ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ توركمانەكان كۆدەبێتەوە

خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ یەك شەممە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكان كۆبووە و ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكە بەئامانجی زیاتر هەماهەنگی نێوان نوێنەرانی پێكهاتەكانە بۆ حكومەت.

ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی سیاسی پێكهاتەی توركمان كۆبووینەوه، كۆبوونەوەی داهاتووشمان لەگەڵ پێكهاتەی ئاشوور و كلدان ‌و دواتریش لەگەڵ ئێزدی و شەبەك و كاكەییەكان دەبێت.

دەشڵێت “كۆبونەوەكان ڕاوێژكاری دەبن وەك وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، بۆ ئەوەی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان پێكهاتەكان و حكومەت هەبێت لەهەمان كاتیشدا دەربڕینی پشتیوانی پێكهاتەكانە بۆ حكومەتی هەرێم”.

ئەوەشی خستەڕوو، پێكهاتەی توركمان پێكهاتەكەیەكی گرنگی هەرێمە، وەك نەتەوەی دووهەم هەروەها لەپڕۆسەی سیاسی و ئیداریش‌ بەشدارە لە حكومەت و ئەنجومەنی پارێزگا بەتایبەت ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر.

ئەوەشی خستەڕو ، لە هەرێمی كوردستان پێكهاتەكان گرنگیان پێدراوە و بایەخیان پێدەدرێت و وەزارەتیان پێدراوە، ئەمەش گرنگی و بایەخدانە بە مافی پێكهاتەكان كە گرنگە مافەكانی پێكهاتەكان پارێزراو بێت .

کوردستان

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەكی بۆ بنەماڵەی شێخ عوسمانی سیرێ‌ نارد

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوای شێخ عوسمانی سیرێوە پرسەنامەیەكی بۆ كەسوكار و بنەماڵەكەی نارد.

دەقی پرسەنامەكە:

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراوی ئاینی و كۆمەڵایەتی (شێخ عوسمانی سیرێ) م بیست . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەم و هیوادارم خودای مەزن بە بەهەشتی شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە كەسوكاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕوداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێكدا رویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەپێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكدا لەگەڕەكی سەركەوتنی قەزای كەلار شۆفێری ماتۆڕ سكیلەكە بەسەختی برینداربوو.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمێلێكی جۆری لاندكرۆزەر و ماتۆڕسكیلێك لەگەڕەكی سەركەوتنی قەزای كەلار، شۆفێری ماتۆڕ سكیلەكە بەسەختی برینداربوو، دەست بەجێ بریندارەكە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار”.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا، لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لەڕوداوەكە دەستی پێكردوە.”

هەروەها نوسراوە”بریندارەكە ناوی (ا، ع، م) ە، لەدایك بوی ساڵی2003 یە و پیشەی كاسبە، دانیشتوی گەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلارە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی كۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەستیپێكرد و دەستكاری هەیكەلی حزبەكە دەكرێتەوە.

هندرێن شێخ ڕاغب، وتەبێژی كۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆنگرەیەكی ئاساییە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ هەموو دوو ساڵ جارێك دەبەسترێت.

وتیشی”دەستەی سەرۆكایەتی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی نامێنن، ئەنجومەنێكی سیاسی دروست دەكرێت و دواتر ئەنجونەكە بەپێی پێداویستی ئۆرگانەكانی حزب، مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی دیاری دەكات و هەروەها دەسەڵاتی لێپرسینەوەشی دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان