سودانی لەسەر مەزاری مام جەلال چی نووسی؟

  • 330 بینین

سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای “دیداری سلێمانی” چووە سەر مەزاری مام جەلال لە دەباشان و یاداشتێكی لە دەفتەری یادەوەریی میواناندا نووسی.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد و لە دەفتەری یادەوەریی میوانەکاندا نووسی: “ئێستا کە 20 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعس تێدەپەڕێت، یادی هەوڵ و کۆششەکانی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەت و بونیادنانەوەی دەوڵەتی عێراق لەدوای ساڵی 2003”.

هەروەها نووسیویەتی، “بەجۆرێک ڕوانگەی جێگیر و دانایی ئەو بووە بناغەی گەشەسەندن، ئارامی و ئاسایشی کوردستان و عێراق”.

پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە فەرمی ڕەوانەی پەرلەمان كرا
پێشتر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە فەرمی ڕەوانەی پەرلەمان كرا
“چوارشەممە سوور” ڕۆژهەڵاتی خوێناوی كرد
دواتر “چوارشەممە سوور” ڕۆژهەڵاتی خوێناوی كرد
پەیوەندیدار