ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێك كێكی بەسەرچووی لەناوبرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی هەبوونی گومان لەسەری لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەست بەسەر بڕێك كێكدا گیراوە و رەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی كردوە بۆ پشكنین، دەركەوتووە شیاوی بەكارهێنان نییە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر زیاتر لە (80)كیلۆگرام كێكدا گرتووە كە بەرواری بەرهەمهێنانی و بەسەرچوونەكەی گومانی لەسەرە، بەنوسراوی فەرمی ئاراستەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكات بۆ پشكنین.”

هەروەها هاتووە”كێكە دەست بەسەردا گیراوەكه بەرهەمی ناوخۆیە و لەشاری هەولێرەوە‌ خاوەنەكەی هەناردەی شاری سلێمانی كردووە، بەڵام لەیەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشەوە دەستی بەسەرداگیراوە لەبەرئەوەی بەرواری بەرهەمهێنانی‌ (2019.11.2) و كاتی بەسەرچوونی (2019.2.2) لەبەر ئەوەگومانی لەسەرە.”

ئابوری

بەغدا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئابووری دژ بە ئەنقەرە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناكۆكییەكانی عیراق و توركیا لەسەر كێشەی ئاو بەردەوامە و بەغدا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئابووری لە دژی ئەنقەرە دەكات.

مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق ڕایگەیاند، توركیا بە دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ لەسەر ڕووباری دیجلە، زیانی لە هەموو ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ عیراق داوە.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق وتیشی، بەكارهێنانی چەكی ئابووری لەلایەن عیراقەوە بەرامبەر توركیا دوور نییە.

بە وتەی مەهدی ڕەشید حەمدانی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، داوایكردووە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ توركیا بكرێت لەسەر كێشەی ئاو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە، سەدان تەن ماسی لە شارێكی عیراق مرداربوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی بدێری ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و داهاتى ئاو لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە مرداربوونەوەی سەدان تەن ماسی دەكات لە پارێزگەی دیوانیە، بەو هۆیەی لەلایەن كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراویان بۆ خراوەتە نێو حەوزی ڕووبارەكە.

بدێری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كارەساتێكی ژینگەیی و ئابوری و بەئامانجگرتنێكی خوازراوی سامانی ماسی هەیە لەڕێی مرداركردنەوەی سەدان تەن ماسى لە ڕووباری سێیەمی سەرچاوەی گشتی، دوای ئەوەی كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراوییان خستبووە حەوزی ڕووبارەكە و بە تایبەتیش لەو ناوچانەی نزیكن لە پارێزگەی دیوانیە”.

ئەو پەرلەمانتارە، بەپرسیارێتی تەواوەتی كارەساتەكە دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ، بەو پێیەی “خاڵی جێگیر و جێگۆڕكێی پۆلیسی ڕوبارەكان و هێزە ئەمنییەكانی تری لەو ناوچانە دانەناوە، بەمەبەستی ڕێگرتن لەوانەی دەیانەوێت سامانی ماسی لە وڵاتدا بەرەو لەناوچوون ببەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان و زێڕ و نەوت لە بازاڕەكانی ناوخۆ و جیهان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی سەنتەری عیراقی ئابوری سیاسی، نرخی دراوە بیانییەكان و زێڕ و نەوت لە عیراق و جیهان لەمڕۆ دوو شەممە، 3ی ئابی 2020، بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ:

نرخی فرۆشتنی دۆلار: 124.250

نرخی كڕینی دۆلار: 123.250

نرخی جیهانی یورۆ: 100 یورۆ=117.50 دۆلار

نرخی جیهانی ئیسترلینی: 100 پاوەند=130.60 دۆلار

نرخی جیهانی لیرەی توركی: 100 دۆلار= 697.80 لیرەی توركی

نرخی جیهانی ئۆنسەی زێڕ=1972.00 دۆلار

نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت=43.20 دۆلار

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی=39.92 دۆلار

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان