ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەسەدە لێپرسراوییەتی تەقینەوەكانی گرێ سپی و سەرێكانی دەخاتە ئەستۆی توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكڕاو لە گرێ سپی تەقییەوە، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماژە بەوە دەكات، توركیا لێپرسراوە لەو تەقینەوەیە و تەقینەوەكانی تری سەرێكانی، بەو كارەش مەبەستییەتی ترس و تۆقاندن بخاتە دڵی خەڵكییەوە.

كینۆ گابرێل وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، توركیا دەیەوێت خەڵكی ناوچەكانی خۆیان جێبهێڵێن، خەڵكی تر لە شوێنەكانیان نیشتەجێ بكات و گۆڕانكاری دیمۆگرافی لە ناوچەكە بكات.

كینۆ گابرێل ئەوەشیخستووەتەڕوو، ناوچەكانی گرێ سپی و سەرێكانی كەوتوونەتە بەر هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و ئەوان سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكەن بەتایبەتی ئەوانەی كەسانی مەدەنی دەكەنە ئامانج.

جێی ئاماژەیە، ئێوارەی دوێنێ شەممە 2/11/2019 ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكەی گرێ سپی لە ڕۆژئاوای كوردستان تەقییەوە، ڕوانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤیش دەڵێت، لانیكەم 13 كەسی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و 30 كەسی تریش برینداربوون.

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خانەقین؛ سەربازێكی كورد لە پەلامارێكی داعشدا شەهید بوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەربازێكی كورد لە ئاكامی پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێكی شارۆچكەی خانەقین شەهید بوو.

شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە گوندی شێرك سەر بە شارۆچكەی خانەقین ھێرشیان كردە سەر ھێزێكی تایبەتی عیراقی لە ئەنجامدا سەربازێكی شەھید بوو‌ و چوار سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دەركەوت كە ئەو سەربازەی شەهید بووە كوردە و ناوی جەزا فه‌تاح جافه‌ و خەڵكی شارۆچكەی كەلارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان