ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مووچەی پەرلەمانتاری عیراق كرا بە 4 ملیۆن و 500 هەزار دینار
مووچەی پەرلەمانتاری كوردستان 8 ملیۆن و 200 هەزار دینارە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی نوێترین بڕیاری پەرلەمانی عیراق مووچەی پەرلەمانتار بۆ 4 ملیۆن و 500 هەزار دینار كەمكرایەوە و ئەوەش یەكێك بوو لە داواكاری خۆپیشاندەران، بەڵام تائێستا مووچەی پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان وەكخۆی ماوەتەوە.

پێشتر ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی عیراق بڵاوی كردەوە، مووچەی هەر پەرلەمانتارێكی عیراق 10 ملیۆن دینارە، بێجگە لە دەرماڵە و پاسەوان، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە كەمكرایەوە بۆ 4 ملیۆن و 500 هەزار دینار.

هەرچەندە كەمكردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران بەلای خۆپیشاندەرانەوە بەو بڕەش هەر زۆرە و ڕەتیانكردەوە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت مووچەی پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان دەستكاری نەكراوە.

مووچەی هەر پەرلەمانتارێك لە هەرێمی كوردستان 8 ملیۆن و 200 هەزار دینارە و هەر پەرلەمانتارێكیش كارئاسانی بۆ كراوە بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێلێكی لاندكرۆزەری 2019 “وەنەوشەی 2019”.

زۆری مووچە و دەرماڵەی پەرلەمانتارانی هەرێمی كوردستان نزیكەی 10 ساڵە زۆرترین قسەی لە نێو ناوەندە میدیایی و سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی هەرێمی كوردستاندا لەسەر دەكرێت، بەتایبەت لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و پەككەوتنی ئابووری هەرێم و پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و راوەستانی زۆرینەی خزمەتگوزارییە گشتییەكان، بەڵام تائێستا دەستكاری مووچەكانیان نەكراوە.

كەمكردنەوەی مووچەی پەرلەمانتارانی عیراق لەكاتێكدایە بەپێی یاسا خانەنشین دەكرێن، بەشێوەیەك هەر پەرلەمانتارێك دەبێت تەمەنی بگاتە 50 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی كردبێت لە فەرمانگەیەكی حكومەتدا، بەپێچەوانەی هەرێمی كوردستانەوە بەبێ‌ لەبەرچاوگرتنی تەمەن و خزمەت پەرلەمانتاران خانەنشین دەكرێن.

ئابوری

مەرجی نوێ‌ بۆ هاوردەكردنی چەند جۆرێكی ئۆتۆمبێل دیاریكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ‎
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی نوێوە كۆمپانیاكانی بازرگانی هاوردەكردنی شەحن بۆ هێنانی چەند جۆرێك ئۆتۆمبێل پێویستە بڕوانامەی (COC)یان هەبێت.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بە نووسراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگـ، بەڕێوبەرایەتی ئۆتۆمبێل و ئامێرەكان ژمارە 21578 لە ڕۆژی 7-11-2019 چەند مەرجێكی نوێ بۆ هاوردەكردنی چەند جۆرێك لە ئۆتۆمبێل دیاریكراوە، پێویستە بڕوانامەی (COC)یان هەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەكە گشت كۆمپانیا و بازرگان و دەرهێنەرانی گومرگ دەگرێتەوە، كە بازرگانی هاوردەكردنی شەحن دەكەن سەبارەت بە هێنانە ژورەوەی ئۆتۆمبێلی (پاص ۲٠ نەفەری بەرەوسەرەوە) و ئۆتۆمبێلی (بارهەڵگر ۳ تەن بەرەوسەرەوە) بۆ ناو هەرێمی كوردستان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بڕیارەكە لە 1-1-2020 جێبەجێ‌ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ناڕەزایی هاووڵاتیانی لێ‌ دەكەوێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
لەماوەی ڕابردوودا حكومەتی ئێران چەندین هەوڵی دا بۆ بەرزركردنەوەی نرخی بەنزین و سووتەمەنی، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتیەكانی خەڵكەوە بڕیارەكە نەدرا، شەوی ڕابردوو كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران پێدانی بەنزینی حكومی سنورداركرد، نرخی بەنزینی ئازادی لە 1000 تمەن-ەوە كردە 3000 هەزار.

ئاژانسی (فارس نیوز) لەزاری كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران بڵاوكردەوە، كە پێدانی بەنزینی حكومی سنورداركراوە و لە خشتەیەكدا بڕی ئەو لیترەی دیاری كرد، كە دەدرێتە شۆفێران بەپێی جۆری ئۆتۆمبێلەكانیان.

بەپێی بڕیارەكە پێدانی بەنزینی حكومی بە شۆفێران سنورداركراوە و كەمترین بەنزین بۆ ماتۆڕسكیلەكان دیاریكراوە، كە تەنها 25 لیترە و بۆ تاكسیش 400 لیتر و زۆرترین بڕیش 500 لیتر دیاری كراوە، كە بە 1500 تمەن دەدرێتە شۆفێران.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر لە سەرتاسەری ئێران دوو جۆر بەنزین هەبووە لە جۆرەكانی بەنزینی ئاسایی و سوپەر، كە بە 1000 تمەن و 1250 تمەن بۆ هەر لیترێك دیاریكرابوو.

بە پێی زانیارییەكان، نرخی بەنزینی ئازاد بەشێوەیەكی لەناكاو بەرزبۆتەوە بە جۆرێك نرخی لیترێك بەنزینی ئازاد 3000 تمەن-ە و بەنزینی سۆپەریش 3500 تمەن، ئەمەش بەهۆی سنوورداركردنی پشكی بەنزین بۆ شۆفێران، كە بەناچاری ڕوو لە كڕینی بەنزینی ئازاد دەكەن و ئەمەش هەر لە سەرەتاوە ناڕەزایی لێكەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

‎بەهای دۆلار دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای بەربوونەوەی بەهاكەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، ئەمڕۆ هەینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی دووەم بەهای دۆلار دابەزیوە و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە بەهای 100 یۆرۆ بە 133 هەزار دینارە و 100 پاوەن بە 153 هەزار و 500 دینارە.

سەبارەت بە تمەن و لیرە وتی، “100 هەزار تمەن بە 10 هەزار و 500 دینارە و 100 لیرەی توركی بە 22 هەزار دیناری عیراقیە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان و حكومەتی عیراقی لەژێر فشاری خۆپیشاندەران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای 100 دۆلار بۆ 123 هەزار دینار بەرزبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان