ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەڕێوەبەری خۆسەری: نەتەوە یەكگرتووەكان پشتگیری توركیا دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕەخنە لە بێدەنگی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەگرێت لەبەرامبەر پیلانەكانی توركیا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانەی كە بەهۆی لەشكركێشییەكەیەوە داگیریكردوون.

بەڕێوەبەری خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیەنراوێكدا هۆشداری دەدات لەوەی، توركیا ئامانجییەتی شووناسی ئەو ناوچانە بگۆڕێت كە لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیری كردوون، ئەویش لە ڕێگەی هێنانەوەی ئاوارە سوریاییەكانی كە لە توركیا بوون، لە كاتێكدا نزیكەی 300 هەزار كەسی دانیشتووی ئەو ناوچانە لە ئێستادا ئاوارەبوون.

بەڕێوەبەری خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەبەوەشدەكات، حكومەتی ئەنقەرە دوای داگیركردنی (سەرێكانی و گرێ‌ سپی) و بە ئامانجگرتنی دانیشتووانەكەی و ئاوارەبوونی نزیكەی 300 هاووڵاتی مەدەنی نیشتەجێی ئەو ناوچانە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەوڵدەدات لە ڕێگەی هێنانەوەی زیاتر لە 3 ملیۆن ئاوارەی سوریایی كە لەوڵاتەكەیدا نیشتەجێن، لەو پێگە جوگرافییە دیاریكراوە نیشتەجێبكات، كە ئەمەش بۆ خۆی كارەساتێكە.

بەڕێوەبەری خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات ڕێگری لە ڕوودانی ئەو كارەساتە بگرن كە ڕووبەڕووی دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەبێتەوە، هەروەك داواش لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، كار بكات بۆ ڕاگرتنی پڕۆژەكەی توركیا بكات كە ئامانج لێی دروستكردنی ململانێی مەزهەبیی و نەتەوەییە و تێكدانی ڕاستییە مێژووییەكانە.

بەڕێوەبەری خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەوەشدەخاتەڕوو، بێدەنگی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبەرامبەر پێشێلكارییەكانی توركیا بە پشتگیری كردن لەو وڵاتە ئەژماردەكرێت و وا دەردەكەوێت كە ئەو ڕێكخراوە پاڵپشتی لە توركیا دەكات بۆ ڕاگواستنی دانیشتووانی ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

جیهان

چین پێكوتەی دژی كۆرۆنای دۆزیەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
زانایانی چین پێكوتەیەكیان بۆ كۆرۆنا دۆزیەوە كە بە ڕێژەی 99% كاریگەرە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسەكە.

زانا چینییەكان بە كەناڵی “سكای نیوز”ی بەریتانییان ڕاگەیاندووە كە پێیانوایە پێكوتەكە بە ڕێژەی 99% چارەسەری تووشبووان دەكات.

پێكوتەكە كە لەلایەن كۆمپانیای “سینۆفاك”ەوە برەوی پێدراوە، لە قۆناغی دووەمی تاقیكردنەوەكەیدا دەدرێتە 1000 خۆبەخش و لە گفتوگۆشدایە بۆ ئەوەی قۆناغی سێیەم و كۆتایی تاقیكردنەوەی پێكوتەكە لە بەریتانیا ئەنجام بدەن.

لوهـ بایشان توێژە لە كۆمپانیای سینۆفاك ڕایگەیاند پێكوتەكە كاریگەرە.

مانگی ڕابردووش كۆمپانیاكە ئەنجامی تاقیكردنەوە سەرەتاییەكانی پێكوتەكەی لە گۆڤاری ئەكادیمی “ساینس”دا بڵاوكردەوە كە ناونراوە “كۆرۆنافاك” و دەركەوتووە پێكوتەكە مەیمون لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دواهەمین ڕووداوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ئەمریكا


خەڵك-لوقمان غەفوور

بۆ ڕۆژی پێنحەم خۆپیشاندانەكان بەردەوامە، هەرچەندە لە هەندێك ویلایەت هێمنانەو لەسەرخۆیە و لە هەندێك ویلایەتیش توندوتیژی بەخۆوە دیوە وەك سیاتل لە واشنگتۆن، لوس ئەنجلس.

لە پێنجەم ڕوژدا، چوار پۆلیس كوژراون بە میلیتۆڤی خۆپیشاندەران كاتێك خراوەتە نێو دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە و پۆلیسێكیش بەسەختی لە نیویۆرك بریندار بووە.

تیرینس مۆناهان بەڕێوەبەری پۆلیسی نیویۆرك ڕایگەیاند، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران مۆلۆتۆڤ-یان خستووەتە ناو دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە، چوار پۆلیس-یان كوژراوە و پۆلیسێكیشیان بەسەختی بریندار بووە. وتیشی: تێكڕا 72 كەس دەستگیركراوە، كە دوو كەسیان كوشتنی ئەو دوو پۆلیسەیان بەسەردا ساخبووەتەوە.

هەروەها لە شاری مەنیئاپلس -ی ویلایەتی مینیسۆتا ژمارەی گاردی نیشتمانی گەیەنرایە 1000 گارد و بڕیارە ئەگەر پێویست بكات بگاتە 3000 گاردیش. ئەوەی تێبینی ئەكرێت لە خۆپیشاندانەكانی مەنیئاپلس-دا ژمارەی خۆپیشاندەران بە تەواوی كەمیكردووە و تەنانەت لە خۆپیشاندانەكانی شەوی 30 ئایار گروپێكی كەم مانەوە.

لە شاری لۆس ئەنجلس ویلایەتی كالیفۆرنیا زیاتر لە 12 ئۆتۆمبێلی پۆلیس سوتێنرا، بۆیە بەهۆی ئەوەوە سەرۆكی شارەوانی شارەكە داوای گاردی نیشتمانی كرد و تا درەنگانی شەو هێووربووە.

لەشاری فارگۆ -ی ویلایەتی مینیسۆتا خۆپیشاندان لەسەرلەبەیانی 30 ئادارەوە دەستیپێكرد تا درەنگانی شەو، لەدوای درەنگانی شەو بەهۆی شكاندنی پەنحەرەی هەندێك شوێنەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە داوای گاردی نیشتمانی كرد.

لەواشتنۆن دی سی وێرای خۆپیشاندانی هێمنانە، بەڵام گاردی نیشتمانی بڵاوكرایەوە و پێدەچێت لەرۆژانی دواتردا ژمارەی گاردی نیشتمانی زیاتر بكات.

شاری ئەتلانتا-ی ویلایەتی جۆرجیا، شەوی 29ی ئایار توندترین خۆپیشاندانی بەخۆیەوە بینی، ژمارەیەكی بێشومار دوكان و بازاڕ شكێنران و شێوێنران و چوار ئۆتۆمبێلی پۆلیس سوتێنران. لەسەروو هەموو ئەمانەوە بارەگای كەناڵی تەلەفیزیۆنی سی ئێن ئێن كەوتە بەر هێرشی خۆپیشاندەران و ڕووكاری پێشەوەی بیناكە شێوێنرا.

هەربۆیە سەرۆكی شارەوانی شاری ئەتلەنتا داوای كرد خۆپیشاندان ناكرێت و ڕێگەی پێنادرێت ببێتە هۆی تێكدانی دوكان و بازاڕی شارەكە بۆیە هیچ خۆپیشاندانێك ڕووینەدایەوە و بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ خۆشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چووە ناو خۆپیشاندەرانەوە و داوای لێكردن ئەوەی ڕوویداوە شەوی ڕابردوو ڕێگەی پێنادرێت.

لەشاری دنەڤێر-ی ویلایەتی كۆلارادۆ خۆپیشاندانی شەوی 29ی ئایار، توندوتیژی زۆری بەخۆیەوە دی، لەئاكامدا 34 كەس بەتۆمەتی ئەو تێكدانە دەستگیركراون و هەندێكیشیان تۆمەتی تێكدان و شكاندنیان بەسەردا ساغبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

قالیباف: پەڕلەمانی نوێی ئێران، پەڕلەمانی قاسم سولەیمانییە


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی نوێی پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند پەڕلەمانی نوێ هی حاجی قاسم سولەیمانییە و بە توندیش بەرەنگاری دوژمنان دەبنەوە.

ئەمڕ یەك شەممە محەمەد قالیباف سەرۆكی نوێی پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند پەڕلەمانی نوێ، پەڕلەمانی حاجی قاسم سولەیمانییە و پابەندیش دەبێت بە ڕێبازەكەی سولەیمانی لە پشتیوانیكردنی میحوەری بەرگریدا.

میحوەری بەرگری بەو هێزانەی شیعەی لایەنگری ئێران دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كە دژایەتی ئیسرائیل و ئەمریكا دەكەن.

قاڵیباف وتیشی: “پشتیوانیكردنی فەڵەستین، حزبوڵا، حەماس، جیها و گەلی یەمەن ئەركێكی شۆڕشگێڕی و نیشتمانییە” و جەختیشی لە پشتیوانیكردنی حكومەت و مەرجەعیەت و گەلی عیراقیش كردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو كە پەڕلەمانی ئێران بە توندی بەرەنگاری دوژمنان دەبێتەوە بە تایبەتیش ئەمریكا و ئیسرائیل.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان