ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چەند پڕۆژەیەكی كارەبا لە ڕاپەڕین جێبەجێ‌ دەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەبڕی زیاتر لە142 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێ دەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە بەبڕی (142,497,700) دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەئیدارەی ڕاپەرین جێبەجێدەكرێن، پرۆژەكانیش بریتین لە
-چارەسەركردنی ئیختناق و تەوازن كردنی محاویلەی گوندی نۆرێ و جیاكردنەوەی گەرەكی فەرمانبەران لەمحاویلەی كۆمەڵگەی فەرمانگەكان و 132 و حاجیلە فیدەری 31
-دانانی محاویلەو گەیاندنی كارەبا بۆ چەند گەرەكێك لەشارەدێی بۆسكێن و 50ی ئازار فیدەری 12
-گواستنەوەی ستوون و هێڵی كارەبای پەستان بەرز تەنیشت پرۆژەی بتوێن ستی لەرانیەو حاجی لە 132 كەی ڤی فیدەری 40-39
-گۆرینی محاویلەی دووچاو لەقەڵادزێ و 132 كەی ڤی فیدەری (20-19-16-14) -دانانی محاویلە بۆ گوندی شێخە میرەو 132 كەی ڤی فیدەری 32 لەرانیە.
پرۆژەكانیش لەماوەی (40) رۆژدا تەواو دەبێت و لەلایەن كۆمپانیای (ئاكار)ەوە جێبەجێ دەكرێت.

کوردستان

فڕۆكەكانی توركیا شنگالیان بۆردومان كرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا شارەدێی خانەسۆریان لە سنووری شنگال بۆردومانكرد.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) فڕۆكەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە پەكەكەیان لە شارەدێی خانەسۆر بۆردومان كردووە.

تاكو ئێستا زانیاری لەبارەی زیانە گیانی و ماڵییەكانی هێرشە ئاسمانییەكەی توركیا بۆ سەر سنووری شنگال لە ئارادا نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: دەستمان بە نەهێشتنی فەرمانبەری بن دیوار كردووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستمان كردووە بە پڕۆژەی چاكسازی و بۆ ئەو مەبەستەش هاوكاریمان لە وڵاتە زلهێزەكان وەرگرتووە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پانێڵی “پەیوەندی نێوان حوكمڕانی باش و ئاشتی ناوچەیی” كە لە شاری دهۆك بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، پڕۆسەی چاكسازیمان دەستپێكرد، بۆ ئەوەی پڕۆگرامێكی بەرهەمهێنەر دەست پێكەین و هەندێك لە خەرجییەكان كەم بكەینەوە و سەرچاوەی داهات زیاد بكەین.
وتیشی”چەندین رێگامان بۆ كۆتایهێنیان بە فەرمانبەری بن دیوار دۆزییەوە، هەموو ئەو هەنگاوانەمان هاوێشت كە ڕەنگە لە مەودایەكی نزیكدا تووشی ئازارمان بكات، چونكە چاكسازی ئازار بەخشە بەتایبەتی لە ناوچەیەكی وەك ئێمە”.
ئاشكراشیكرد، ئێستا لە بەغدا هەندێك حاڵەت بوونی هەیە كە بۆ دامركانەوەی ناڕەزایەتیەكان هەندێك بەرپرس پارە دەدەنە خەڵك، بەڵام ئەمە چارەسەر نییە و سەقامگیری ناگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هاوێشتنی هەنگاوی ستراتیژی و باشتركردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی كەرتی پەروەردە و تەندروستی و تەرخانكردنی بڕی هاوكارییە مادییەكان بۆ پڕۆژەكان زۆر گرنگە، بەشێوەیەك تەنها فڕێدانی پارە نەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، لە سەرەتادا ددانمان بەوەدانا كە هەموو شت نازانین بەتایبەت ئێمە لە كوردستان قەیرانمان لەوەدایە كە ژمارەیەكی زۆر پسپۆڕی ئابووریمان نییە، لەبەرئەوە ئەمریكاو فەڕەنسا و بەریتانیا هەندێك ڕاوێژكاریان پێداوین بۆ ئەنجامدانی ڕیفۆرم لە هەموو بوارەكاندا و هاوپەمانەكانمان ڕۆڵیان هەبووە لە دەستپێكردنی پڕۆسەی چاكسازی و لەگەڵ ئەو وڵاتانەش گفتوگۆمان كردووە كە ڕووبەڕووی هەمان پرس بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“دەبوو لە باشوور خۆپیشاندانی گەورە بۆ ڕۆژهەڵات بكرایە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوای شەپۆلێك لە پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان لەژێر هەژموونی بیری چەپڕەوی پەكەكەدا بۆ باكور و رۆژئاوا لە باشوور دروستبوو، لە بەرامبەر رۆژهەڵاتدا بێدەنگی هەڵبژێردراوە، ئەمەش نیگەرانی لێكەوتووەتەوە. لەوبارەیەوە چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، دەبوو خۆپیشاندانی گەورە لە باشور بۆ پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بكرایە.

لوقمان غەفور رۆژنامەوان و چاودێری سیاسی نیشتەجێی ئەمریكا لە نووسینێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەمكاتەدا لەهەموو كات زیاتر پێویستی بە پاڵپشتییە و دەبوو خۆپیشاندانی گەورە لە باشور بۆ پشتیوانی بكرایە. كە نەكراوە و ناكرێت، گونجاو نییە سوكایەتی بەو خەباتەی ئێستا و هێزە سیاسییەكانیان بكەین و بە “فاسۆلیاخۆر و ترسنۆك”یان بزانین.

دەشنوسێت، مرۆڤ كە نەیزانی جیاوازی شۆڕش و ڕاپەڕین و خۆپیشاندان چییە، دەكەوێتە هەڵەوە، خەڵكی خۆرئاوا قۆناغی خەباتی ڕزگاری نیشتمانی و شۆڕشیان تێپەڕاندووە، ئەوان لەناو شارەكان خۆیان بەڕێوەدەبەن، ئەوەی ئەوان ئێستا ڕووبەڕووی بوونەتەوە جەنگی دوای پارتیزان و شۆڕش و ڕاپەڕینە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، كوردی ڕۆژهەڵات لە پێداویستی یەكەم پێبەشكراوە، باسی پێداویستییەكانی تری چی لەگەڵ بكەین، كەواتە ئەگەر ئێمە باوەڕمان بە بزووتنەوەی ناسیونالیستی كوردی هەبێت،هەموو ئازارێك لە ئامەد یان لە سەقز و هەولێر و قامیشلو هەبێت هەمان ئازارە لە دهۆك و سنە و كۆبانێ، ئەگەر باوەڕیشمان بەوە بێت و دیدی خەبات وا ببینین تەنیا خەبات و قوربانی لای ئەوانەیە تەنیا ئاپۆ-یانە بیردەكەنەوە ئەوە لای من ئەم دید و تێڕوانییە بەتەواوی ڕەتكراوەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان