ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خەڵك؛ نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق مەترسی بۆ سەر هاتنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دروست بوو، بەڵام پەڕلەمانتارێكی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم دەڵێت: “بۆ ئەمساڵ هیچ مەترسییەك نییە، بەڵكو مەترسییەكە بۆ ساڵی داهاتووە”.

د. شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان، كە خۆیان وەك ئۆپۆزسیۆن ڕاگەیاندووە بۆ (خەڵك) وتی، “حكومەتی عیراق تا سەری ساڵ پابەندە بە یاسای بودجەی 2019 و پەیڕەوكردنی و بەشێوەیەكی ئاشكرا دیارە، كە ناوەستێت لە جێبەجێ‌ كردنی و كاریگەری خۆپیشاندانی لەسەر دروست نابێت”.

ڕاشیگەیاند، مەترسی لەسەر یاسی بودجەی ساڵی 2020 هەیە سەبارەت بە دیاریكردنی پشكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران.

وتیشی، “تا ئێستا هیچ كێشەیەك نییە لە ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچە و هیچ شتێكیش لە ئارادا نییە و بەردەوام پارەی مووچە هاتووە”.

لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 نزیك دەبینەوە و لەم مانگەدا حكومەتی عیراق مووچەی مانگی 11 بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، بەڵام لە هەرێم مووچەی مانگی 8 دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و بەو هۆیەشەوە مانگی داهاتوو دوا مانگی جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجەی 2019-یە و تەنها یەك مووچەی دیكە بۆ فەرمانبەران دێت و وەك مووچەی مانگی 9 خەرج دەكرێت، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم چارەنووسی 3 مووچەی مانگەكانی (10 و 11 و 12)ی دیاری نەكردووە.

ئابوری

یاسای خانەنشینی دەستكاری دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی عیراق، بڕیارە لە هەرێمی كوردستانیش یاساكە دەستكاری بكرێتەوە و گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

لوقمان وەردی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای چاكسازییدا دەستكاری خانەنشینی بكرێتەوە.

دەشڵێت”ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگبووە دەستكاریكردنی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایشە، چونكە مووچەكانیان زۆر كەمە و ستەمیان لێدەكرێت”.

دەستكاریكردنی مووچەی خانەنشینی لەكاتێكدایە لە عیراقدا دەستكاری یاساكە دەكرێت و تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە كەمدەكرێتەوە بۆ 60 ساڵ، بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین ببن و بتوانرێت كەسانی گەنج وەك فەرمانبەران دابمەزرێن.

مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش شەش ساڵ پێش ئێستا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، بەڵام بەهۆی ڕازینەبوونی حكومەتەوە دواخرا.

بەپێی پڕۆژەیاساكە هەر كارمەندێكی پۆلیس و ئاسایش دوای 15 ساڵ خزمەت دەتوانێت داوای خانەنشینی بكات و ئەگەر خزمەتەكەشی گەیشتە 25 ساڵ دەتوانێت بە 80%ی تەواوی مووچەوە خانەنشین ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یەك شەممەی داهاتوو مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرەتای هەفتەی داهاتووی بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەیەك كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و توێژی كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرا و چەند ڕۆژێك دواخرا و پێشبینی دەكرێت لەگەڵ هاتنی پارەكەی بەغدادا خێرایی بدرێت بە دابەشكردنی مووچە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ بڕیارە مووچەی هەریەك لە كارمەندانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئابی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لەكاتێكدایە چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵ نادیارە و نازانرێت ساڵی داهاتووش مووچە دابەش دەكرێت یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان