ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سلێمانی51 تۆن خۆراك و ماددەی بەسەرچوو لەناوبران


خەڵك- بەشی هەواڵ

‌مانگی ڕابردوو لە بازاڕو شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی دەست‌ بەسەر بڕێكی زۆر خۆراك و ماددەی ماوەبەسەرچوودا گیراوە و لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناوبران.

بەپێی ئاماری لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی 10ی 2019‌ زیاتر لە (51) تۆن كاڵاوشمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەلایەن لیژنەكانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و دواتر بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەكەوە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیان لەناوبراون.

لەراپۆرتی لیژنەی لەناوبردندا هاتوە” بڕی ئەو خۆراك و مەوادانەی لەلایەن لیژنەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە بریتی بوون لە خۆراكی منداڵ، خواردنەوەی كهولی، گۆشتی ئاژەڵ، برنج، هەنگوین، جگەری توركی، شەربەت، شیری نیدۆ و كیكۆز، قاوە، ئاوی كانزایی، میوەی جۆراوجۆر، دۆشاوی تەماتە، ترشیات و خواردنە لە قوتونراوەكان، توتنی نێرگەله و قاعیدەكەی، پاقلەی وشك، ‌ لەگەڵ بڕێكی زۆر مەوادی جوانكاری ئافرەتان و مەوادی پاككەرەوە و دایبی و قاپی سەفەری بەهۆی نەشیاوییان بۆ بەكارهێنان و بەسەرچوونی ماوەی بەكارهێنانیان لەناو براون.”

ریکلام

ژینگە

وێنە؛ لە ماوەت 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە گوندێكی شارۆچكەی ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی كەوتەوە و نزیكەی 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ئاگرەكە ڕۆژی پێنج شەممە لە سنوری گوندی دۆڵ بێشكی سەر شارۆچكەی ماوەت کەوتووەتەوە و دەست بەجێ مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنەكە و بە هاوکاری لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو كە بە هۆی ئاگرەكەوە نزیكەی 20 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

هاووڵاتییەك لەسەر ڕاوی ماسی دەستگیر كرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، كە هاوولاتییەكیان لەسەر ڕاوی ماسی لە دووەم ڕۆژی دەژن دەستگیر كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەدرێژەی كار و چالاكیەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بەسەرپەرشتی لیژنەی قەدەغەكردنی ڕاوی ماسی كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر دەرچوون بۆ سەرزێی بچوك بەمەبەستی ڕێگری كردن لەسەرپێچیكارانی ڕاوی ماسی.

ڕاشیگەیاندووە، لەئەنجامی گەڕان و پشكنینی ناوچەكە توانیان ڕاوچییەك دەستگیربكەن و دەستیش بەسەر تۆڕێكدا بگرن.

ئاشكراشی كردووە، دەستبەجێ پەڕاوی لێكۆڵێنەوەی بۆ كرایەوە و دادوەری لێ ئاگادار كرایەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان