ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سلێمانی “ئەنتاڵیا” داخرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی ئارایشتگاكانی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن ئاڕایشتگای ئەنتاڵیا داخرا، دەشڵێت: “بنەمای كاركردن لە پیشەی جوانكاری خانماندا بەوەرگرتنی مۆڵەتە‌ بۆ شوێنەكە و ئەو كارمەندانەی كاری تێدا دەكەن”.

لیژنەی ئارایشتگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی بۆ كارمەندان و ڕیكلامكردنی بۆ دروستكردنی تاتۆ، لیژنەكەمان ئارایشتگای ئەنتاڵیا-یان لە گەڕەكی بەختیاری داخست‌.

ڕاشیگەیاندووە، بنەمای كاركردن لە پیشەی جوانكاری خانماندا پێویستی بەوەرگرتنی مۆڵەتە‌ بۆ شوێنەكە و ئەو كارمەندانەی كاری تێدادەكەن، بەڵام ئارایشتگای ناوبراو، كارتی پیشەیی و تەندروستی بۆ كارمەندان و شوێنەكە دەرنەهێناوە و كاریشی تێدا دەكەن، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەكانی كاركردنە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، یەكێكی دیكە لە سەرپێچیەكانی ئارایشتگاكە ڕیكلامكردن بووە بۆ دروستكردنی تاتۆ لە شوێنەكەدا، بۆ دروستكردنی تاتۆ پێویستە كەسەكە هەڵگری بڕوانامەی نێودەوڵەتی بێت لەوبوارەدا بەپێچەوانەوە ڕێگەنادرێت كەسانی دیكە تاتۆ دروست بكەن، هەرشوێنێكیش دروستی بكات سزا دەدرێت.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوكاریی عیراق بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەركردە عیراقییەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوكارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

 

دەقی جریوەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عیراقییەكان لە “تیرۆر” دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عیراقییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. كچێكی دەرچووی 12 ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شاری كۆیە كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆیە كچێك بەناوی (گ.ب.ج) تەمەن 18 ساڵ دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دانیشتووی گەڕەكی كەكۆن، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەق گەنجێك لەكاتی پاككردنەوەی حەوزی ماسیدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێك بەناوی (م.أ) دەرچووی زانكۆ / بەشی یاسا، دانیشتووی شارەدێی تەقتەق لەكاتی پاككردنەوەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسیدا تەزووی كارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادی كۆیە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان