ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمشەو خێزانێكی كورد دیپۆرت دەكرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە خاوەنی مافی پەنابەری پێنج ساڵەی وڵاتی هەنگاریا بوون، بەڵام خێزانێكی كورد بڕیاری بە زۆر ناردنەوەیان بۆ دەرچووە و ئەمشەو دەگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، خێزانێكی كوردی دانیشتوی هەنگاریا دیپۆرتی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە، هەرچەندە خاوەنی مافی پەنابەری پێنج ساڵەی ئەو وڵاتە بوون، كە لە دایكێك و دوو كچ پێكهاتبوون، لە ئێستادا بڕیاری بە زۆر ناردنەوەیان لەوڵاتە بۆ دەرچووە و بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 9:00 بەكاتی كوردستان بگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەوتی هەولێر.

ڕاشیگەیاند، خێزانەكە بە گەشتێك لە وڵاتی ئیتاڵیا بوون، كاتێك دەگەڕێنەوە بۆ هەنگاریا و داوای تازەكردنەوەی مافی پەنابەرێتی دەكەن، هەر لەوێ دەستبەسەركراون و دواتر بڕیاری بە زۆر ناردنەوە (دیپۆرت)ی هەرێمی كوردستانیان بۆ دەرچووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەچەندین بەیاننامەدا داواكاریان بۆ فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەرزكردۆتەوە تا دەرگا بەڕووی پەنابەری دیپۆرتكراودا نەكەنەوە، بەڵام ماوەی ساڵێك زیاترە لەفڕۆكەخانەكان پێشوازیان لێ دەكرێت و كارئاسانی دەبێت بۆ ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت بڕیاری دیپۆرتی پەنابەران بە تەواوی بكەنە بواری جێبەجێكردنەوە، كە ئەمە خۆی لەخۆیدا كێشەی گەورە بۆ هاووڵاتیانی عیراقی و هەرێمی كوردستان دەخوڵقێنێـت.

کوردستان

پاسپۆرتی سلێمانی: بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان لە سلێمانی بكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە سلێمانی بكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 18/11/2019 بەمەبەستی بەدواداچوون و دیاریكردنی بینایەك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پشتڕاستكرنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە پارێزگای سلێمانی شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق سەردانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییان كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، دوای چەندین گفتوگۆ و كۆبوونەوە بە ھەوڵ و هەماهەنگی ھەر یەك لە د.بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و د. ھەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی، توانرا حكومەتی عیراق شاندێك بنێریت بۆ پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی بەدواداچوون و دیاریكردنی بینایەك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پشتڕاستكرنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە پارێزگای سلێمانی تا بتوانن پێش ھاتنی ساڵی نوێ ئەم نووسینگەیە دەست بەكاربێت و بكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، بەكردنەوەی ئەم نووسینگەیە لە سلێمانی كارئاسانی زۆرتر بۆ هاووڵاتیان دەكرێت و چیتر پێویست ناكات ھاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ئەو ھاووڵاتیانەی كە لە ھەندەرانەوە دەگەڕێنەوە بۆ پشتڕاستكردنەوە ( تصدیق)كردنی بەڵگەنامەكانیان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بكەن لە بەغدا و لە سلێمانی كاروبارەكانیان جێبەجێ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم دەیەوێت چاكسازی لە دۆخی كارەبادا بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەكن بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە چاكسازی لە دۆخی كارەبادا بكەن لە هەرێمی كوردستان.

د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند،”بە هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان وكۆمەكی دارایی ڕێكخراوی USAID و لەژێر سەرپەرشتی ڕێكخراوی UNDP گرێبەستی لەگەڵ كراوە بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند چاكسازییەك و نووسینی یاسایەكی نویێ كارەبا.

وەزیری پلاندانان ڕاشیگەیاندووە،”بڕیارداوە پەلە بكرێت لە ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای كارەبا بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت تا گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدان و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی ڕادەگەیەنێت.

د.محەمەد حسێن سەرۆكی ليژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخستنەوەی كار و چالاكییەكانی سەنتەرەكانی زمان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند: سبەینێ سێشەممە 19/1/2019، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدان و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی لەلایەن سەنتەرەكانەوە ڕادەگەیەنرێت، كە لەڕێكەوتی (9 تا 14)ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی بەشداربووان بۆ سەرجەم ئاستەكان بەڕێوەچو بوو.

سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخستنەوەی كار و چالاكییەكانی سەنتەرەكانی زمان جەخت لەسەر ئەوەدەكاتەوە، كە كاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانی سەنتەرەكان یان وێب سایتی سەنتەرەكانی زمان و وێب سایتی زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانیان.

هەروەك وتیشی، لە دوای دەرچوونی ئەنجامەكان بۆ ماوەی 48 كاتژمێر كاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپگرتن لە ئەنجامەكانیان تا كۆتایی دەوامی فەڕمی ڕۆژی پێنج شەممە 21/11/2019.

د.محەمەد حسێن ئەوەشیخستەڕوو: لە داهاتوویەكی نزیكدا خولی نوێی ئاستەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی بەسیستمێكی تازە لەسەرجەم سەنتەرەكانی زمانی زانكۆكان دەستپێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان