ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

خوشكێكی بەغدادی دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسێکی تورکیا بە ڕۆیتەرزی وت تورکیا لێپێچینەوە لەگەڵ خوشکی ئەبوبەکر بەغدادیدا دەکات دوای ئەوەی لە شاری ئەعزاز لە باکووری سوریا دەستگیریان کردووە، هەروەها لێپێچینەوە لە هاوسەرەکەی و خێزانی کوڕەکەشی دەکەن کە ئەوانیش بە هەمان شێوە دەستگیرکراون.

بەرپرسەکە وتی ڕەسمیە عەوادی خوشکی بەغدادی تەمەنی 65 ساڵە لە ئەرکێکدا لەنزیک شاری ئەعزازی نزیک سنوور دەستگیرکراوە، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کاتێک دەستگیرکراوە پێنج لە کوڕەکانیشی لەگەڵدا بووە.

بەرپرسەکە وتی ” هیوادارین زانیاری گرنگمان لە خوشکەکەی بەغدادی دەست بکەوێت سەبارەت بە کارەکان لە ناو داعشدا.”
سەرچاوە: voa

جیهان

ئەمریكا هەڕەشە لە سەركردە عیراقییەكان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئامادەیە سزا بەسەر ئەو بەرپرسە عیراقیانە بسەپێنێت كە سەروەتی وڵاتەكەیان دزیوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمەریكا ئامادەیە سزا بسەپێنێت بەسەر ئەو بەرپرسە عیراقیانەدا كە سامانی وڵاتەكە دەدزن و بەشداریشیان كردووە لە كوشتنی خۆپیشاندەراندا.

ناوبراو لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دەستەوەستان ناوەستین لەبەرانبەر ئەو بەرپرسە گەندەڵانەی كە بوونەتە هۆی ئازاری عیراقییەكان.

وتیشی”ئەمەریكا دەسەڵاتە یاساییەكانی بەكاردەهێنێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەو كەسانەی گەندەڵن و سەروەتی عیراقییەكان دەدزن و هاوكات خۆپیشاندەرانیش بریندار دەكەن و دەیانكوژن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كازاخستان: كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەبارەی سوریا دەستپێدەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریای بۆ سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو، دەستپێدەكەنەوە.

موختار تلیۆبردی وەزیری دەرەوەی كازاخستان ڕایگەیاند: بڕیارە كۆبوونەوەكانی ئاستانە لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بەوەشدا: وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێی ڕوونكردنەوەیە لە ئێران و ڕوسیا و توركیا.

جێی ئاماژەیە، دوواهەمین كۆبوونەوە و دانوستانەكانی ئاستانەی تایبەت بە بارودۆخی سوریا، لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوو، بە بەشداری لێپرسراوانی حكومەتی دیمەشق و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئوردن و لوبنانیش وەك چاودێر، بەڕێوەچوو بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ژمارەیەك كەس و كۆمپانیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسایەتی و چوار كۆمپانیا كە بەشێكیان لە توركیان، كۆمەكی دارایی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو كەس لە توركیا چوار كۆمپانیا لە سوریا و عیراق و كەنداو و ئەوروپا خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەس و كۆمپانیایانە یارمەتی دارایی و پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بە تیرۆریستانی داعش كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان