ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چەند فەرمانگەیەكی كارتی نیشتمانی لە هەولێر و سلێمانی شوێنەكانیان دەگوازرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق چەند فەرمانگەیەكی كارتی نیشتمانی لە هەولێر و سلێمانی شوێنەكانیان دەگوازرێنەوە و بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی لە سلێمانی دەڵێت: “بۆ كارئاسانی هاووڵاتیانە و سیستمەكە پێویستی بە نێت ۆرك و ئینتەرنێت و كارمەند هەیە”.

ڕائید شێركۆ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری باشتر لە پێدانی كارتی نیشتمانی، چەند فەرمانگەیەك شوێنەكانیان گوازراونەتەوە.

ئاشكراشی كرد، كارتی نیشتمانی سیستمێكی ئەلیكترۆنییە و لەڕێگای سیستمی نێت ۆرك و ئینتەرنێتەوە كاردەكات، بۆیە بەپێی پلانی حكومەت بەباش زانرا شوێنی چەند فەرمانگەیەك بگوازرێتەوە بۆ شوێنی نزیكتر، چونكە حكومەت ناتوانێت كارمەندی دیكە دابمەزرێنێت و هەندێك شوێنیش هەیە خەتی ئینتەرنێت پێی ناگات.

وتیشی، “بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بێ‌ بەش نەبن لە كارتی نیشتمانی، چوار فەرمانگە شوێنەكانیان دەگوازرێتەوە بۆ سنووری شارۆچكەكەی خۆیان و پێشتریش ئەوە كراوە و كارێكی سەركەوتوو بووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە ڕۆژی سێ‌ شەممە تۆمارەكانی ئەو شوێنانە دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا تاوەكو لە سێرڤەری مەركەزی خەزن بكرێن و لە ئایندەیەكی نزیكدا ئاگاداری هاووڵاتیان دەكرێنەوە، كە ئەو چوار فەرمانگەیەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن وەك فەرمانگەی كارتی نیشتمانی لە شوێنی دیاریكراو دەكرێنەوە.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عیراق لە سنووری پارێزگای هەولێر 9 فەرمانگەی كارتی نیشتمانی شوێنەكانیان گوازراوەتەوە و لە سلێمانی-ش چوار فەرمانگە شوێنەكانیان دەگوازرێتەوە (فەرمانگەی سیوەیل دەخرێتە ناو فەرمانگەی شارباژێڕ و چناران دەخرێتە سەر دوكان و بنگرد دەخرێتە سەر ڕانیە).

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوكاریی عیراق بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەركردە عیراقییەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوكارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

 

دەقی جریوەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عیراقییەكان لە “تیرۆر” دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عیراقییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. كچێكی دەرچووی 12 ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شاری كۆیە كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆیە كچێك بەناوی (گ.ب.ج) تەمەن 18 ساڵ دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دانیشتووی گەڕەكی كەكۆن، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەق گەنجێك لەكاتی پاككردنەوەی حەوزی ماسیدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێك بەناوی (م.أ) دەرچووی زانكۆ / بەشی یاسا، دانیشتووی شارەدێی تەقتەق لەكاتی پاككردنەوەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسیدا تەزووی كارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادی كۆیە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان