ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پیکێ نهێنیەکان ئاشکرا دەکات: یاریزانانی بارسا لەپێناو نایماردا ئامادەبوون موچە وەرنەگرن !

خەڵک سپۆرت

جێرارد پیکێی ئەستێرەی ناوداری یانەی بەرشلۆنە دانی پێدا دەنێت، کە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردودا ئامادەبوون لەپێناو گەڕانەوەی نایماری هاوڕێیاندا قوربانی بدەن.

بەرگریکارە جوداخوازەکەی کەتەلۆنیا لەچاوپێکەوتنێکدا بە ئێزگەی “کادینا سێر”ی ڕاگەیاندووە :” گەڕانەوەی نایمار؟ کاتێک جوسێپ ماریا بارتومیۆ پرس و ڕای بە ئێمە کرد، ئێمە ئامادەییمان نیشاندا گۆڕانکاری لە بۆندەکانیشماندا بکەین بۆ ئەوەی یانەکەمان لەڕووی دارایی و لەگەڵ ڕێساکانی یاریی خاوێن کێشەی بۆ دروست نەبێت، داوامان کرد موچەکانمان دوابخرێت بۆ ساڵی دووەم و سێیەمی بۆندەکانمان بۆ ئەوەی بەرشلۆنە بتوانێت دووبارە نایمار بکڕێتەوە، بەدوای چارەسەرێکی گونجاودا گەڕاین و یانەکەشمان پێیان ڕاگەیاندین کە پێشنیارەکە زۆر گونجاوە”.

هەروەها دەڵێت :” هیچ شتێک لە بواری تۆپی پێدا مەحاڵ نییە تەنانەت گەڕانەوەی نایماریش، کاتێک پەیوەندی بە پاریس سانت جێرمانەوە کرد هۆشداریمان پێدا سەبارەت بەو زیندانە ئاڵتونیەی لە پاریس تێیدەکەوێت، ئێستا دەڵێن دەیەوێت بگەڕێتەوە و دەرگای ئێمەش کراوەیە”.

لەکۆتاییشدا ئاماژە بە مەسەلەی دواخستنی کلاسیکۆ و ڕێکنەکەوتنی مێسی و گریزمان دەکات و دەڵێت :” هیچ مەترسیەک لەسەر کلاسیکۆ نەبوو، هەرگیز لە یاریگا ئیسپانیەکاندا توندوتیژی ڕووینەداوە و پێموابوو بەبێ کێشە دەتوانین یارییەکە ئەنجام بدەین، مەسەلەکە لەڕادە بەدەر گەورەکرا، مێسی و گریزمانیش بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵەی یەکتری دەکەن و هیچ کێشەیەکیان نییە، بەڵام وەک وتم میدیاکان هەمیشە بابەتەکان گەورە دەکەن و لەپێشودا هەمان شتیان لەنێوان مێسی و دیمبیلی و مێسی داڤید ڤیا دروست کرد”.

جیهانی

“گەوهەرەکەی ئەڵمانیا” کۆتینیۆ ڕەوانەی بەرشلۆنە دەکاتەوە !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بیر لە ئیمزاکردنی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ فیلیپی کۆتینیۆ ناکاتەوە و لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ڕەوانەی یانەی بەرشلۆنی دەکەنەوە.

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، لەم وەرزەدا ئاستی بەرز لە خولی ئەڵمانیا پێشکەش ناکات و ئیدارەی نوێی یانە باڤارییەکە بڕیاریانداوە دوای کۆتایی هاتنی وادەی خواستنەکەی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا ئیمزا نەکەن.

ماڵپەڕی “سپۆرت ١”ی ئەڵمانی لەسەرچاوە نزیکەکانی بایرنەوە ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ فیلیپی کۆتینیۆ کۆتایی بە وادەی خواستنی دێت و دووبارە ناچار دەبێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، ئەم هەنگاوەی یانە ئەڵمانیەکەش پەیوەندی بە کڕینی یاریزانێکی ترەوە هەیە.

بەپێی سەرچاوەکە، هێربەرت هاینەر و هاوەڵانی لە سەرۆکایەتی بایرن بڕیاریانداوە بەهەموو هێزیانەوە هەوڵی گواستنەوەی کای هاڤێرتزی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بایەرلیڤەرکوزن بدەن کە چەندین یانەی زەبەلاحی تری ئەوروپا چاویان لە تواناکانی بڕیوە، بەڵام نوێنەرانی بایرن بەهێزی ئەڵمانی بوون دەیانەوێت بۆندەکەی یەکلایی بکەنەوە، ئەگەر ئەم هەنگاوەش ڕووبدات ئەوا پێگەی کۆتینیۆ بەتەواوی پڕدەبێتەوە و چیتر بایرن پێویستی بە یاریزانە بەرازیلیەکە نامێنێت.

کۆتینیۆ بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن لە یانەی بەرشلۆنەوە ڕوویکردە یانەی بایرن میونشن و تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستە ناوازەکەی سەردەمی لیڤەرپوڵ بگەڕینێتەوە، ئەوەش وایکردووە کە لەلایەن ئەڵمانیەکانەوە متمانەی تەواو بەتواناکانی نەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئارسیناڵ داوای (بۆندی ئاڵوگۆڕ)ی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە و زێدان بیر دەکاتەوە…

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا هەوڵدەدەن یەکێک لە هێرشبەرە ناودارەکانیان بە لوکا یوڤیچی سڕبی ئاڵوگۆڕ بکەن.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتراڵ”ی تایبەت بە هەواڵ و زانیارییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سەرچاوەیەکی ناوخۆیی شاهانەوە ئاشکرای کردووە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردودا نوێنەرانی یانەی ئارسیناڵ پەیوەندیان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانەی مەدرید پێکهێناوە و مەبەستیشیان لەم جموجۆڵ ئاڵوگۆڕکردنی هێرشبەرێکی پێکهاتەکەی ئونای ئیمیریە بە لوکا یوڤیچ.

بەپێی سەرچاوەکە، پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگی گابۆنی تەنها وەرزێک لە بۆندەکەیدا ماوە و خەون بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەبینێت بۆیە هەموو ئۆفەرەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست ڕەت کردۆتەوە، لێرەوە نوێنەرانی ئارسیناڵ هەوڵەکانیان بەگەڕخستووە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە ئەفریقیە بۆ یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا و لە بەرامبەردا داوای گواستنەوەی لوکا یوڤیچیان لە ڕیاڵ کردووە.

پاش تاوتوێ کردنی بابەتەکە لەلایەن ئیدارەی مێرەنگیەوە ڕای زینەدین زێدانی فەرەنسی وەرگیراوە، بەڵام ڕاهێنەرەکە جەختی لەوە کردۆتەوە، یوڤیچ جێنشینی کەریم بنزیمە و قورسە بەم نزیکانە دەستبەرداری بێت.

“دیفێنسا” ئاماژەی کردووە، وەڵامەکەی زێدان یەکلاکەرەوە نەبووە، بەڵکو داوای مۆڵەتی زیاتری داوە بۆ بیرکردنەوە و ئیدارەی مێرەنگی بڕیاریانداوە هەوڵ بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەکەی تر بدەن لەپێناو یەکلایی کردنەوەی بۆندی ئۆبامیانگ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەبیدال: سوارێزم لە بڕیارێکی گرنگ ئاگادار کردۆتەوە و داهاتوی ڤاڵڤێردی بەدەست خۆیەتی

خەڵک سپۆرت

بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بەرشلۆنە ڕاوبۆچونی خۆی دەربارەی داهاتوی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر و لویس سوارێز و چەندین یاریزانی تری یانە کەتەلۆنیەکە دەردەبڕێت.

ئیریک ئەبیدالی فەرەنسی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بەرشلۆنە لەچاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ڕاگەیاندووە :” هەمیشە بەشێوەیەکی شەفاف لەگەڵ یاریزانانی بارسا مامەڵە دەکەم و ڕاستیەکانیان لێناشارمەوە، بە سوارێزم ڕاگەیاند کە یانەکەمان پێویستی بەهێرشبەرێکی ترە و یاریزانێکی تر لە پێگەکەیدا دابین دەکەین، بەڵێ ئێستا سوارێز ئەو ڕاستیە دەزانێت، ئەویش بە دڵێکی فراوانەوە بڕیارەکەی قبوڵکردین لەسەر ئەو بنەمایەی کە لە سودی یانەکەمانە”.

هەروەها دەڵێت :” لاوتارۆ مارتینێز؟ یاریزانێکی تێروتەسەلە، پێموابێت ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، باش دەیناسین، هەروەها هێرشبەری ناوازەی تریش بونیان هەیە کە خاوەنی کوالیتی بەرزن”.

هەروەها لەبارەی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرەوە وەڵام دەداتەوە و دەڵێت :” هەمیشە لەبارەی پۆستی ڕاهێنەری بەرشلۆنەوە پڕوپاگەندە بڵاودەکرێتەوە، مانەوە و ڕۆیشتنی ڕاهێنەر بابەتێکی ناوخۆییە و ئیدارەی یانە لێکدانەوە بۆ ئەو بابەتە دەکات، پێشموایە تەنها ڕاهێنەر بۆخۆی دەتوانێت داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە”.

لەکۆتاییدا ئاماژە بە عوسمان دیمبیلی و ئەنتوان گریزمان دەدات و دووپاتی دەکاتەوە، هەردوو یاریزانەکە بەتوانان و لەگەڵ خۆگونجاندن و یاریکردنی زیاتر ئەوانیش دەتوانن زیاتر پێشکەشی یانەکە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان