مێسی بۆ چوونە خوولی سعودی داوای مووچەیەكی زیاتر لە ڕۆناڵدۆ دەكات



لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی داوای مووچەیەكی زیاتر لە مووچەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات بۆ پەیوەندیكردنی بە خوولی سعودیەوە.

بەرنامەی ( El Chiringuito)ـی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە، یانەی هیلال گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی مێسی لە سەرەتای ئەمساڵدا دەستپێكردووە و مووچەی ساڵانەی 300 ملیۆن یۆرۆیان پێشكەش كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مێسی داوای كاتی كردووە بۆ بیركردنەوە.

ئاشكراشی كردووە، لەم مانگەدا لە ڕێگەی خۆرخی مێسی باوكییەوە وەڵامی داوەتەوە، كە دەیەوێت مووچەیەكی زۆر زیاتر لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هەبێت و پێی وایە جیاوازی 100 ملیۆن یۆرۆی بەس نیە.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا كۆتایی دێت و تا ئێستاش لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی.

لە گواستنەوەكانی زستانەی ئەمساڵدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی نەسری سعودیەوە كرد بە مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.

نرخی دۆلار ڕووی لە 130 هەزار دینارە
پێشت نرخی دۆلار ڕووی لە 130 هەزار دینارە
مەسرور بارزانی پەیامێكی دەربارەی سەردانەكەی سودانی بڵاوكردەوە
دواتر مەسرور بارزانی پەیامێكی دەربارەی سەردانەكەی سودانی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار