ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كچە خۆپیشاندەرێك ڕەتیدەكاتەوە كوژرابێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كچە خۆپیشاندەرێكی عیراقی، ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە باسیان لە كوژرانی كردبوو، تەئكیدیش لەسەر ئامادەبوونی لە خۆپیشاندانەكانی گۆڕەپانی تەحریردا دەكاتەوە.

ئەو كچە خۆپیشاندەرە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، داوای لە كەناڵە فەزاییەكان كردبوو، لە گواستنەوەی هەواڵەكاندا بەدیقەت بن و هەواڵەكان بەر لە تەئكیدون لە ڕاستییەكەی بڵاونەكەنەوە.

پێشتر میدیاكانی عیراق بڵاویان كردبووەوە كە دوێنێ‌ هەینی یەكەم كچ لە خۆپیشاندانەكاندا لە بەغدا بە ناوی “نور ڕەحیم عەلی” كوژرا دوای ئەوەی بۆمبێكی فرمێسكڕێژ بەر سەری كەوتووە.

میدیاكانی عیراق بەمشێوەیە هەواڵەكەیان بڵاوكردبووەوە” نور ڕەحیم عەلی، وەك پەرستار هاوكاری خۆپیشاندەرانی كردووە دوێنێ لە سەر پردی جمهوری لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە ئامانج گیرا و چووە ریزی قوربانیانی خۆپیشاندەرانی شاری بەغدا و شارەكانی تری باشووری عیراق”.

عێراق

“ناتوانرێت بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ناتوانیت پێشبینی چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بكەیت.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێكهێنانی كابینەی كاتی حكومەتی عیراق و تاكو ئێستا هیچ وادە و ڕوئیایەك نییە بۆ كاتی كۆتایی ڕاگەیاندنی حكومەت.

عەبدوڵڵا عەلیاوایی، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا دیار نییە و ناتوانی بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدەیت.

وتیشی، “حكومەتی عیراق بەهێز نییە و گرووپی چەكداریش لەم وڵاتە زۆرن و ناتوانی بڕیار لەسەر بەهێزی ئەو حكومەتە بدەیت باش دەبێت یان خراپ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر حكومەتێكی لاواز بوو ئەوە دۆخەكە خراپتر دەبێت، ئەگەر بەهێزیش بێت، دەتوانێت كەمێك خۆی بسەپێنێت و كەمێك بەرەو پێشەوە بڕوات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

محەمەد حەلبوسی دەگاتە سلێمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بگاتە سلێمانی.

(خەڵك) لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە ئەوەی زانیووە حەلبوسی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دێتە شاری سلێمانی و لەگەڵ چەند بەرپرسێكدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی عیراق دەكات.

سەردانەكەی حەلبوسی لەكاتێكدایە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیرانی عیراق بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە كەركوك چەكدارێكی داعش دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەكدارێكی داواكراوی داعشیان لە ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیركردووە.

شانەكە لە ڕاگەیەندراوەكەدا باسی لەوەكردووە، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری سێ‌ چەكداری دیكەشیان لە ئەنبار دەستگیركردووە.

دەستگیركردنی ئەو چەكدارانە لەكاتێكدایە بەپێی زانیاری ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەی ئەمنی داعش جارێكی دیكە لە عیراق چالاكبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان