ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن تایبەتمەندی قوفڵدانی پەنجەمۆر بۆ وەتسئەپەکەت زیاد دەکەت؟


خەڵک-

وەتسئەپ بەرنامەیەکی نامە ناردن و چاتە، کە بەکارهێنەر دەتوانێت نامە و وێنە و ڤیدیۆ بنرێت بۆ بەرامبەرەکەی، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٥  وەتس ئەپ بووە بەکارهێنراوترین بەرنامەی نامەگۆڕینەوە کاتێک ژمارە بەکارهێنەرانی گەیشتە زیاد لە ٦٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاک.
دواتر لە نیسانی ٢٠١٥ ژمارەکە بەرز بەوە ٨٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر ، و لە سێپتێمبەری ٢٠١٥ بوو بە ٩٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر، و لەلایەن فەیسبووکەوە خاوەندارێتی دەکرێت
کۆمپانیای (WhatsApp) لقی سەرەکی لە کالیفۆڕنیایە، و لەساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن بڕایان ئاکتن و ژان کۆم دۆزراوەتەوە.

ئەمەی خوارەوەش برتییە لە ڕێنمایی چۆنیەتی دانای سیستەمی پاراستنی پەنجەمۆر لە کاتی کرانەوەی ئەپەکەدا تاوەکوو زیاتر زانیارییەکانی وەتسئەپەکەت پارێزراوبن.

سەرەتا بڕۆ سەر بەشی Settings.

1. Enable Fingerprint Lock on WhatsApp on Android

کرتە لە Accounts  بکە و دواتر بڕۆ سەر Privacy

2. Enable Fingerprint Lock on WhatsApp

بڕۆ سەر هەڵبژاردەی “Fingerprint lock” و دواتر بەشەکەی چالاک بکە.

3. Enable Fingerprint Lock on WhatsApp

بەم شێوەیەی خوارەوە و پاش داگرتنی پەنجەمۆر دەتوانیت هەڵیبێژێریت بە سێ شێوز کە کەی قوفڵ ببێتەوە و بە پەنجەمۆر بکرێتەوە.

ڕاستەوخۆ یاخوو پاش یەک خوولەک یان پاش ٣٠ خولەک و هەروەها دەتوانیت ئەو هەڵبژاردەیەش چالاک و ناچالاک بکەیت کە ناوەڕۆکی نامەکان لە نۆتیفیکەیشندا پیشان بدات یاخوود پیشانی نەدات.

4. Enable Fingerprint Lock on WhatsApp on Android

 

 

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شارێکی ژاپۆن بەکارهێنانی تەلەفۆن لەکاتی رۆیشتندا قەدەغە دەکات


خەڵک

بەرپرسانی شاری یاماتۆ نزیك تۆکیۆ بەرنووسی بڕیارێکیان پێشنیارکردووە بۆ پەرلەمانی شارەکەیان بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تەلەفۆن لەکاتی رۆیشتندا.

ماسائاکی یۆسۆمی بەرپرسێکی شارەکە دەڵێت؛ ژمارەی ئەو کەسانەی تەلەفۆنی مۆبایل بەکارئەهێنن زیادیکردووە و بە هۆیەوە ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆش زیاد بوون و ئەمانەوێت ڕێ لەو ڕووداوانە بگرین.

وتیشی ئەگەر هاتوو بڕیارەکە پەسەندبکرێت ئەوا دەبێتە یەکەم هەڵوێستی لەو جۆرە کە لە ژاپۆن کاری پێبکرێت.

ماسائاکی یۆسۆمی وتی: بەهیواین ئەو قەدەغەکردنە ببێتە مایەی ‌هۆشیارکردنەوەی خەڵك پەیوەست بەمەترسییەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی رۆیشتندا.

لەدرەرئەنجامی توێژینەوەیەك لەساڵی 2014، کە لەلایەن کۆمپانیای مۆبایلی “ئێن تی تی دۆکۆمۆ” دەرکەوتووە بەکارهێنەران لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان ئاگایان لەڕێگەوبان نامێنیت لەو دەمەی چاویان لەسەر تەلەفۆنەکانیانە.

هەروەها لە ڕێگەی ئاپێکی تایبەتی کۆمپیۆتەرەوە بۆیان دەرکەوتووە لەو دەمەی هەزارو پێنج سەد کەس بیانەویت لە شەقامی قەڕەباڵغی “شێبۆیا” بەرەو ئەوبەری شەقامەکە بپەڕنەوە، ئەوا دوو لەسەر سێی ئەو ژمارەیە بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایلەکانیانەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ یان لەدەست بەربوونەوەی مۆبایلەکانیان ئەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

كۆمپانیای “Baojun” هەرزانترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەرهەمهێنا


خەڵك

كۆمپانیای “Baojun “ی چینی بەهاوبەشی لەگەڵ “SAIC-GM-Wuling” بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی قەبارەی بچووك و كارەبای و سەردەم، چارەسەری پاڵەپەستۆی شەقاك و بەهەدەردانی سووتەمەنی لەشارەكاندا دەكات لەڕێی ئۆتۆمبێلێكی بچوكی كارەبایی و كەم خەرج و هەرزان لە نرخدا.

ئۆتۆمبێلی (E300 – Baojun) ئۆتۆمبێلێكی قەبارە بچووكی كارەباییە، كە درێژییەكەی 2مەتر و 625 سانتیم و پانیەكەی 1 مەتر و 647 سانتم و بەرزیەكەی 1 مەتر و 588 سانتیمە.


ئۆتۆمبێلەكە بۆ هاتووچۆی نێو شارەكان شیاوە و ئاسانكاری دەكات لە ڕووی دروستنەبوونی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆی شەقام و پارككردن و ڕێگرتنی لەشەقامەكاندا كەمترین شوێنی دەوێت.

ئۆتۆمبێلی (E300 – Baojun) بە دوو شێواز بەردەست دەبێت چوار سەرنشینی و دوو سەرنشینی.


بزوێنەری ئەم بەرهەمە نوێیە، دۆستی ژینگەیە كە بەتوانای 39 و 55 ئەسپ بەردەست دەبن، باتریەكانیان لیسیۆمە و بۆ بڕینی 260كم – 305 كم، یەك جار بارگاویكردنەوەیان دەوێت.

وابڕیارە ئەم ئۆتۆمبێلە لە بازاڕەكانی چین و جیهاندا لە مانگی 9ی ئەمساڵدا بەردەست بێت بە نرخەكانی 7000$ تا 7700$ بە پێی تایبەتمەندی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەو هەڵانەى نابێت لەگەڵ ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک بکرێن


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانى چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی دیاریکردووە، كه‌ نابێت لە ئۆتۆمبێلی ‌گێڕ ئۆتۆماتیكدا ئه‌نجامبدرێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه‌ هۆی تێكدان و له‌كاركه‌وتنی گێڕەکە:

 

1- نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك ڕابكێشرێت له‌ D یان له‌ R یان له‌ P جگه‌ له‌ N ئه‌ویش بۆ مه‌ودایه‌كی زۆر كورت.

2- نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك ئۆتۆمبێلێكی تر ابكێشرێت، چونكه‌ زیان به‌ كلاجه‌كانی ناو گێڕ ده‌گه‌یه‌نێت.

3- نابێت له‌ڕێگادا بیده‌ی به‌ N دواتر بیده‌یته‌وه‌ به‌ D ئه‌وه‌ش زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ گێڕ.

4- نابێت گێڕ له‌ D بده‌ی به‌ R یان به‌ پێچه‌وانه‌ وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی به‌ ته‌واوی ده‌وه‌ستێت.

5- هه‌ندێ له‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كان پله‌ی گه‌رمی رۆنی گێڕت پێ ده‌ڵێن، هه‌ركاتی ئاگاداری كردیه‌وه‌ كه‌ پله‌ی گه‌رمی ڕۆنی گێڕ به‌رزبۆته‌وه‌، ده‌بێت ڕایبگری تا سارد ده‌بێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ورازی زۆر و پله‌ی گه‌رمی به‌رزی كه‌ش و هه‌وا.

6- هه‌وڵ بده‌ن له‌كاتێك كه‌ ئۆتۆمبێل ڕاده‌گرن سه‌ره‌تا بیكه‌نه‌ N ، پاشان برێك ڕابكێشن، دواتر بیكه‌نه‌ P، بۆئه‌وه‌ی دوایی كه‌ داتانه‌وه‌ به‌گێڕ D به‌ زه‌حمه‌ت نه‌چێته‌ گێڕ و كرته‌ی نه‌یات به‌ تایبه‌تی له‌ شوێنی به‌رز و نزم.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان