ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ژمارەیەك وەزیر و پەرلەمانتاری تێدایە
عیراق، فەرمانی دەستگیركردن بۆ 60 بەرپرس بەتۆمەتی گەندەڵی دەرچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی نەزاهەی عیراق، بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ 60 بەرپرسی دەردەكات كە ژمارەیەك پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسی خۆجێی لەخۆدەگرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەستەی نەزاهەی عیراقییەوە بڵاوكرایەوە”فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی نەزاهە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 60 بەرپرس بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی دەركردووە، لەنێوان بەرپرسەكانیش وەزیرێكی ئێستا و پێنج پەرلەمانتار و دوو وەزیری پێشووی تێدایە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”فەرمانگەكە لە ئاكامی كارەكانی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، فەرمانی دەركردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە 38 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەكان كە ئەندامانی ئێستا و ڕابردوو لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا فەرمان بۆ دەستگیركردنی یەك پارێزگار و دوو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و 6 بەڕێوەبەری گشتی و یەك بریكاری وەزیر دەرچووە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا دەستەی نەزاهە، ئاماژەی بە فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگارێك و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگەیەك و 5 بەڕێوەبەری گشتی كردووە.

عێراق

تەندروستی عیراق ڕێژەی ئەو ڤاكسینە ئاشكرا دەكات كە وەریدەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لەسەر وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕوونكردەوە دەدات.

ڕیاز حلفی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند، عیراق رێژەی 20%ی ئەو ڤاكسینە وەردەگرێت كە لە وڵاتانی جیهان بەرهەمدەهێنرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، تیدرۆس ئەدهانۆم گبریسۆس، سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ 23/11/2020 ڕایگەیاند:گەشبینن بەرانبەر بە سەركەوتنی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، مانای وایە ڕوناكییەكە لەوپەڕی تونێلەكەوە زیاتر پشنگ دەدات، لە هەمان كاتدا مەترسییەكی ڕاستەقینە هەیە هەژار و نەداران بكەونە ژێر دەست و پێوە لەپێناو دەستخستنی ڤاكسینەكان ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، سلێمانی زۆرترین حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماردەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 2136 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 2202 كەسیش چاكبوونەتەوە و 38 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا كە 12 كەسیان لە سلێمانی بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هەزار و 908 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 2136 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، و لە سلێمانی 158 و هەولێر 152 و دهۆك 178 و كەركوك 246 حالًەت تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی2202 تووشبووی پەتاكە كردووە كە زۆربەیان لە بەغدا و واست و كركوك بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 38 كەس بە پەتاكە كە دیسانەوە پارێزگەی سلێمانی بە تۆماركردنی 12 حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە سەرو ڕیزبەندی پارێزگەكانی تردا ماوەتەوە لەڕووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەركردەیەكی داعش لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دژە تیرۆری عیراق، دەستگیركردنی سەركردەیەكی ڕێكخراوی داعش ڕادەگەیەنێت كە بەرپرسی رێكخستنەوەی چەكدارانی داعش بووە لە عیراق.

ئەمڕۆ دوو شەممە، لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند:” لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا هێزەكانی دژە تیرۆر توانیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا سەركردەیەكی ڕێكخراوی داعش دەستگیر بكەن كە بەرپرسی ڕێكخستنەوەی چەكدارانی رێكخراوەكە بووە لە عیراق”.

بە وتەی یەحیا ڕەسوڵ:”ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو سەركردەیەی داعش لەدەرەوەی عیراقەوە هاتووە ویستوویەتی لە دەروبەری بەغدا كۆبونەوە بە چەكدارانی رێكخراوەكە بكات”.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت:”ئەو بەرپرسەی داعش لە ساڵی 2003 وە پەیوەندی بەڕیزەكانی رێكخراوی قاعیدەوە كردووە و دواتر پەیوەندی بە داعشەوە كردووە ولە چەندان كاریی تیرۆریستیدا تێوەگلاوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان