ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە بەرامبەر پشتیوانيكردنی قەتەر لە توركیا بۆ كوشتنی كوردانی ڕۆژئاوا ئەنقەرە سوپاسی دەوحە دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، سوپاسی میری قەتەرم كردووە بۆ پاڵپشتیكردنمان.

مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، “لە كۆبوونەوەكەمدا لەگەڵ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەری برا، سڵاوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانم پێگەیاند. سوپاسمكرد بۆ پاڵپشتی قەتەر لە ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتی”.

وەزیری دەرەوەی توركیا لە جریوەیەكی تردا باس لە ئەنجامی كۆبوونەوەی لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دەكات و دەڵێت، “لە میانی كۆبوونەوەكەماندا لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم، وەزیری دەرەوەی قەتەری برا، تاووتوێی ئامادەكارییەكانی پێنجەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیژی توركیا – قەتەر و كۆبوونەوەی گرووپی كار و هاوئاهەنگی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و تەوەرە ناوچەییەكانمان كرد”.

لە 9ی مانگی ڕابردوودا توركیا و گرووپە چەكدارە سوریاییەكانی نزیك لە خۆی هێرشی سەربازییان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و هێرشەكانیش بوونە هۆی ئاوارەبوونی نزیكەی 300 هەزار كەس لە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و تائێستاش هێرشەكان لە هەندێك ناوچەدا بەردەوامە.

جیهان

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، هێزی سەربازی نزیك پایتەخت جێگیر كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی پنتاگۆن ڕایدەگەیەنێت، پێنتاگۆن 1600 سەربازی گواستەوە بنكە سەربازییەكانی نزیك واشنتن، بۆ ئەوەی لەئامادەباشیدا بن كاتێك خۆپیشاندانەكان لە واشنتنی پایتەخت.

جۆناسان هۆفمان وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری چەند یەكەیەكی سەربازی گواستوەتەوە سنووری پایتەخت بۆ ئەوەی لەكاتی پێویست بەدەم هێزەكانەوە بچن.

وتیشی” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، ئەو سەربازانە لە نزیك واشنتن جێگیركراون، بەڵام ئێستا بەشداری لە هیچ ئۆپەراسیۆنێكی هێزە خۆجێییەكان ناكەن لەنێو واشنتن”.

بەهۆی گیانلەدەستدانی جۆرج فلۆید، پیاوێكی ڕەشپێستی ئەمریكی، كە دوای دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسێكی سپیپێستەوە، نۆ خولەك قاچی لەسەر ملی دانا و بەهۆیەوە خنكا، خۆپیشاندان لە زیاتر لە 70 شاری ئەمریكا دەستیپێكرد و بەشێكی خۆپیشاندانەكانیش تووندوتیژییان تێكەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە..زانا ئێرانییەكە گەڕایەوە وڵاتەكەی


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پڕۆفیسۆرە ئێرانییەكە دوای زیندانی بوونی لە ئەمریكا ئەمڕۆ گەڕایەوە نێو خاكی ئێران.

كەناڵی (العالم) بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 3-6-2020 پڕۆفیسۆر سیروس عەسگەری مامۆستای زانكۆی ئەندازیاری بە هەوڵێكی دیبلۆماسی لە زیندانەكانی ئێران ئازاد كرا.

ناوبراو 59 ساڵ تەمەنێتی و مامۆستای زانكۆیەكی ئێرانییە، دوای دەستگیركردنی لە ئەمریكا ئەمڕۆ گەڕایەوە خاكی ئێران.

دوێنێ سێ شەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران هەواڵی گەڕانەوە عەسگەری دا.

دادگای ئەمریكا عەسگەری بە تۆمەتی سیخوڕی بازرگانی هێزە دەریاییەكانی ئێران و لادان لە یاساكانی ئەو وڵاتە تۆمەتبار كرد بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران سەرکۆنەی ئەمریکا دەکات


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئەمریکا دەڵێت، لێیان گەڕین با هەناسە بدەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی رەگەزپەرستی لە ئەمریکا دەکات و رایگەیاندووە، ”پێویستە بەرپرسانی ئەمریکا توندوتیژی دژی هاووڵاتییانی چەوساوەی وڵاتەکەیان بووەستێنن و کۆتوبەندەکان لەسەر ڕاگەیاندنەکان بە خێرایی هەڵبگرن“.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات کە توندوتیژی دژی هاوڵاتی وڵاتەکەی ڕابگرێت کە خۆپیشاندانەکاندا ئەنجامی دەدەن کە دوای کوشتنی پیاوێکی ڕەش پێست لەلایەن پۆلیسێکەوە لە میناپۆلیس، ڕەشپێستەکان شەقامەکانیان گرت.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕۆژی دووشەممە، ووتی” بۆ خەڵکی ئەمریکا: جیهان گوێی لە ناڵەی چەوساندنەوەی ئێوەیە. جیهان لەگەڵ ئێوەیە.” هەروەها بە ئینگلیزی بە ڕۆژنامەنوسانی ووت ” وە بەرپرسانی ئەمریکا و پۆلیس: توندوتیژی بوەستێنن دژی خەڵکەکەی خۆتان و ڕێگەیان بدە با هەناسە بدەن.”

ماوەی چەند ڕۆژێکە هەزاران کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی ئەمریکا بە مەبەستی خۆپیشاندان لە دژی کوشتنی جۆرج فلۆید کە لە ۲۵ی مانگی ئایار کە لەلایەن پۆلیسەوە بە دڵڕەقانە خنکێنرا.

دواتر پۆلیسەکە فلۆیدی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی هێناوەتە خوارەوە و بە زۆر دەستەکانی کەلەپچە کردووە. پاشان “دێرک چاوڤین” کە ئەفسەرێکی پۆلیسە، دەگاتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵدەدەن جۆرج فلۆید ببەنە نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیس. ئەویش بەرگری دەکات، بۆیە چاوڤینی پۆلیس فلۆید دەخاتە سەر زەوی و قاچی چەپی دەخاتە سەر ملی، هەرچەندە فلۆید دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، بەڵام ئەفسەرەکە بۆ ماوەی نۆ خولەک قاچی لانابات، تاوەکو فلۆید دەبوورێتەوە، بەپەلە دەبرێتە نەخۆشخانە و لەوێ گیان لەدەستدەدات.

مەوسەوی بە ئینگلیزی بە ڕۆژنامەنوسانی ووت” لە ناخی دڵمانەوە نیگەرانین بۆ خەڵکی ئەمریکا کە بە ئاشتیانە بە دوای ژیانکردنن نەک توندوتیژی، دامرکانەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و ڕووبەڕووبوونەوە ئەوپەڕی توندوتیژییە.”
وە لە بەشێکیتری ووتەکانیدا، ئەمریکای کۆنە نەیاری ئێرانی، ”.بەوە تاوانبارکرد کە ”توندوتیژی بەشێکە لە دەسەڵاتی

خۆپیشاندانە توندوتیژەکانی ئەمریکا بە تەواوی میدیاکانی ئێراندا تەنی، بەتایبەتی بەشی بینراو (تەلەڤزیۆن) کە ماوەیەکە دەستی بە پەخشکردنی بەرنامەیەک کردووە کە تایبەتە بە تاوانبارکردنی ئەمریکا دەربارەی ڕەگەزپەرستی.

سەدان کەس کوژران لە خۆپیشاندانەکانی ئێران

لە ساڵی ۲٠۱۸ ەوە، پەشۆکان و ناسەقامگیری لە هەر دوو وڵاتانی ئێران و ئەمریکا لە بەرزبونەوەدایە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وڵاتەکەی خۆی کشاندەوە لە ڕێکەتنامەیەکی ئەتۆمی و دووبارە ئابڵوقە خستنە سەر ئابوری ئێران لە ژێر کەمپەینی واشنتۆن ”ئەوپەڕی پەستان”.

محمد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکیدا لە ڕۆژی دوو شەممە ووتی ” تەکنیکی ئەژنۆ خستنە سەر مل شتێکی تازە نییە: هەمان پیلانە… کە بۆ ماوەی دوو ساڵە بە سەر هەشتا ملیۆن ئێرانیدا دەگێڕن و ناویان لێناوە (ئەوپەڕی پەستان).” وە ووتیشی ” ئەو پەستانە ئەژنۆی ئێمەی نەخستە سەرملی ڕەشپێستەکان.”

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا ناڕەزایی دەربڕی بوو لە دژی حکومەتی ئێران دوای کوژرانی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو توندوتیژی.

ڕۆژی دوو شەممە، یاسادانەرێکی ئێرانی ئاماژەی بەوەکرد کە بە پێی ئامارەکانی ڕاگەیاندن لە خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو۲۳٠ کەس کوژران و هەزارانیش برینداربوون. یەکەم جار بوو بەرپرسێک لە ئێران زیانی گیانی بە شێوەیەکی گشتی بخاتەڕوو بۆ میدیاکان.

ئەمنێستی نێودەوڵەتی کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ بنکە سەرەکییەکەی لە لەندەنە، ئاماژەی بەوەکردووە کە ۳٠٤ کەس لەو خۆپیشاندانەکەی ئێران کوژراون، کە ۱۲ لە قوربانییەکان منداڵبوون.

بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام نکوڵییان لە ژمارەی ئەو قوربانیانە کردووە کە لەلایەن میدیاکانی دەرەوە و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ بڵاودەکرێنەوە و هەمیشە دەڵێن ”درۆیە”.

وەرگێڕانی: محەمەد سەڵاح
سەرچاوە: Aljazeera

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان