ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هەسەدە: هەواڵی برینداربوونی مەزڵوم كۆبانێ‌ جەنگی دەروونییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، بڵاوكردنەوەی هەواڵی برینداربوونی مەزڵوم كۆبانێ‌ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات جەنگی دەروونییە.

مستەفا بالی لێپرسراوی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، هەواڵی برینداربوونی مەزڵوم كۆبانێ‌ فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: “فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوامە لە ئەركەكەی و هەواڵی برینداربوونی جەنگی دەروونییە كە كاریگەری لەسەر گەلەكەمان نابێت”.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ دووشەممە 4/11/2019، میدیاكانی توركیا و ژمارەیەك لە ماڵپەڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویانكردەوە، لە بۆردوومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیادا مەزڵوم كۆبانێ‌ برینداربووە.

جیهان

سعودیە: ئەمریكا نەك ناكشێتەوە بەڵكو پێگەی خۆی بەهێزتر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتیكردەوە ئەمریكا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بكشێتەوە.

عادل جوبەیر لە پانێڵێك لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا ڕایگەیاند:”كاتێك سەرۆك ترەمپ ڕایگەیاند ئەمریكا لە سوریا دەكشێتەوە لەھەمانكاتدا پاڵپشتی ئاسمانی دەدایە كورد و چەند سەربازێكی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی بیرە نەوتەكان ھێشتەوە”.

وەزیری دەرەوەی سعودیە وتیشی:”ئەمەش بۆ ئەوەبوو ڕژێمی ئەسەد دەستی پێیان نەگاتەوە. كەواتە ھەموو ھەنگاوەكانی واشنتۆن ئەوە دەسەلمێنن كە ئەمریكا شوێنپێی خۆی لە ناوچەكە قایمتر دەكات نەك بە پێچەوانەوە”.

عادل جوبەیر دووپاتیشكردەوە:”ھەموو كەس دەیوت ئەمریكا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەكشێتەوە و ئێمە دوای ئەمریكا چی دەكەین، بەڵام سەرۆك ترەمپ نزیكەی 5 ھەزار سەربازی نارد بۆ سعودیە”.

وەزیری دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەشدا:”ئەمریكا ژمارەی ھێزەكانی دوو ھێندە زیادكردووە، كەشتی جەنگیشی ناردووەتە كەنداو و سیستمی دژە مووشەكی بالیستیشی لە سعودیە جێگیر كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا سزای بەسەر دوو كەسایەتی و شەش قەوارەی ئێراندا سەپاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە و سزاكانیش چەند كەسایەتی و قەوارەیەكی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/1/2020 ئاشكرایكرد، سزا نوێیەكانی سەر ئێران دوو كەسایەتی و شەش قەوارە دەگرێتەوە، هاوكات چوار كۆمپانیای تریش لە لیستی سزاكاندان كە پەیوەندییان بە كۆمپانیای نەوتی ئێرانەوە هەیە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەدوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی كشانەوە لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران، چەندین سزا بەسەر ئێراندا سەپێندراوە و ئەمریكا ئێران تۆمەتبار دەكات بەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمیی دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پوتن داوایەك لە ئەندامە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕوسیا لەبارەی دۆخی جیهان داوای بەستنی لوتكەیەك لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات.

ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕوسیا لە میانی بەشداری لە كۆنگرەی جیهانی هۆلۆكۆست ڕایگەیاند، ناكۆكییەكان لە جیهاندا داهاتوویەكی مەترسیداری دەبێت، هەربۆیە پێویستە كۆبوونەوەیەكی لوتكە لە نێوان سەركردەی ئەندامە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕێكبخرێت بۆ ڕێگریكردن لە زیادبوونی ناكۆكییەكان.

سەرۆكی ڕوسیا وتیشی، ئەو كۆبوونەوەیە ڕۆڵێكی گەورە و كاریگەر دەگێڕێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێكی نەخوازرا و چاوەڕواننەكراو.

پوتن ئاماەی بەوەشدا، پێویستە زۆر بە وریاییەوە مامەڵەبكەن لەبەرئەوەی ڕق و كینە و ململانێیەكان ئەگەری هەیە كارەساتی گەورەی بەدوادابێت، وتیشی دەبێت هەموو كارێك بكەن بۆ پاراستنی جیهان و بەرگری كردن لێی.

ڤلادیمیر پوتن ئەوەشیخستەڕوو، ڕوسیا ئامادەیە بۆ بەشداری لە كۆبوونەوە و گفتوگۆی جددی لە هەر وڵات و شوێنێكی ئەم جیهانەدا، لەوبارەیەوە پەیام بۆ سەركردەی ئەو پێنج وڵاتەی جیهان دەنێرێت.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان