ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خەڵك؛ نوێترین زانیاری لەسەر دەستكاری كردنەوەی مووچە ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە پەرلەمانی كوردستان لەسەر پڕۆژە یاسای مووچە و دەرماڵە گەیشتوتە ڕێكەوتن، بەڵام هێشتا لەگەڵ حكومەت كۆبونەوەی كۆتایی نەكردووە بۆ پەسەندكردنی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: “چاوەڕوانی حكومەتین و ئەوانیش ئامادەن”، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەكە دانەنراوە.

بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم بە ڕاپۆرتێك لە پڕۆژەكە ئاگاداركراوەتەوە، بەڵام ڕەخنەیان لەچەند بەندێكی پڕۆژەكە هەیە و داوای گفتوگۆیان كردووە.

وتیشی، “لە پەرلەمانەوە كێشەی لەسەر نەماوە و سێ‌ بڕگە و ماددەیەك قسەی لەسەر بوو گفتوگۆیان لەسەر كراوە و ڕێكەوتنیان لەسەر كراوە، بەڵام حكومەت ڕەزامەندی دەرنەبڕیووە”.

ئەو بڕگانەی حكومەت ڕازی نیە جێبەجێ‌ بكرێن، بریتین لە زیادكردنی مووچەی خانەنشینكراوەكان بۆ 400 هەزار دینار و هێشتنەوەی دەرماڵەكان.

(خەڵك) زانیویەتی، كە حكومەتی هەرێم پلانێكی گشتگیری بۆ مووچە داناوە و زۆربەی دەرماڵەكانی تێدا نەماوە، بۆیە دەیەوێت پەرلەمانیش بەشداری پڕۆژەكە پێبكات، بۆ ئەوەی گلەیی فەرمانبەران بخاتە ئەستۆی پەرلەمانیش، لەكاتێكدا دەرماڵەكان حكومەت خۆی بەبڕیار زیادی كردووە، پەرلەمانیش ڕەتیكردۆتەوە.

سەبارەت بەوەی بۆچی كۆبونەوە ناكرێت لەگەڵ حكومەت و پرسەكە یەكلایی ناكرێتەوە، بێگەرد تاڵەبانی وتی، “حكومەت داوای كۆبونەوەی كردووە و ئەوان نیگەرانن لە چەند بڕگەیەك، بڕیاروایە كۆبونەوە بكەین، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبونەوە دیاری نەكراوە”.

پێشتر سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كە حكومەتی هەرێم سورە لەسەر جێبەجێ‌ كردنی ئەو پڕۆژەیە، بەڵام لە پەرلەمان دەستكاری كرا و خەرجییەكانی حكومەت زیادكران.

ئابوری

عیراق.. ھاوردەی کاڵا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

خەڵک-

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، ھاوردەی عیراق لە ساڵی 2017 بەراورد بە ساڵی پێش خۆی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و زۆرترین بڕی ھاوردەش لە ڕێگەی ئاوییەوە بووە.

دەزگای ناوەندیی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عیراق ڕایگەیاند: عیراق لە ساڵی 2017 بەراورد بە 2016، بە ڕێژەی 34.9٪ کەمتر کاڵای دەرەکیی ھاوردە کردووە، واتە: کۆی بەھای ھاوردەکردنی عیراق لە ساڵی 2017 دا 31.6 ملیار دۆلار بووە، لە کاتێکدا ساڵی پێشتر 48.6 ملیار دۆلار بووە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: کۆی بەھای ھاوردەکردنی بەرھەمە نەوتییەکان لە 2017 دا گەشتووە بە 2.4 ملیار دۆلار، ئەم ڕێژەیەش 22.4٪ زیاترە وەک لە رێژەی ساڵی 2016، بەڵام کۆی بەھای ھاوردەی کاڵا نا نەوتییەکان 29.1 ملیار دۆلار بووە، لە کاتێک ساڵی پێشتر 42.6 ملیار دۆلار بووە.

لەبارەی جوڵەی بازرگانی و ھاوردەکردنەوە، دەزگاکە دەڵێت: لە ساڵی 2017 و لە ڕێگا وشکانییەکانەوە بە بەھای 4.8 ملیار دۆلار کا‌ڵا ھاوردە کراوە، 0.7 ملیاریش لە ڕێگەی فرۆکەخانەکانەوە بووە، ئەوی دیکەی لە ڕێگەی دەریاوە ھاوردە کراوە.

بەھۆی چەندین ساڵ شەڕ و پشێوی، ژێرخانی پیشەسازیی و بەرھەمھێنانی عیراق داڕوخاوە و لەم ساڵانەی دواییدا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی بە نزیکەیی ھەموو پێداویستییە سەرەتایی و پێویستەکانی خۆی لە دەرەوە ھاوردە کردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشە نەوتی سلێمانی زیادكرا
بەرمیلێك نەوتی دیكە بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
نوێنەری ئەنجومەن لە لیژنەی باڵای سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاتنی ئەو بڕە نەوتەی لە ئێستادا دەگاتە دەستمان دڵخۆشكەرە و تا نزیكەی 10 ڕۆژی دیكە مەڵبەندەكانی 9 و 10 نەوت وەردەگرن، دەشڵێت: “زیادبوونی بڕە نەوتەی دەگاتە عەمبارەكانی سلێمانی بە هەوڵی نوێنەرانی كورد بووە لە عیراق”.

ئەكرەم شەریف، نوێنەری ئەنجومەن لە لیژنەی باڵای سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو نەوتەی ڕۆژانە دەگاتە عەمبارەكان دڵخۆشكەرە و جێگەی ڕەزامەندی ئێمەیە و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت تا نزیكەی 10 ڕۆژی دیكە مەڵبەندەكانی 9 و 10 نەوت وەردەگرن.

وتیشی، “لەگەڵ دابەشكردنی بەشە نەوتی ناو سەنتەری شار لە مەڵبەندەكان هاوكات دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاویەكانیش بەردەوامە، لە هەوڵی ئەوەداین لەدوای تەواو بوونی ئەو مەڵبەدانەی ماون، جارێكی دیكە دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەك-ەوە دەست پێ بكاتەوە”.

ڕاشیگەیاند، زیادبوونی بڕی هاتنی نەوت بۆ عەمبارەكانی سلێمانی جگە لەوەی دڵخۆشكەرە، بەڵام بە هەوڵی نوێنەرانی كورد لە عیراق و سەرۆكایەتی كۆمار و نوێنەرانی پەرلەمانی عیراق و ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا بووە، ئێمە دەستخۆشی لە هەر كەسێك دەكەین، كە كار بۆ ئەوە بكات خزمەتی هاوڵاتیانی خۆی بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای كردبوو، كە حكومەتی عیراق بەشە نەوتی سلێمانی زیاد كردووە و لە 10 ڕۆژی داهاتوودا لە هەردوو مەڵبەندی 9 و 10 دابەشكردنی نەوت كۆتایی دێت و لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچە شاخاوییەكان نەوت دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم سەرەتای ڕێكەوتنی بەغدا و هەولێر ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لە ڕێگەی خاكی هەرێمی كوردستانەوە بە “هەنگاوی ئەرێنی و زۆر گرنگ” وەسف دەكات و ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێرە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم بۆ ماڵپەڕی (مەوازین نیوز)ی عیراقی ڕایگەیاندووە، بڕیاری دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی كەركوك پێویست بوو ماوەیەك پێشتر بدرێت بەهۆی ئەو دەستكەوتە داراییەی هەیەتی، كە كاریگەری دەكاتە سەر بودجەی گشتی، بەڵام بەهۆی كێشە سیاسیەكان و ئەو هەڵوێستانەی حكومەتی پێشوو گرتبویە بەر ئەو هەنگاوە دواكەوت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڕێكەوتنە هەنگاوی یەكەمە و دەبێتە سەرەتای چارەسەركردنی زیاتری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.

وتوشیەتی، “ئەوە هەڵوێستێكی باشە، كە لەلایەن حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی گیراوەتە بەر و خزمەتی هەردوو لایەنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی دەكات و دەبێتە سەرەتایەك بۆ ڕێكەوتنی داهاتوو لە بواری نەوت و غاز و وەبەرهێنان و دەروازە سنوریەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین