ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند گوڵێک کە هەر بەڕاستی توانای گەورە و شاراوەیان هەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند گوڵێکە کە هەر بەڕاستی توانای گەورە و شاراوەیان هەیە:

 

درەختی Hura

لە باکور و باشوری ئەمریکا هەیە، درەختێکی ژەهراویە و مەترسیدارە بۆ مرۆڤ، بەرەکەی وەک کاڵەکێکی بچوک وایە کە کاتێک وشک دەبێت هەندێکجار دەتەقێت و دەنگێکی زۆری هەیە و پارچەکانی تا دووری ٤٦ پێ فڕێ دەدات.

 

گوڵی Rafflesia

گەورەترین گوڵی سەر زەوییە، بە تیرەی ٣.٢ پێ بە دەوری خۆیدا گەورە دەبێت.

 

گوڵی Victoria

گوڵێکی ناوازەیە کە لە نێو گەڵایەکدایە کە هەندێکجار بە تیرەی ٨،٢ پێ گەورە دەبێت، گەڵاکە توانای هەڵگرتنی کێشی قورسی هەیە

 

گوڵی بەهەشت titan arum

گوڵێکە لە سۆمەترە هەیە و تا بەرزی ٩ پێ بەرز دەبێتەوە و دیمەنێکی ناوازەی هەیە

 

ڕوەکی هەستیار

ئەمەش دیمەنی ڕوەکێکی هەستیارە بەناوی (Mimosa pudica) کە دەستی لێدەدەیت دەچێتەوە یەک و دواتر دەکرێتەوە

ریکلام

ژیاندۆستی

یەکەم بەرهەمی کۆمپانیا بەناوبانگەکان کە نیشانی دەدات چەندێک بەرەو پێش چوون!

خێزان

ئەمەی خوارەوە یەکەم بەرهەمی کۆمپانیا بەناوبانگەکانە کە نیشانی دەدات چەندێک بەرەو پێش چوون:

 

-ئامێری کوڵاندنی برنج کە کۆمپانیایی سۆنی لە ساڵی ١٩٤٦ درووستی کردووە

 

-یەکەم پەخشکردنی ماڵپەڕی ئەمەزۆن لە ساڵی ١٩٩٤ کە سەرەتا کتێبخانەیەکی ئۆنلاین بووە

-یەکەم بەرهەمی کۆمپانیایی لیگۆ کە لە تەختە درووستکراوە، ١٩٢٣

-یەکەم بەخشی ماڵپەڕی گۆگڵ ١٩٩٨

-یەکەم فرۆشگای سامسۆنگ کە بەرهەمی خواردەمەنی فرۆشتووە،  ١٩٣٨

-یەکەم فرۆشگای ماکدۆناڵد، ١٩٥٥

 

-یەکەم کافتریایی ستاربۆکس، ١٩٧١

 

-یەکەم پەخشی ماڵپەڕی فەیسبووک – ٢٠٠٤

-یەکەم کۆمپیتەری ئەپڵ ١٩٧٦

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک لەسەر جیهانی ئاژەڵان کە زۆر سەیر و سەمەرەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر جیهانی ئاژەڵان کە زۆر سەیر و سەمەرەیە:

 

-پۆپنەی قەل و مریشک

-زۆرجار قەل و مریشکت بینیوە، بەڵام ئایا لەخۆت پرسیوە ئەو پۆپنە سورە کاری چییە؟ بەهۆی ئەوەی قەل و مریشک عەرەق ناکەنەوە، لەکاتی گەرمادا خوێنی زیاتر بەوثیدا تێپەڕدەبێت و فێنکیان دەکاتەوە، جگە لەوەی بەپێی ڕەنگەکەی نێرەکە دەزانێت کە مێیە ئامادەیە بۆ جووتبوون.

 

-لوتی سەیری ئاژەڵی  سیگا

لوتی ئاژەڵی سیگا سەیر و سەمەرەیە و لە ئاژەڵی دیکە ناچێت، بەڵام بەهۆی ئەو لوتەوەیە کە دەتوانن بژین چونکە لوتەکە کۆنتڕۆڵی ئەو هەوایە دەکات کە هەڵی دەمژن و وادەکات پلەی گەرمی جەستەیان بە هاوسەنگی بمێنێتەوە، بۆیە کە سارد بێت لوتیان هەواکە گەرم دەکات و بە پێچەوانەشەوە، بۆیە بە ئاسانی دەتوانن لە کەشی جیاوازدا بژین.

 

-ماسی blobfish

ئەم ماسییە جەستەی زۆر شلە و بەهۆی ئەوەشەوە بەرگەی پەستانی بەرزی ئاو دەگرێت و لە قوڵای دەریادا دەژی، بەڵام کاتێک دێتە سەر وشکانی جەستەی بە تەواوەتی شلدەبێتەوە.

 

-سمتی مەیموون بۆچی سورە؟

زۆرجار دەبینین کە سمتی مەیمون ڕەنگی سورە، ئەمەش بەهۆی بونی ڕێژەی زۆری ملولەی خوێنە کە وادەکات ئاسانتر بتوانن بۆ ماوەی درێژ لەسەری دابنیشن و فێنکیش بێت، جگە لەوەی بەپێی ڕەنگەی نێرینە دەزانێت کە مێیە ئامادەیە بۆ جووتبوون یاخود نا!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

شەش هەڵە کە زۆرێک لە خانمان ئەنجامی دەدەن و وادەکات قەت دیناریان پێنەبێت

خێزان

خانمان هەرچەندە وابەستەبن بە خێزان یان هاوسەرەکانیانەوە، بەڵام پێویستیان بەوە دەبێت لە ڕووی ئابوریەوە سەربەخۆییان هەبێت، ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی باوە کە وادەکات نەتوانیت ئەو سەربەخۆییە بەدەست بهێنیت:

 

-١٠٪ی داهاتەکەت

-گرنگە کە لەو کەسانە نەبیت هەرچی هاتە دەست خەرجی بکات، داهاتت هەرچەندێک بێت پێویستە کەمێکی لێ هەڵبگریت بۆ کاتی پێویست، لانیکەم دەبێت ١٠٪ی داهاتەکەت هەڵبگریت،

 

 

-کوالیتی باش

-هیچکات هەوڵمەدە شتی زۆر و کوالێتی خراپ بکڕیت تەنها بۆی بلێن جلی زۆرە، بەڵکوو شتە باشەکان بکڕە و زیاتر لە جارێک لە بەری بکە.

 

-پارەی خۆت

-باشترە لە پارەی خێزاندا تۆش هاوبەش بیت، خێزانی سەرکەوتوو ئەوەیە بە هاوبەشی شتەکان دەکەن نەک ئەوەی بۆ هەموو شتێک ناچاربیت داوای پارە لە مێردەکەت بکەیت.

 

-کڕینی شت بۆ ناوماڵ

-هەڵەیەکی باوەی ژنان ئەوەیە کە هەرچی پارەی دەستیان دەکەوێت بۆ ماڵەکەی خەرج دەکەن، ئەمە شتێکی خراپ نیە، بەڵام گرنگە کە بەشی ئەوەشی لێهەڵبگریت لە کاتی پێویست بۆخۆتی خەرج بکەیت.

 

-قسەی خەڵک

-هەندێک لە خانمان تەنها لەبەر ئەوەی دەوروبەر پێیان نەڵێن ڕەزیلن لەم کافتریایی گرانبەها دەچن بۆ ئەو کافتریا و پارەیان هەمووی لەوەدا خەرج دەکەن، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە، ئاساییە بڕێک پارە بۆ ئەوە دابنێیت بەڵام نابێت لە سنور لابدات.

 

-بازاڕکردن بۆ حەز

-هەندێک لە ژنان کێشەی ئالودەبون بە بازاڕیان هەیە و بۆشاییەکانیان بەوە پڕدەکەنەوە، لەکاتێکدا ئەو کارە هەڵەیەکی گەورەیە، کە زۆر جار دەچنە بازاڕ و شتی ناپێویست دەکڕن فرۆشیارەکانیش زوو زوو داشکاندن ڕادەگەیەنن بۆ ئەوەی ئەو حەزەی خانمان بۆ بازاڕکردن بقۆزنەوە، باشترە کۆنتڕۆڵی ئەو دۆخەت بکەیت و بە شتی دیکەوە خۆت سەرقاڵ بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان