جلگۆڕینەکانی ئازولگرانا ڕووینەداوە و ماوەی وەرزێکی تەواوی ستافی ڕاهێنان بە ڕابەری ڤاڵڤێردی و دەستەی پزیشکی یانە کار لەسەر چارەسەرکردنی دەکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە سڕینەوەی کاریگەریەکانی ئەو یارییە چاوەڕوان نەکراوە.

“موندۆ” نوسیویەتی، زۆرینەی یاریزانانی بەرشلۆنە توشی شەلەلی دەرونی بوون و متمانەیان بەتواناکانیان نەماوە بەتایبەت بەرگریکاران و یاریزانانی هێڵی ناوەند، لەنێو خۆیاندا بەردەوام ئاماژە بە ئەنجامی یارییەکانی (ڕۆما و لیڤەرپوڵ) دەکەن و پێیان وایە لە هەر یارییەکی تردا بێت و لەحاڵەتی ئامادەنەبوونی دەرونیدا توشی هەمان شکست دەبنەوە، هەر ئەوەشە وایکردووە بەترسەوە ڕووبەڕوبونەوەکان ئەنجام بدەن و ناتوانن هاوشێوەی سەردەمی ڕابردوو ئاستێکی هاوسەنگ نیشانی هاندەرانیان بدەن.

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”


خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم


خەڵك
گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین.

رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی ” لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین “.

بەیڵ دەڵێت ” ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە”.

گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت ” شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

كریستیانۆ رۆناڵدۆ:  مێسی پێی وتم  بە ڕۆشتنت توشی كێشە بووم


خەڵك
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، دەڵێت، بەكاروانی وەرزشی مێسی سەرسامم و لە كاتی ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید پێی وتم بە رۆشتنت تووشی كێشە دەبم چونكە، بوونت لە لالیگا ڕكابەری نێوانمانی بەهێزتر دەكرد.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرسامە بەو كاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە..

بەگویرەی ڕۆژنامەكە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، جوانە ڕكابەریی هەبێت، هەموو كەسێكی دیار ڕكابەرێكی هەیە، من چیژم لە ڕكابەریی نێوان خۆم و مێسی وەردەگرت، هەمیشە هەوڵی زیاترم دەدات بۆ بردنەوە و چنینەوەی نازناوەكان.
كریس ئەوەشی وتووە: كاتێك خولی ئیسپانیم بەجێهێشت، مێسی پێی وتم بە ڕۆیشتنت توشی كێشە بووم، چونكە ڕكابەری نێوانمان بەهێزتری دەكردین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان