ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

خاوەنی تیک تۆک مۆبایلێکی ئاست بەرزی ڕاگەیاند

خەڵک

کۆمپانیای Bytedance کە بەرهەمهێنەری ئەپی تیک تۆکە یەکەمین مۆبایلی زیرەکی خۆی ڕاگەیاند بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرزەوە و مۆبایلەکە ناوی Jianguo Pro 3 ـە.

Image may contain: phone and plant

مۆبایلەکە لە ئێستادا لە چین بەردەستە بۆ فرۆشتن و هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست بەرزە وەکو پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥ و ئەمانەی خوارەوە گرنگترین تایبەتمەندییەکانن.

ڕامی هەتاوەکو ١٢ گێگابایت بەردەستە
بیرگەی ٢٥٦ گێگابایتە.
هەڵگری چوار کامێرایە لە پشتەوەی کە سەرەکییەکەی ٤٨ مێگاپێکسڵە.
باتری ٤٠٠٠ میلی ئەمپێرە.
نرخی دەستپێکی بۆ ڕامی ٨/١٢٨ گێگابایتی بیرگە 384$ ـە.
نرخی 482$ بۆ ڕامی ١٢/٢٥٦ گێگابایت.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن بەکارهێنانی RAM کەم دەکەیتەوە لە گووگڵ کڕۆمدا

خەڵک-

وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم یەکێکە لە سەرکەوتووترین و پڕ بەکاهێنەرترین وێبگەڕەکانی جیهان بەهۆی بوونی کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگەوە وای کردووە بەکارهێنەران هەمیشە لە دەوری بمێننەوە.

بەڵام کێشەی سەرەکی بەکارهێنەران خاو بوونەوەی کۆمپیوتەرەکانیانە لە کاتی کردنەوە وێبگەڕەکەدا بە جۆرێک کە بە تەواوی خاو دەبێتەوە، لەم بابەتەدا باس لەوە دەکەین چۆن بەکارهێنانی زۆری ڕامی کۆمپیوتەرەکانمان کەم بکەینەوە.

سەرەتا بڕۆ سەر بەشی “Settings” ـی وێبگەڕی کڕۆم.

پاشان لە بەشی “Advanced” دا و بەشی “System” دیاری بکە و دواتر هەڵبژاردەی “Use hardware acceleration when available” ناچالاک بکە، و وێبگەڕەکە دابخە و بیکەرەوە، و لە مەودوا دەتوانیت زیاتر سوود ببینیت لە خێرایی کۆمپیوتەرەکەت بۆ کردارەکانی پێویستەکانت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سۆنی بە نیازە ئامێری یاریکردنی PSP بەردەست بخاتەوە

خەڵک-
ڕاپۆرتە تەکنەلۆژییەکان باس لەوەدەکەن کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی سەرقأڵی ئەوەیە بازاڕی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بە نێنتێندۆ چۆڵ بکات، ئەویش بە ڕاگەیاندنی ئامێری PSP نوێ.

PSP ییە نوێکە پشتگیری ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم دەکات و هەروەها پشتگیری خزمەتگوزاری هەوری یارییەکان دەکات و لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەردەست دەخرێت.

سۆنی کۆمپانیایەکی ئەلیکترۆنیە گرنگی دەدا بە بەرهەمهێنانی کامێرا و مۆبایل و یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان و کۆمپیوتەر، گرنگترین بەرهەمهێنانی یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان لەلایەن سۆنییەوە بەهەمهێنانی پلەی ستەیشن بوو، لە بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەریش سەرکەوتوو بە بەرهەمێنانی جۆری سۆنی ڤایۆ.

Image result for PSP

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند زانیارییەک لەسەر ویکیپیدیا و دامەزرێنەرەکەی بەنیازی چییە؟

خەڵک-
دامەزرێنەری ویکیپدیا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە بە ناوی WikiTribune یان WT:Social، کە پێگەکە هیچ ڕیکلامێک لە خۆی ناگرێت.

ویکیپیدیا کە زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە، وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێکدێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکارییان بکات.

وشەی ویکیپیدیا بۆخۆی پێکھاتەیەکە لە دوو وشەی “ویکی” کە وشەیەکی زمانی ھاوایییە بە مانای خێرا دێت، لێرەدا مەبەست لە گەیشتنە بە زانیارییەکان بە شێوەیەکی خێرا، بڕگەی دووەمیش “پیدیا” لە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا (بە مانای زانستنامە لە یۆنانیەوە: وشەی ئینکیکلیۆس پیدیا کەواتە نوسینگەی پەروەردەیی) وەرگیراوە.

ئەم هەنگاوە گرنگەی دامەزرێنەری ویکیپیدیا تەواو دەبێتە جێی متمانە بەهۆی ئەوەی ویکیپیدیا ناوبانگێکی زۆری هەیە و متمانەی پێویستی وەرگرتووە لەلایەن بەکارهێنەرانی هەموو وڵاتانی جیهانەوە.

لە ئێستادا پێگەکە بەردەستە دەتوانیت هەواڵی تیادا بڵاوبکەیتەوە و بەشداری گرووپەکان بکەیت کە ناسراوە بە SubWikis و ئەم ویکییە ئامانجی پێشکەوتنی تویتەر و فەیسبووک نییە و دەیەوێت کۆگایەکی دەوڵەمەندی زانیاری کۆ بکاتەوە.

سەبارەت بە جێی بڕوا و متمانە بوونی ویکیپیدیا ھەمیشە کێشە ھەبووە. بڕێ کەس لەبەر خۆڕایی بوون و بەربڵاوبوونی بابەتەکان و بێلایەنییەکەی ستایشی دەکەن و ھێندێ تر بە ھۆی ڕێگە بە ھەمووان دان بۆ دەستکاریکردنی بە جێگەی متمانەی نازانن. ھەروەھا ویکیپیدیا لەبەر لاوازبوون بەرامبەر بە خراپەکارییەکان و سەپاندنی ڕای گشتیی بەسەر بڕوادا ڕەخنەی لێ دەگیرێت. ئەگەرچی دوایین لێکۆڵینەوەکان پێمان نیشان دەدات کە خراپکاریەکان زۆر بە خێرایی لە لایەن ئەو بەکارھێنەرانەی بایەخ دەدەن، تاووتوێ دەکرێن و ویکیپیدیا وەک زانستنامەکانی دی جێگای متمانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان