نرخی دۆلار ڕووی لە 130 هەزار دینارە



ڕێكارە حكومییە خێراكان و چاودێری توند بەسەر نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو و مامەڵەكاران لە بازاڕەكان، و دەسنگدانی دەسەڵاتی ڕاپەڕاندن لەسەر بودجە، لەگەڵ چەند كتاروبارێكی تر، بوونە مایەی پاشەكشەكردنی بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ، ئەو هەنگاوانەش لەلایەن شارەزایانەوە بە جێگیر و بە ئاراستەی نرخی فەرمی دراوەكان لە عیراق.

دوێنێ‌ دوو شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەنگیدا لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵانی دارایی 2023 و 2024 و 2025، بە گۆی گشتی زیاتر لە 197 ترلیۆن دینار.

هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە لەلایەن حكومەتەوە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕووی لە پاشەكشەكردن كرد و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار دینار، دوای ئەوەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 100 دۆلار 159 هەزار دیناری تۆماركرد.

حكومەتی فیدراڵ كۆمەڵێك ڕێكارەی بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا گرتەبەر، ئاسایشی ئابووریش هەڵمەتی هەڵكوتانە سەر بازاڕەكان و دەستگیركردنی ژمارەیەك لە خاوەن نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراوی دەستپێكرد، بۆ بەرگرتن لە یاریكردن بە نرخی خەرجی دۆلار.
لای خۆیەوە، بانكی ناوەندی عیراقی زنجیرەیەك ڕێكاری بۆ زامنكردنی فەراهەمكردنی دراوی بیانی (دۆلار) بۆ هاووڵاتیان گرتەبەر، بە تایبەت بۆ ئەوانەی سەفەر دەكەن، لەڕێی پەنجەرەكانی فرۆشتنی دراو لە بەغدا و بەسرە و هەولێر بە نرخی فەرمی (1320) دینار بۆ دۆلارێك.

شارەزایانی بواری ئابووری پێیانوایە، ڕێكارەكان كە لەلایەن حكومەتەوە گیرانەبەر، بە تایبەت دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرۆژەی یاسای بودجە، هەموویان كاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلاردا هەبوو، كاروبارەكانیش لەئێستادا ڕوولەوەن نرخی دۆلار بەرەو نرخی فەرمی بڕوات كە لەلایەن بانكی ناوەندی عیراقییەوە بە (1320) دینار بۆ یەك دۆلار دیاریی كراوە، ئەمەش ئاماژە بۆ جێگیربوونی بازاڕ و گەڕانەوەی ڕەوشەكە بۆ ئاستی سروشتی خۆی.

بە بۆچوونی نەبیل جەبار تەمیمی، شارەزایا لە كاروباری دارایی و ئابووری، لەماوەكانی داهاتوودا نرخی خەرجی دۆلار بەشێوەیەكی پلەبەندی ڕوو لە دابەزین دەكات.

تەمیمی بە میدیا عیراقییەكانی ڕاگەیاندووە”لە دوای دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر یاسای بودجە، كە نرخی خەرجی فەرمی بە (1300) دینار جێگیركرد، بووە مایەی دابەزینی نرخی دۆلار، ئەمەش چاوەڕوانكراوە ،”چونكە زۆرێك چاوەڕوانی ئەو بڕیارە بوون بەشێوەیەكی فەرمی لەڕێی بودجەوە، بۆیە ئەوانەی دۆلارییان پاشەكەوت دەكرد، لەئێستادا ناچار دەبن بیفرۆشنەوە”.

ئەو ئابووریناسە پێشبینی دەكات، نرخی خەرجی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی پلەبەندی لە ماوەكانی داهاتوودا ڕوو لە دابەزین بكات، بە تایبەت دوای داڕشتنی یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمان “نرخی دۆلاریش لە بازاڕەكاندا جێگیر دەبێت و بە نرخی فەرمی دراوە كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت”.

لەناو بزووتنەوە ناڕەزایی دژی چوونیان بۆ پەرلەمان سەریهەڵدا
پێت لەناو بزووتنەوە ناڕەزایی دژی چوونیان بۆ پەرلەمان سەریهەڵدا
مێسی بۆ چوونە خوولی سعودی داوای مووچەیەكی زیاتر لە ڕۆناڵدۆ دەكات
دوات مێسی بۆ چوونە خوولی سعودی داوای مووچەیەكی زیاتر لە ڕۆناڵدۆ دەكات
پەیوەندیدر