ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

نەڤید زەردی و سەنا بەرزەنجی گۆرانیە بادینییەکەیان بڵاوکردەوە

خێزان

هەردوو هونەرمەند نەڤید زەردی و سەنا بەرزەنجی گۆرانیە بادینییەکەیان بڵاوکردەوە کە بەشێوازی دوێت وتویانە.

گۆرانیەکە بەناوی (پادشای دڵ) ە کە یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبومی (ڕاز)ی سەنا بەرزنجی و ڤیدیۆ کلیپەکەش لە ئەڵمانیا وێنەی گیراوە.

ئەمەش یەکەم کاری هاوبەشی نەڤید زەردی و سەنا بەرزنجییە.

هەواڵەکان

جوتیارێکی کورد دەڵێت جۆرە ترێیەکی تایبەتی لە بازاڕی ڕەشدا هێناوەتە کوردستان کە بەهاکەی سەدان ملیۆن دۆلارە، وێنەکانی ببینە

خێزان

جوتیارێکی کورد بەناوی شێخ سدیق کە خاوەنی کێڵگەیەکی کشتووکاڵییە لە ناوچەی (سیتەک) لە نزیک شاری سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات کە جۆرە ترێیەکی تایبەتی لە بازاڕی ڕەشدا هێناوەتە کوردستان کە بەهاکەی سەدان ملیۆن دۆلارە.

ئەو جوتیارە ڕایگەیاندووە”ئه‌و ترێیه‌ ساڵانه‌ به‌ به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار به‌رهه‌می ھەیە و هه‌نارده‌كردنی بۆ وڵاتان قه‌ده‌غه‌یه‌ من له‌ بازاڕی ڕه‌ش ده‌ستم كه‌وتووه‌”

ئەو جوتیارە وتوشیەتی”له‌ ئوردن و جه‌زائیر و سعودییه‌وه‌ رۆژانه‌ داوای قه‌ڵه‌مم لێ ده‌كه‌ن به‌ڵام من تا جوتیاری خۆمان وه‌ستا بێت قه‌ڵامی ئه‌م ترێیه‌ ناده‌مه‌ ئه‌وان، ئه‌م جۆره‌ ترێیه‌ بێ به‌كارهێنانی سه‌ماد و ده‌رمان به‌رهه‌م دێت و ته‌نها په‌ینی قارچكی تێده‌كرێت، بۆ سه‌رجه‌م خاكی كوردستان له‌باره‌ و چەندین تام و بۆنی جیاوازی ھەیە گرنگترنیان بریتین لە تامی گوڵاو و تامی شیرە”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئەم کچە کوردە هەموانی هەڵخڵەتاند، چی کردووە؟

خێزان

کچێکی کوردی دانیشتووی ئەوروپا بەناوی (باڤی) لە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەند سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردی، بەبێ ئەوەی ناوی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا بکات ڕۆڵی سەنا بەرزنجی بەرجەستەکردوو و هەموانی هەڵخڵەتاند.

لەپاش بڵاوبونەوەی ڤیدیۆ کلیپەکە هیچ ناوێکی ئەو کچە مۆدێلە بەدیار نەکەوت، تەنانەت سەنا بەرزنجی و نەڤید زەردیش هیچ ئاماژەیەکیان بەناوەکەی نەدا تا هەموان وابزانن ئەوە سەنا بەرزنجیە، تەنانەت سەنا بەرزنجی وێنەکەی خۆی و نەڤید زەردی بڵاوکردەوە و وا نیشانی دا کە وێنەی خۆیانە.

بەڵام دواجار ئەو کچە کوردەی کە ڕۆڵی سەنا بەرزنجی ئاشکرا دەکرد ناوی خۆی ئاشکرا کردوو و ئاماژەی بەوەشدا کە “ئەو سەنا بەرزنجی نییە” و تەنها ڕۆڵی ئەوی بەرجەستە کردووە.

سەنا بەرزنجی بۆخۆی ئاماژەی بەوەداوە کە دەرنەکەوتنی لە کارەکانیدا بە پلانە و  لە ئەلبومە نوێکەیدا بە گۆرانییەک باس لە ژیانی خۆی دەکات کە چۆن کاری هونەری دەستپێکردووە بێ ئەوەی دەربکەوێت کە ئەوەش هەمووی بە پلان بووە و هیچ وێنەیەکی خۆی بڵاونەکردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

لەیسینگ لوقمان: دەمەوێت ڕیکلام بۆ جلی کوردی سلێمانی بکەم!

خێزان

خانمە مۆدێل لەیسینگ لوقمان ڕایدەگەیەنێت کە ئەو لە کاری مۆدێلدا زیاتر حەز بە جلوبەرگی کوردی و بەتایبەتیش ستایل و مۆدێلی سلێمانیانە دەکات.

لەیسینگ لوقمان ڕایگەیاندووە”من سەرەتا کە دەستم کرد بە کاری مۆدێل هەر زیاتر ڕیکلامم بۆ جلوبەرگی کوردی دەکرد، بە هۆی ئەوەشەوە زیاتر بەو جۆرە ناسرام”

لەیسینگ وتیشی”ئەو جلوبەرگە کوردییانەی کە ڕیکلامم بۆ دەکردن زیاتر مۆدێلی سلێمانی بوون، کە ڕەمزی شارەکەمە، شاری ڕۆشنبیری و حەبسەخانی نەقیبە، هەر بۆیە بەو کارە زۆر دڵخۆش بووم، بەڵام وەک بەکارهێنانی ڕۆژانە ئەوەیان پەیوەستە بە شوێن و کارەکەمەوە و هەموو کات بە کاری ناهێنم”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان