ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بە وێنە.. خۆپیشاندەران چوونەسەر كۆنسوڵخانەی ئێران لە كەربەلا


خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو سەدان خۆپیشاندەر لە كەربەلا چوونەسەر كۆنسوڵخانەی ئێران لەو شارە و توانیان ئاڵای عیراق لەسەر بەشێكی هەڵبكەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگریان لێكرا كۆنتڕۆڵی بكەن.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندەران نەیانتوانیووە بچنە نێو بینای كۆنسوڵخانەكەوە، بەڵام لەسەر دیواری كۆنسوڵخانەكە ئاڵای عیراقیان هەڵكردووە.

ماوەی دوو هەفتەیە خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی باشووری عیراق بۆ هەلی كار، دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و خزمەتگوزاری بەڕێوەدەچێت.

عێراق

پارێزگایەكی دیكەش ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا توندەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگایەكی دیكەی عیراق ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تونددەكاتەوە و لە كەركوكیش سێ حاڵەتی تووشبوون تۆمار كران.

ئەمڕۆ چوار شەممە عەممار جەبر پارێزگاری سەڵاحەدین بڕیاری دا ڕێوشوێنەكانی بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنا توندبكرێنەوە و هاتووچۆی نێوان ناوخۆ و نێوان شارۆچكە و شارەدێكانی سنووری پارێزگاكە، هەروەها هاتن و چوون لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە قەدەغە بكرێن.

ڕاشیگەیاند هەر هاووڵاتییەك بە بێ دەمامك لە ماڵەكەی بچێتە دەرەوە سزا دەدرێت.

هۆكاری توندكردنی ڕێكارە خۆپارێزییەكانی سەڵاحەدین بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە بەغدا دەگەڕێتەوە كە بەشێوەیەكی مەترسیدار تەشەنەی كردووە.

لەلایەكی دیكەشەوە درەنگانێكی شەوی ڕابردوو فەرمانگەی تەندروستی كەركوك تووشبوونی سێ كەسی دیكەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وتەبێژی هێزە چەكدارەكان: داعش مەترسی لەسەر عیراق نەماوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان ڕەتیدەكاتەوە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش مەترسی لەسەر عیراق دروست كردبێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، عەمید یەحیا ڕەسول وتەبێژی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕایگەیاند داعش وەكو پێشوو هەڕەشەی لەسەر عیراق دروست نەكردووە و شانە نووستووەكانیشی بەرەو لەناوچوون دەچن، بۆیە ناتوانێت هەڕەشە لەسەر شار و هاووڵاتییانمان دروست بكات.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونیكردەوە كە هێزە ئەمنییەكانی عیراق ناوبەناو بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر حەشارگەكانی تیرۆریستان ئەنجام دەدەن.

لێدوانی لێپرسراوە سەربازییەكەی عیراق لە كاتێكدایە كە ماوەیەكە چالاكییەكانی داعش لە زۆرناوچەی باكور، ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عیراق پەرەیانسەندووە و بەمدواییەش فیلمێكی دەربارەی هێرش و پەلامارەكانی بڵاوكردەوە، بەڵام لەو بارەیەوە یەحیا ڕەسول پێیوابوو كە داعش دەیەوێت لەو ڕێیەوە پروپاگەندەی ڕاگەیاندن بكات و وتیشی: “زۆربەی دیمەنەكانی ڤیدیۆكە كۆنن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمڕۆ پارێزگایەك كەرەنتین دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆی هەڵكشانی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆناوە لەمڕۆوە پارێزگای نەینەوا كەرەنتین دەكرێت.

عودەی عەوبادی وتەبێژی شانەی قەیران لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند لە ڕۆژی چوارشەممەوە هاتووچۆكردن بە تەواوی لە پارێزگاكەدا قەدەغە دەكرێت و هۆكارەكەشی بۆ تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆنا گەڕاندەوە.

چەند ڕۆژێكە ژمارەی پێوانەیی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق تۆمار دەكرێت و بە پێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی تەنها دوێنێ 219 كەس تووشی پەتاكە بوون و لەو ژمارەیەش نۆیان لە نەینەوا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان