ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

ڤاڵڤێردی لە نۆ خاڵدا شکستی هێناوە و بەو هۆیەوە ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە !

خەڵک سپۆرت

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوە بەرامبەر یانەی لیڤاتی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستی هێنا، ئەو ئەنجامەش دووبارە ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکەیان بەهێز کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “مارکا”، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە لەم وەرزەدا لە نۆ خاڵدا شکستی هێناوە و نەیاتوانیوە کۆنترۆڵی پێکهاتەکەیان بکەن، بەهۆی شکستی ڤاڵڤێردی لە چارەسەرکردنی ئەم نۆ خاڵە ئەگەر زۆرە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

کێشەکان بریتین لە:

  • پێکهاتەیەکی نا هاوسەنگ: بەر لەکۆتایی ڕووبەڕوبونەوەکان ئەگەری شکستهێنانیان بەهێز بووە، تەنانەت لە حاڵەتی پێشەنگیشدا چەند جارێک لەناکاو ئاستیان بەرەوخوار هاتووە و ئەنجامەکەیان بەسەردا پێچەوانە کراوەتەوە.
  • کێشەی بەرگری: لەچەند ڕووبەڕوبونەوەیەکدا پێکهاتەی ڤاڵڤێردی کلین شیتیان کردووە، بەڵام لەهەندێک ڕووبەڕوبونەوەدا بەتایبەت کێشە لە ئاستی جێرارد پیکێدا هەبووە، لەنمونەی ڕووبەڕوبونەوەی ڤالێنسیا.
  • باڵی چەپ: ڤالڤێردی بەردەوام پشت بەتواناکانی نیڵسۆن سیمیدۆ دەبەستێت و بەتەواوی چانسی بەشداریکردنی جونیۆر فریپۆی لاواز کردووە.
  • سێرجیۆ بۆسکێتس و شێوازی بارسا: بەهۆی دابەزینی ئاستی بۆسکێتسەوە ناوەندی بارسا ستایلە ناوازەکەی پێ جێبەجێناکرێت، لەبەرامبەر ئەم کێشەیەدا ڤاڵڤێردی هیچ هەنگاوێکی بە ئاڕاستەی نوێکاری و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان نەناوە.

  • ئەنتوان گریزمان: یاریزانێکی ناوازە و گەورەیە، بەڵام لە بارسا خۆی نەدۆزیوەتەوە و بەختەوەر نییە.
  • لەدەستدانی وزە: یاریزانانی بارسا لە کاتی حەوانەوەکان و کاتە ئاساییەکاندا بەردەوام سەرقاڵی گەشتی دوورمەودان، ڤاڵڤێردی پێی وایە ئەم بابەتە لە وزەیان نابات و شتێکی ئاساییە و پێچەوانەکەی ڕاستە.
  • پێکانەکان: چەند یاریزانێکی کاریگەر دووچاری پێکانی بەردەوام بوون لە نمونەی ساموێل ئومتیتی و لویس سوارێز و مێسی، سوارێز و مێسی بەخێرایی گەڕاونەتەوە، بەڵام ئومتیتی بەتەواوی لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخراوەتەوە.
  • ئاستی جەستەیی ئارسەر میلۆ: یاریزانە بەرازیلیەکە لەسەرەتای وەرز دووپاتیکردەوە، کە تاکۆتایی دەیەوێت بە ئاستێکی جەستەیی باشەوە بەردەوام بێت، بەڵام پێچەوانەکەی ڕوویداوە و هۆکارەکەی پەیوەندی بە ستافی ڕاهێنانە جەستەییەکانەوە هەیە.
  • عوسمان دیمبیلی هیچ کاردانەوەیەکی نییە: یاریزانە فەرەنسییەکە لەم وەرزەدا چانسی یاریکردنی پێدراوە و کاردانەوەی نەبووە.

ڕاپۆرت و شیکاری

(بە ژمارە) ئەو (١٠) وەرزشکارەی لە ساڵی ٢٠١٩دا زۆرترین داهاتیان هەبووە

خەڵک سپۆرت

گۆڤاری “فۆربس”ی ئەمریکی تایبەت بە داتا و ئامارە داراییەکان، ڕاپۆرتێکی دەربارەی سەروەت و سامانی وەرزشکاران لەگشت جیهان بڵاوکردۆتەوە، تیایدا دەردەکەوێت یاریزانانی بواری تۆپی پێ لە لوتکەدان.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی “فۆربس”، لە ساڵی ٢٠١٩دا (٢٥) یاریزان توانیویانە ڕێژەی داهاتی ساڵانەیان بەرز بکەنەوە کە زۆرینەیان یاریزانی بواری باسکە و تۆپی پێی ئەمریکین و لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا یاریی دەکەن، لەهەمان ڕیزبەندیدا یاریزانانی بواری تۆپی پێ لە نمونەی لیۆ مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نایمار دا سیلڤا توانیویانە نوێنەرایەتی یاریزانانی بواری تۆپی پێ بکەن و لوتکەشیان بگرن.

لەڕیزبەندی (١٠) خاوەن زۆرترین داهاتەکاندا، تاکە نوێنەری بواری تێنسی سەرزەوی ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی سویسری بووە سەرەڕای ئەوەی لەئێستادا دەکەوێتە خانەی سێیەمی ڕیزبەندی یاریزانانی بوارەکەی.

ڕیزبەندی (١٠) خاوەن زۆرترین داهات لە ساڵی ٢٠١٩دا بەم شێوەیە بووە:

١٠. کیڤن دۆرانت (باسکە – برۆکلین نێتس): ٥٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یورۆی لە ساڵی ٢٠١٩دا بەدەستهێناوە

٩. ستیفان کوری (باسکە – گۆڵدن ستەیت واریەرز): ٧١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یورۆ

٨. لیبرۆن جەیمس (باسکە – لۆس ئەنجلس لەیکەرز): ٨٠ ملیۆن یورۆ

٧. ئارۆن ڕۆجەرز (تۆپی پێی ئەمریکی – گرین پای بیکەرز): ٨٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار یورۆ

٦. ڕاسڵ ویڵسن (تۆپی پێی ئەمریکی – سیاتل هۆکس): ٨٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار یورۆ

٥. ڕۆجێر فێدرەر (تێنسی سەرزەوی): ٨٤ ملیۆن یورۆ

٤. کانێلۆ سۆل ئالڤارێز (بۆکسێن – مەکسیک): ٨٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یورۆ

٣. نایمار دا سیلڤا (تۆپی پێ – پاریس سانت جێرمان): ٩٤ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار یورۆ

٢. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (تۆپی پێ – یوڤانتۆس): ٩٨ ملیۆن یورۆ

١. لیۆنێل مێسی (تۆپی پێ – بەرشلۆنە): ١١٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار یورۆ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

بەراوردی ژمارەیی نێوان نایمار و مباپێ، کامیان باشترن؟

خەڵک سپۆرت

کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمان، بەهێزەوە پێیەکانی لە یاریگای “پارک دو فرانس” جێگیر کردووە و داتا و ژمارەکان دەیکەنە باشترینی یانەکەی.

لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٧ نایمار دا سیلڤا لە یانەی بەرشلۆنە و کیلیان مباپێ لە یانەی مۆناکۆوە ڕوویان کردە یانەی پاریس سانت جێرمان، هەردوو ئەستێرەکە ئاستی ناوازەیان پێشکەش کرد و توانیان ڕابەری پێکهاتەکە بکەن بۆ چنینەوەی نازناوە ناوخۆییەکان، بەڵام لە بەدەستهێنانی نازناوە ئەوروپیەکاندا شکستیان هێنا، ئەمەش کەلێنی دەرونی بۆ دوو ئەستێرەکە دروست کرد و ئەگەر هەیە بەو هۆیەوە ڕوو لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بکەن.

بەدەر لە ئەنجام و هەواڵەکان، مباپێ و نایمار ماوەی دوو وەرزە ململانێی ناوخۆیی لەنێوانیاندا دروست بووە و بەردەوام میدیا و هاندەران پرسیار دەکەن: کامیان ئەستێرەی یەکەمی پاریس سانت جێرمانن؟ لە کاتێکدا “نێی” بەهۆی پێکانەوە زۆرینەی ڕووبەڕوبونەوەکانی لەدەستداوە و لەم وەرزەدا لەکۆی پێنج ڕووبەڕوبونەوە تەنها چوار گۆڵی تۆمار کردووە، لەبەرامبەردا مباپێ لەکۆی ١١ یاریی نۆ گۆڵی تۆمار کردووە و چوار هەلی گۆڵێشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە، واتا لە تۆماری ١٣ گۆڵدا بەشدار بووە.

ژمارەکان چیمان پێدەڵێن؟

بەپێی داتا و ژمارە بەدەستهاتووەکان، کیلیان مباپێ زیاتر لە نایمار بەشداری لە ڕووبەڕوبونەوەکانی پاریسدا کردووە، هەر لەبەرئەوەشە کە ڕیکۆردی باشتری تۆمار کردووە، بەشێوەیەکی گشتیش ژمارەکان بەم شێوەیە دابەش دەبن:

  • ژمارەکانی مباپێ لەو کاتەوە پەیوەندی بە پاریس سانت جێرمانەوە کردووە:

یاریی کردن: ٩٨ یاریی

گۆڵ: ٦٩

ڕەخساندنی هەلی گۆڵکردن: ٣٦

نێوەندی ڕێژەی گۆڵکردن لە یەک یارییدا: ٠.٧ی گۆڵێک لە یەک یارییدا

ڕێژەی ڕەخساندنی گۆڵ: ٠.٣٦ی گۆڵێک لە هەر یارییەکدا

ڕێژەی بەشداریکردن لە تۆماری گۆڵ (گۆڵ و دروستکردنی): ١.١ گۆڵ لە یەک یارییدا

  • ژمارەکانی نایمار لەو کاتەوە پەیوەندی بە پاریس سانت جێرمانەوە کردووە:

یاریی کردن: ٦٣

گۆڵ: ٥٥ گۆڵ

ڕەخساندنی هەلی گۆڵکردن: ٢٩ گۆڵ

نێوەندی ڕێژەی گۆڵکردن لە یەک یارییدا: ٠.٨٧ی گۆڵێک لە یەک یارییدا

ڕێژەی ڕەخساندنی گۆڵ: ٠.٤٣ی گۆڵێک لە یەک یارییدا

ڕێژەی بەشداریکردن لە تۆماری گۆڵ (گۆڵ و دروستکردن): ١.٣٣ گۆڵ لە هەر یارییەکدا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

(٥) خاڵی گرنگ یاریدەدەربوون بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی ڕیاڵ مەدرید !

خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەکۆتا جەولەکانی خولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئاستێکی ناوازەوە گەڕاونەتەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان، ئەو ئاستەش چەند هۆکارێکی لەپشتە.

لەسەرەتای وەرزەوە ڕەخنەکان لەهەموو لایەکەوە ئاڕاستەی زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی شاهانە دەکران، تۆمەتبار دەکرا بە پشتگوێ خستنی هەندێک لە یاریزانان و شکستهێنانی لە هەڵبژاردنی پێکهاتەیەکی گونجاو، بەڵام هەمان ڕاهێنەر لە کۆتا جەولەکانی لالیگا و چامپیۆنز لیگ ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد و تەواوی ڕەخنەکانی پوچەڵ کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “مارکا”، پێنج خاڵی گرنگ هۆکاربوون بۆ گەڕانەوەی ئاستی ڕیاڵ مەدرید و پێشکەشکردنی نمایشی ناوازە، خاڵەکانیش بریتین لە:

  • کرانەوەی هێرشبەران: لەکۆتا پێنج ڕووبەڕوبونەوەدا چوار بردنەوە و یەکسانبونێکیان تۆمار کردووە، هێرشبەرانی یانەکە پێیەکانیان کراونەتەوە و توانیویانە (١٦) گۆڵ تۆمار بکەن، (١٠) گۆڵیان لە سێ ڕووبەڕوبونەوەی کۆتاییدا ئاڕاستەی یانەکەی گۆڕیوە، بەپێچەوانەی سەرەتای وەرزەوە کە نەیاندەتوانی لە تۆپە ئاڕاستەکراوەکاندا سەرکەوتوو بن.
  • توندوتۆڵی بەرگریکاران: لەپێنج ڕووبەڕوبونەوەی کۆتاییدا لەڕووی بەرگریەوە ڕیاڵ ناوازە بووە و تاکە گۆڵێکیان لەسەر تۆمار نەکراوە، کۆرتوای گۆڵپارێز لە ڕیکۆردێکی مێژوویی کیلۆر ناڤاس نزیک دەبێتەوە (خاوێنی گۆڵ بۆ ٥٣٤ خولەک)، هەموو ئەمانەش هاوسەنگیان بە پێکهاتەکەی زێدان بەخشیوە.

  • گەڕانەوەی هازارد: ئیدین هازارد لە کۆتا ڕووبەڕوبونەوەکاندا ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە، بەتایبەت لەکۆتا یاریی بەرامبەر ئیبار یەکلاکەرەوە بووە لە ڕەخساندنی هەلەکانی گۆڵ و بڕینی هێڵەکانی بەرگری ڕکابەر.
  • بڕیارەکانی زێدان: ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە لە بڕیاری بەکارخستنی لاوان و دۆزینەوەی بەهرەکاندا سەرکەوتوو بووە، ڤاڵڤێردی کردووە بە ئایکۆنی هێڵی ناوەند و ڕۆدریگۆی گەیاندۆتە ئاستێکی باڵا، لە زۆرینەی یارییەکانیشدا سودی لە توانا هونەریەکانیان وەرگرتووە.
  • گەڕاندنەوەی ئاستی جەنگاوەرە کۆنەکان: زێدان بە پێدانی حەوانەوە و پێچەوانە کردنەوەی فشارەکان بۆسەر خۆی، مەودای بۆ تۆنی کرۆس و لوکا مۆدریچ و کارڤاخال و ڕامۆس و ڤاران و بنزیمە پێکهێناوە تەرکیز لە ململانێکان بکەن و ئاستی پێشویان بگەڕێننەوە، یاریزانە ناوبراوەکانیش لەو ماوەیەدا سەرکەوتوو بوون لە گەڕاندنەوەی توانا هونەریە ناوازەکەیان.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان