ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانتارێك: گومان لە دەرمانێكی شێرپەنجە هەیە و كارگەكەشی وەهمیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكێكی نەخۆشی شێرپەنجە، كە ئەندامی پەڕلەمانی كوردستانە ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ڕابردوودا سێ جۆر دەرمانی شێرپەنجەم لەگەڵ خۆم بردە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ پشكنین، دوو لەوانە بێ كێشە دەرچوون و دانەیەكی دیكەیان هێشتا وەڵامم نەدراوەتەوە، دەشڵێت: “نموونەكەی دیكە گومانی ئەوەی لێ‌ دەكرێت كارگەكەی وەهمی بێت و هەر دەرمان نەبێت”.

د. شایان عەسكەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، من سەرەتا سێ نموونەی دەرمانم بە دەستی كەسێكدا نارد بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، یەكێك لە نموونەكان هی هەمان كۆمپانیا بوو خۆیان پشكنینیان بۆ كرد و ئەنجامەكەیان بۆ ناردینەوە، كە دەرمانەكە كێشەی نیە.

وتیشی، “دوو نموونەكەی دیكە ھەر لای ئەو مایەوە تا خۆم چوومە ئەڵمانیا بە كارتی ئیقامەی خۆم، كە هی پەڕلەمان نیە، داوام لەو بەڕێزە كرد دوو نموونەكەم بۆ بنێرێتەوە، چوومە كارگەیەكی دەرمان، كە گومانی گەندەڵیم لێ دەكرد، بەڵام كە لە نزیكەوە بینیم كارگەیەكی باوەڕپێكراوی یاسایی دەرمانی ئەڵمانیە و لەسەر داوای چەند كۆمپانیایەكی خۆماڵی دەرمان بۆ كوردستان دەنێرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، من دوو نموونەی دەرمانەكەم لەگەڵ خۆم بردبوو بۆ پشكنین، بۆ یەكێك لە دەرمانەكان وتیان پێویست بە پشكنین ناكا، چونكە 95% كێشەی نیە، ڕاستە ئەسڵ نیە، بەڵام كێشەی نیە، بۆ نموونەكەی دیكە وتیان دیارە، كە كۆمپانیاكە وەهمیە، گومان زۆرە، كە دەرمان نەبێت، بەڵام لە توانای ئێمە نیە پشكنینی بۆ بكەین و پارەیەكی زۆری دەوێت من ئەو پارەم پێ نەبوو، بەڵام ئێستا من هەر خەریكم لە ڕێگەی دیكەوە ئەو پشكنینە بۆ ئەو نموونەیە بكەم.

کوردستان

بۆ دووەم جار، کەس و کاری بەشێک لەزیندانیان گردبوونەوە

خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ کەسوکاری بەشێک لە زیندانیانی چاکسازی گەورانی هەولێر لەبەردەم ئەنجوومەنی دادوەری لەهەولێر گردبونەوە.

کەس و کاری گیراوان کە پێشتر لەبەردەم پەڕلەمانی کوردستان گردبوونەوە، نیگەرانن بە ڕاگرتنی جێبەجێ کردنی بڕیاری ئازادکردنی مەرجدار، چونکە بەهۆی ڕاگرتنی ئەو بڕیارە، دەبێ زیندانیکراوەکانيان چەند ساڵێکی تر لەزیندان بن.

دەشڵێن، ماوەی چەند ساڵێکە چاوەڕوانین زیندانیکراوەکانمان ئازاد بکرێن، بەڵام ناکرێت چەند ساڵێکی تر چاوەڕوان بین، ئێمەش خاوەنی منداڵین، داوا دەکەین حکومەت و ئەنجوومەنی دادوەری و پەڕلەمان گیراوەکانمان ئازاد بکەن.

بەهۆی ڕاگرتنی جێبەجێ کردنی بڕیاری ئازادکردنی مەرجدار، ژمارەیەک زیندانی لەچاکسازی هەولێر مانگرتنیان ڕاگەیاند و تائێستاش هیچ بڕیارێکی نوێ نیە بۆ دەست پێکردنەوەی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە کە بۆ هەر زیندانیەک نزیکەی لە۲٥٪ کۆی ساڵەکانی زیندانی لێخۆشبوونیان بۆ دەردەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە پیرانشا و سەردەشت مەتر و نیوێك بەفر باریوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئیدارەی ڕێگەوبان و گواستنەوەی وشكانی پیرانشار وتی: بەرزایی بەفر لە مەودای پیرانشار – سەردەشت گەیشتە مەتر و نیوێك.

جەلال محەمەدی بۆ مێدیاكانی ئێران وتی : ئاستی بارینی بەفر كە شەوی یەكشەممە دەستی پێ كردووە، لە مەودای پیرانشار – سەردەشت و تەمەرچین – پیرانشار یەك مەتر و نیو بووە.

وتیشی : لە ئێستادا ڕێگەی تەمەرچین بۆ پیرانشار داخراوە و هێزەكانی ڕێگەوبان خەریكی كردنەوەی ئەو ڕێگەیەن.

محەمەدی پێداگری لەپێویستی خۆپاراستنی شۆفێرانی ناو جادە لە هاتوچۆ لە ڕێگەكانی پیرانشار تا كەمكردنەوەی كڕێوە و بارینی بەفر كردو، پێشبینیكرد بەفری زیاتر ببارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سەبارەت بە مووچە، دڵنیایی دەدرێتە مووچەخۆرانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، موچەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گویرەی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت.

بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دڵنیاییەك لەبارەی مووچەی هاوڵاتیانەوە دەمێكە بڵاودەبێتەوە كە گوایە حكومەتی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەگرێت، یەكەم شت خەڵكی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر موچەكانیان نیە و ناشبێت.

وتیشی”مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گوێرەی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت، كەی بودجەی سالی ٢٠٢٠ هاتە پەڕلەمانی عیراق ئەوە بگرە هەوڵی زیادكردنیشی دەدەین نەك كەمكردنەوەی”ز

ئاشكراشیكرد، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگرتنی مووچەش دەكەن جگە لە پڕوپاگەندە و ترس نانەوە هیچی دیكە نیە، ڕاستە بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق تا ئاستێك خراپ بووە، بەڵام لە ڕووی ئابووریەوە عیراق لە هەناردەكردنی نەوت ڕانەوەستاوە، ئەمە لەكاتێكدایە عیراق خاوەنی یەدەگێكی باشی پارەیە كە مەزەندەی ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیار دۆلاری ئەمەریكیە و هەر بەم بڕە پارەیەی دەتوانێ مووچەی خۆی بدات تاكو دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

دەشڵێت” دڵنیایی تەواو بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان دەدەین كە حكومەتی عیراق لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان