ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە..هەورامان و هەنار لە وەرزی پاییزدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییزدا باخەكانی هەنار سوور و بازاڕەكانیش پڕ دەبن لە هەنار.

ناوچەی هەورامان دەستی كردووە بە ڕنینی باخەكانی هەنار و بەپێی زانیارییەكانیش، بە هەزاران تۆن هەنار لەو ناوچانە بەرهەم هاتوون.

بەپێی زانیارییەكان، 350 دۆنم لە باخەكانی هەورامان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تەرخان كراوە بۆ هەنار و چاوەڕوان دەكرێت زیاتر لە 5 هەزار تۆن هەناری تێدا بێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە دوو ڕۆژە ڤیستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەك لە باخەوانەكانی هەورامانیش بەشداریان لەو ڤیستیڤاڵ كردووە بۆ فرۆشتنی هەنار و ئاوی هەناری باخەكانیان.

     

ریکلام

کوردستان

چەند تووشبوویەكی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە چوار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە و دەشڵێت: “كۆی گشتی چاكبووەوەكان گەیشتۆتە 215 كەس”.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە (4) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە و پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ كرایەوە و نێگەتیڤ بوو، بۆیە بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كۆی گشتی چابووەوەكان گەیشتە (215) كەس.

د. دلۆڤان دەشڵێت: “سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكات، كە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتیان دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوای 6 ڕۆژ تەرمی گەنجەكەی قەڵادزێ‌ دۆزرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای 6 ڕۆژ لە دیارنەمانی گەنجێكی قەڵادزێ، بەكوژراوی دۆزرایەوە و هێزەكانی پۆلیسی ناوچەكەش ڕایدەگەیەنن، كە بە فەرمانی دادوەر 2 كەس لەسەر ڕووداوەكە دەستگیر كراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك بەناوی ( ڕ . م . ئـ ) لەدایكبووی ساڵی 1993 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ (گەڕەكی كارەبا) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، كە ئاسەواری گولـلـەیەك بەسەر جەستەیەوە هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكانیش كوژراوە، دوای توێكاری بۆ لاشەكەی بەڕێكرا بۆ پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانی.

ئاشكراشی كردووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە بە ماددەی 406 ڕێكخراوە و بە فەرمانی دادوەریش 2 كەس لەسەر ڕووداوەكە دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵك) وردەكارییەكان ئاشكرادەكات
كەركوك، ئەو ژنەی پۆلیسەكەی كوشت دەستگیركرا


خەڵك-بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرپرس لە پارێزگەی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنەی دەستی لە تاوانی كوشتنی پۆلیسێكدا هەبوو لە پارێزگەكە، دەستگیركرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرپرس لە كەركوك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:”لەدوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون، هێزە ئەمنییەكان توانیان سەرەداوی تاوانی كوشتنی پۆلیس (بەهجەت ئەنوەر) بدۆزنەوە كە يە چەقۆ سەربڕدراوە و تەرمەكەشی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا بەجێهێڵدراوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە:”هێزە ئەمنییەكان توانیان ژنێك بە ناوی (م.ح.ف)وە دەستگیربكەن كە بەشداربووە لە كوشتنی پۆلیسكە، لە كاتی لێكۆڵینەوەشدا دانی بەوەدا ناوە كە لەگەڵ سێ كەسی تردا دەستییان لە تاوانەكەدا هەبووە”.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت”سێ‌ كەسەكە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و پۆلیس لەئێستادا بەدوایاندا دەگەڕێت”، ڕەتیشكردەوە تائێستا هۆكاریی تاوانەكە زانرابێت.

لە یەكەم ڕۆژی جەژندا سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاماژەی بە دۆزینەوەی تەرمی پۆلیسێك كردبوو لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی لە گەڕەكی عەسكەری، ئەمەش دوای ڕۆژێك لە ڕفاندنی لە شاری كەركوك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان