ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەیاننامەیەك لەسەر پەرسەندنی ڕووداوەكانی ئەمڕۆی بەغادا پایتەخت بڵاودەكاتەوە.

لیوا عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاند، “ڕێوشوێنی پێویست لەلایەن هێزەكانی پاراستنی یاساوە گیرانەبەر، بۆ دوورخستنەوەی ئەو گرووپانەی، كە چێشتخانەی بەعلەبەكیان لە ناوەڕاستی بەغدا سووتاند، هێزە ئەمنییەكان توانیان ئەوانە بڵاوە پێ بكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “ئەو گرووپانەی لە پردی ئەحرارەوە پەڕینەوە، ڕوویان لە وەزارەتی داد كرد، بەڵام هێزەكانی پاراستنی یاسا توانیان بڵاوەیان پێ بكەن”.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتۆتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە 250 كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.

عێراق

قۆناغی چوارەمی ئۆپراسۆنی پاڵەوانانى عیراق بەسەرپەرشتی کازمی دەستیپێکرد

خەڵک – بەشی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنێکی فراوان لەپارێزگای دیالە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەستیپێکرد.
ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عیراق لەقۆناغی چوارەمیدا لەپارێزگای دیالەیە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فراوان هەوڵی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەدەن.
ئەم ئۆپراسیۆنە بەسەرپەرشیتی ڕاستەوخۆی مستەفا کازمییە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتۆتە شوێنی دیاریکراو بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنەکە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرای عیراق، چوونە خاڵی سنووریی مونزیرییە

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

بەفەرمانى سەرۆکوەزیرانی عیراق، هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا، چوونەتە خاڵى سنووریى مونزیریە لە پارێزگاى دیالە و دەروازەکە رادەستى هێزەکە کرا.

بەپێی بەیاننامەیەکى فەرماندەیی هێزەکانى بەرپەرچدانەوە خێرا، بەفەرمانى ڕاستەوخۆی مستەفا کازمى، بە سەرپەرشتى عوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆ، کاروبارى دەروازەى سنووریى مونزیریەیان لە پارێزگاى دیالە وەرگرتووە.

دەستەى دەروازە سنورییەکان عیراق، پێشتر داوایەکى ئاڕاستەى سەرۆک وەزیران کردبوو بۆ ناردنى هێز  لەپێناو بەرەنگاربوونەوە هەر دەستوەردانێکى دەرەکى.

هاوکات ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عیراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەداهاتوودا حکومەت رێوشوێنى توند دەگرێتەبەر لەخاڵە سنورییەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نزیکی دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لەماوەى ٢ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٨٧٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٨٤٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، لەو ماوەیەدا هەزار و ٨٧٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٧٨ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان