ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مانگی ڕابردوو داهاتی لیژنە هاوبەشەكان زۆرتر لە 29 ملیۆن دینار بووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی، ئاماری مانگی (10)ی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ئەو مانگەدا لیژنەكان زیاتر لە (4) هەزار شوێنیان بەسەركردووەتەوە و (34) شوێنیشیان داخستووە.

بەپێی ئامارەكەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە مانگی (10) لیژنەكان سەردانی (4) هەزار و (48) شوێنیان كردووە و لە پابەندبوون و جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكانیان كۆڵیوەتەوە و لە كۆی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستی و ڤێتێرنەرییەكانەوە (484) شوێن پسوڵەی سەرپێچی بۆ كراوە و (487) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و ڕێنماییەكان بن.

ئاشكراشیدەكات، بەهۆی جۆرەكانی سەرپێیەوە (34) شوێن داخراون و (27) شوێنیش بەهۆی ئەو سەرپێچیانەی كە كردوویانە ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.

بەپێی ئامارەكەی قائیمقامیەت، لە مانگی (10)دا بڕی (51) تۆن مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لەناوبراوە و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش لەو مانگەدا بریتییە لە (29) ملیۆن و (150) هەزار دینار كە بەپێی یاساو ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
ئاشكراشیدەكات، بەراورد بە مانگی (9) سەرەڕای ئەوەی سەردانەكان زیادیان كردووە، بەڵام بڕی خۆراك و شمەكی تەلەفكراو كەمیكردووە، هەرچەندە لە مانگی ئەیلولدا (57) داخستن و (439) سەرپێچی هەبووە، بەڵام لە مانگی (10)دا داخستنەكان بوون بە (34) و سەرپێچییەكان گەیشتونەتە (484) حاڵەت.

کوردستان

ئەمریكا دوو لیوای دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەك دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا لە چوارچێوەی هاوكارییە بەردەوامەكانی بۆ پێشمەرگە بەم نزیكانە دوو لیوای دیكە پڕ چەك دەكات و سەرجەم پێداویستیە سەبازیەكانی بۆ دابین دەكات، دەشڵێت: “لیوای 14 و 16 ئەو دوو لیوایە دەبن، كە ئەمجارە پڕ چەك دەكرێن”.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە چوارچێوەی هاوكاریەكان بۆ هێزی پێشمەرگە هەردوو لیوای یەك و دوویان پڕ چەك كرد و تەواوی پێداویستیە سەربازیەكانیان بۆ دابین كردن.

وتیشی، “وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی یەكلاكردەوە، كە ئەو پێداویستیە سەربازیانەی بڕیارە بۆ دوو لیوای دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە لە لایەن ئەمریكاوە دابین بكرێت بۆ هەردوو لیوای 14 و 16ی وەزارەتی پێشمەرگە بێت”.

ڕاشیگەیاند، پێشتر هاوكاریەكەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە هەردوو لیوای 1 و2ی پێ پڕچە كرا و تەواوی پێداویستیەكانی بۆمان هات درانە ئەو دوو لیوایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەعدی‌ پیرە لە ئەوروپا پۆستێكی پێ درایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بە بەدەست هێنانی 88 دەنگ لە كۆی 100 دەنگ وەك ئەندامی‌ بۆردی‌ سەرۆكایەتی‌ هاوپەیمانی‌ پێشكەوتخوازی‌ سوید هەڵبژێردرایەوە.

میدایی فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە سەعدی‌ پیرە، ئەندامی مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان لەكۆنفرانسێكدا لەسوید، كە بەمەبەستی‌ دانانەوەی‌ بۆردی‌ هاوپەیمانی‌ پێشكەوتوخوازی‌ سوید ڕێكخرابوو، دەنگی پێویستی هێنا و وەك ئەندامی‌ بۆردی‌ سەرۆكایەتی‌ هاوپەیمانی‌ پێشكەوتخوازی‌ سوید هەڵبژێردرایەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆنفرانسێكدا دەنگدان بۆ ئەندامانی‌ سەرۆكایەتی‌ بۆردی‌ هاوپەیمانی‌ پێشكەوتخوازی‌ سوید كرا و لە كۆی ١٠٠ كەس، كە بەشداری دەنگدانیان كرد، سەعدی پیرە دەنگی ٨٨ كەسی بەدەستهێنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا قەندیل بۆردومان دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ئەمڕۆ بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك شاخی قەندیل-یان بۆردوومان كرد، هێشتا هیچ لەبارەی زیانەوەكانەوە نەزانراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15-11-2019 فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ ماوەی 3 كاتژمێر بۆردومانی بناری قەندیل-یان كرد.

بە پێی زانیارییەكان، هێشتا بۆردومانەكان بەردەوامی هەیە، هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەوەكانەوە ئاشكرانەكراوە.

بە بەردەوامی و بەبیانوی بوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ڕێگەی فڕۆكەوە سوپای توركیا بۆردومانی بناری قەندیل لە باشووری كوردستان دەكات و بەهۆی بۆردومانەكانەوە زیان بەر هاووڵاتی سڤیلی ئەو ناوچانە دەكەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان