ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

تاڕق سویدان باسی سەردانەکەی دەکات بۆ کوردستان … “بەهۆی بێ جێگەییەوە لەسەر ستەیج لەگەڵ خۆمدا دانیشتبوون”

خێزان

بانگخوازی بەناوبانگی ئیسلامی تاڕق سویدان لەپاش سەردانەکەی بۆ کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە سەرسام بووە بە خەڵک و وڵاتەکەش.

 

تاڕق سویدان وتویەتی”شەرەفمەندبووم بە سەردانە ٩ ڕۆژیەکەم بۆ کوردستان کە سروشتێکی جوان و مێژوویەکی گەورەی هەیە و بە درێژایی مێژووی کۆن و نوێ خاوەنی زانا و پاڵەوانی زۆر بووە”

 

تاڕق سویدان وتوشیەتی”ئەوەی کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام ئەخلاقی بەرزی خەڵکەکەی و قوڵبوونەوەی ئاینی و لێبوردەییان بوو لە مامەڵەدا، جگە لەوەی سەرسامبووم بە شارەزایی زاناکانیان لە زمانی عەرەبیدا”

 

تاڕق سویدان وێنەیەکی سیمینارێکی خۆی لە شاری سلێمانی بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نوسیوە”سەرسامبووم بە خواستی گەنجان و گەورەکان بۆ فێربوون بە جۆرێک کە هۆڵەکە جێگا نەمابوو هەر بۆیە لەسەر ستەیج لەگەڵ مندا دانیشتن”

 

هەواڵەکان

سەنا بەرزنجی دواجار وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، “ئەم وێنە منم”

خێزان

خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجی دواجار وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەمەیان  وێنەی خۆیەتی.

سەنا بەرزنجی ڕایگەیاند”لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کە بە شێوازی خۆم و یان پرۆفشناڵ کارم کردووە ھەموو ھەوڵێکی خۆمم داوە کە زیاتر لە گرینگی پێدان بە ڕووخسارم و بە شێوازی ژیانم، ھونەرەکەم پەرە پێبدەم و بە جوانترین شێوە پێشانی خەڵکی کوردستانی بدەم. من لە ناو بنەماڵەیەکدام و لە شوێنێک ژیان دەکەم کە لەوەیە زۆر بۆ من ئاسان نەبێ کە بە بەردەوامی دەرکەوم و لە ناو کلیپەکانم دا بەشدار بم و دەمەوێ سەرنجم لەسەر دەنگ و شیعر وملودیانەی بێ کە ھەڵیدەبژێرم ،ئەوە ی کە من کەی و چۆن دەردەکەوم. بڕوا ناکەم کە ڕووخساری من و دەرکەوتنی من گرینگێکی زۆری ھەبێت، بەڵام ئەوە زۆر لەلام گرینگە کە دەبێ بە دڵنیایی دەنگم زیاتر لە جاران پەروەردە بکەم بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی  موسیقای کوردی پێبکەم و ئەو ڕێگایەی کە ھونەرمەندە گەورانەی ڕابردوو درووستیان کردووە من درێژەی پێبدەم”

سەنا بەرزنجی وتوشیەتی”ماوەیەک پێش ئێستا زۆربەی ئێوە خۆشەویستان واتان ھەست دەکرد کە ئەو وێنەی کە بڵاو ببووە کە وێنەی کەسێک بوو لە کلیپەکانم، منم. ئێمەش ھیچ ڕوونکردنەوەیەکمان لەسەر نەدا لەبەر ئەوەی کە چ بۆ من و چ کۆمپانیای فەیمس پڕۆداکشن بابەتێکی گرینگ نەبوو و بۆ ئێمە زۆرترین شتێک کە دەبوو سرنجی بدەینێ و گرینگ بێ ئاڵبۆمی ڕاز بوو کە دەبوو بۆ ئێوە خۆشەویستان حازرمان کردبا و تەواوی ئەو بابەتانەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیکان ڕووی دا نەبوو بە ھۆی ئەوە کە پێویست بێ ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەین. ئەگەر ئەو کەسانەی ھەواداری ڕاستەقینەی منن چێژ دەبیین لە دەنگی من و من ئەمڕۆش یان سبەی یان ھەر کاتێک کە پێویست بزانم لە کۆنسێرت یان کلیپ بیت دەردەکەوم و یەکتر دەبینینەوە بە دڵنیایی، بۆ خۆم پێم خۆشە بە سۆزی دەنگم لە یادی ئێوە بمینمەوە”

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by SANA BARZANJE🌺 (@sanabarzanje) on

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هانی سەڵاح بە گۆرانی ئینگلیزی دەستپێدەکات، یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

خێزان

کچە گۆرانیبێژ هانی سەڵاح، یەکەم بەرهەمی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کردەوە و بە وتەی خۆشی بە نیازە دواتر کارێک بە زمانی کوردیی بکات.

هانی سەڵاح لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە ڕایگەیاندووە «یەکەم بەرهەمم گۆرانییەکی ئینگلیزییە بە ناوی Some Times، گۆرانییەکی سۆزدارییە و لە تێکست و میوزیکی خۆمە، بەرهەمەکەش لە ستۆدیۆی میترۆنیۆم پڕۆدەکشن تۆمار کراوە و ئەفشین شوکری سەرجەم کارەکانی بۆ کردووم.»

هانی سەڵاح وتوشیەتی: «من بەو پێیەی لە وڵاتی سوید دەژیم، پێم خۆش بوو یەکەم کارم بە زمانی ئینگلیزی بێت تا لێرەش گوێگری هەبێت و دەستپێکێک بێت بۆ کارکردنم، هونەرمەند ئەفشین شوکری کارێکی دیکەی بۆ داناوم کە بە زمانی کوردییە و بە نیازم لە داهاتوودا کار لەسەر ئەو بەرهەمەش بکەم.»

هانی سەڵاح ١٥ ساڵ، کچێکی کوردە و لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات و لەو وڵاتە سەرقاڵی خوێندنی میوزیکە و دەستی کردووە بە کاری هونەری.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پیاوێک دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی دەنگدانەوەی دەبێت

خێزان

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە، پیاوێکی چینی دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی زۆری دەبێت.

ئەو پیاوە لەبەر ئەوەی ژنەکەی دووگیانەوە لەو شوێنەشدا سەرجەم کورسیەکان گیراوە، هەر بۆە دادەنیشێت تا ژنەکەی وەک کورسی لەسەر پشتی دابنیشێت.

خەڵکانێکی زۆریش کاری ئەم پیاوە بە “پیاوانە” و “ناوازە” دەردەبڕن و سەرسوڕمانیش لەوە دەردەبرن کە بۆچی ئەوانەی دانیشتوون هەڵناستن بۆ ژنە دووگیانەکە تا دابنیشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان