ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران: دەبێت ئەمریكا دەست لە سیاسەتە شكستخواردووەكەی هەڵبگرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا لە جیاتی دروستكردنی كێشەی زیاتر بۆ خۆی، دەبێت دەست لە سیاسەتە شكستخواردووەكەی هەڵبگرێت.

دوای گەمارۆ نوێكانی ئەمریا بۆ سەر ئێران، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە، ئێرانییەكان هەرگیز خۆیان ڕادەستی زۆربڵێی ناكەن.

وتیشی”سەپاندنی تیرۆریزمی ئابووری بەسەر فەرمانبەرانی كەرتی بیناسازی ئێران، تەنیا نیشانەی سەرنەكەوتنی سیاسەتی گوشارە فراوانەكانە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمریكا ئەگەر هەر پیاو و ژن یان منداڵێك گەمارۆ بدات، ئێرانییەكان هیچ كات چۆك دانانەوێنن لە بەرانبەر زۆربڵێیدا، هەربۆیە ئەمریكا لەبری دروستكردنی كێشەی زیاتر بۆ خۆی، دەبێت دەست لە سیاسەتە شكستخواردووەكەی هەڵبگرێت و بگەڕێتەوە بۆ ڕیێككەوتنی ئەتۆم.

جیهان

ڕوسیا: لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەرهەم دەهێنین


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی سندوقی سامانی سەروەریی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە ڤاكسینێكی نوێ بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنین كە تووشبووەكە لە ماوەی 4 ڕۆژدا چاك دەكاتەوە.

كیریل دیمتریڤ سەرۆكی سندوقی سامانی سەروەریی ڕوسیا كە كۆمەكی بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكەی كردووە ڕایگەیاند: دەكرێت لە 11ی ئەم مانگەوە لە نەخۆشخانەكانی وڵاتەكەیاندا ڤاكسینەكە بەكاربهێنرێت كەناوی نراوە (ئەڤیڤا ڤیر).

دیمیتریڤ ڕوونیشیكردەوە: لەسەرەتادا ڤاكسینەكە بۆ 60 هەزار نەخۆش بەكاردەهێنرێت و كاریگەرییەكانی بەشێوەیەكی خێرا دەردەكەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، 22 كەس بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 22 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سعودیەوە بڵاوكرایەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابروودا 22 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و 1881 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ و 1864 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركران”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بۆ 87142 حاڵەت بەرزبۆوە كە 22312 كەسیان ڕەوشی تەندروستییان جێگیرە”.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لە ئاكامی 822769 پشكنینی تاقیگە كە لەلایەن وەزارەتەكەیانەوە ئەنجامدراوە، كۆی گشتی حاڵەتەكانی توشبوون دەستنیشانكراون”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر خۆی دەكات بەنێو خۆپیشاندەران لە ئەمریكا


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە شاری مینیاپولیس خۆی دەكات بەنێو خۆپیشاندەراندا.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر خۆی دەكات بەنێو ئەو خۆپیشاندەرانەی ئەمریكادا كە دوای گیانلەدەستدانی جۆرج فوید هاتوونەتەسەر شەقامەكان.
بەپێی تۆمارە ڤیدیۆییەكە، خۆپیشاندەران لەنێو شەقامەكان كۆبوونەوە، بەڵام لەناكاو ئۆتۆمبێلەكە دێتە نێو خۆپیشاندەران و لەبەرانبەردا خۆپیشاندەران شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە دەهێننە دەرەوە و دەستگیری دەكەن، بەڵام تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك نییە كە ئەو كەسە بۆچی خۆی كردووە بەنێو خۆپیشاندەراندا.

دوای كوشتنی كەسێكی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسێكەوە، وەك ناڕەزایەتییەك هاووڵاتیانی ئەمریكایی ڕژانەسەر شەقامەكان.
جۆرج فلوید پیاوێكی ڕەشپێستی بێ چەك بوو، كە ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو لە شاری مینیاپولیس لەكاتی هێرشی هێزەكانی پۆلیس كوژرا.
لەو ڕۆژەوە تاكو ئێستا شارەكانی ئەمریكا بووەتە جێگای ئەنجامدانی خۆپیشاندان و پۆلیسیش ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان