ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

یوڤانتۆس نیشانەی لە قەناسەکەی سالزبۆرگ گرتۆتەوە و گواردیۆلا هاوکێشەکە تێکدەدات !


خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی ئەستێرەی یانەی ڕێدبول سالزبۆرگ دەست پێکردووە، لەم هەوڵەشیاندا ناچارن ڕووبەڕوی گواردیۆلا و مانچستەر سیتی ببنەوە.

هالاندی گەوهەری نەرویجی یانەی ڕێدبول سالبۆرگ لەم وەرزەدا سەرنجی هەمووانی بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ لە سێ ڕووبەڕوبونەوەی چامپیۆنز لیگ ڕاکێشاوە و لەکۆی (١٥ یاریی) توانیویەتی ٢٢ گۆڵ تۆمار بکات.

سەرچاوە ئینگلیزیەکان ئاشکرایان کردووە، ئەم داتا و ئاستە خەیاڵیەی لاوە ١٩ ساڵەکە سەرنجی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕاکێشاوە، ڕاهێنەرەکە لەڕێگەی کەسە نزیکەکانیەوە ئاشکرای کردووە، کە یاریزانی ناوبراو لەگواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی داهاتودا دەبێتە داواکراوی یانەی مانچستەر سیتی و وەک شوێنگرەوەی گابریال جیزۆس مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ئەگەر بێتو جیزۆس ڕووە و یانەیەکی تر هەنگاو بنێت.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی دووپاتی کردۆتەوە، هالاند بەتەنها داواکراوی گواردیۆلا نییە، بەڵکو ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس لەڕێگەی فابیۆ پاراتیچی بەڕێوەبەری وەرزشیەوە پەیوەندیان بە باوک و لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکەوە کردووە و ئامادەییان نیشانداوە بڕی دیاریکراو لەسەر بۆندەکەی کە (٣٥ بۆ ٤٠) ملیۆن یورۆیە پێشکەشی یانەی ڕێدبول سالزبۆرگ بکەن، بەڵام لێرەدا دیسانەوە کێشە بۆ یانە ئیتاڵیە زەبەلاحەکە دروست دەبێت بەوپێیەی نرخی قەناسەکەی نەرویج تا وادەی گواستنەوەکان ئەگەر زۆرە دوو هێندە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.

جیهانی

دۆزەرەوەی بەهرەی گریزمان دانی پێدادەنێت: بە ئاشکرا دیارە کە بەختەوەر نییە


خەڵک سپۆرت

ئیریک ئۆڵهاتس، دۆزەرەوەی بەهرەی ئەنتوان گریزمان دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانەکە لە یانەی بەرشلۆنە بەختەوەر نییە و بەتێپەڕینی کات دەتوانێت جێگەی خۆی لە یانە کەتەلۆنییەکە بکاتەوە.

گریزمان لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ بەشێوەیەکی فەرمی و بەبڕی ١٢٠ ملیۆن یورۆی نرخی شکاندنی بۆندەکەی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد.

لەم وەرزەدا لەکۆی ٣٧ یاریی توانیویەتی ١٤ گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام بەڕوخسار و هەڵسوکەوتی یاریزانەکەدا دەردەکەوێت لە بەرشلۆنە بەختەوەر نییە، میدیاکانیش بەردەوام ئاماژەیان بەوەکردووە کە ناتوانێت لەگەڵ شێوازی یانە کەتەلۆنیەکەدا خۆی بگونجێنێت.

ئیریک ئۆڵهاتس ئەو شارەزایەی لەتەمەنی ١٤ ساڵان درکی بە بەهرەی گریزمان کرد و بردییە یانە گەورەکان، لەم بارەیەوە بە میدیاکانی فەرەنسای ڕاگەیاندووە :” کاتێک بەو شێوەیە گریزمان دەبینم ئازاردەچێژم، چونکە دەزانم لەوە زیاتری پێدەکرێت کە لە بەرشلۆنە کردوویەتی، بەڵام لەبەردەم میدیاکاندا هیچ ناڵێت، بە بێدەنگی کاری خۆی دەکات، بەئاسانی دەردەکەوێت کێشەی هەیە و خۆشحاڵ نییە”.

هەروەها دەڵێت :” گریزۆ تەمەنی ٢٨ ساڵە و یاریزانێکی جیهانیی بەتوانایە، دڵنیام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات دەتوانێت بەهێزەوە بگەڕێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

حەکیمی نییە… بۆ وەرزی داهاتوو ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی خوازراو دەگەڕینێتەوە


خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاری کۆتایی دەربارەی گەڕاندنەوەی یەکێک لە یاریزانە خوازراوە بەهرەمەندەکانی داوە و وەرزی داهاتوو زێدان پشت بەتواناکانی دەبەستێت.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی لەژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرای کردووە، کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر گەڕاندنەوەی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی ئەستێرەی خوازراو لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بڕیاری کۆتاییان داوە و زینەدین زێدان بۆ وەرزی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ پشت بەتوانا هونەرییە بەرزەکەی بەدەستێت.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرزی ئاستی ئۆدیگارد لەیانەی ڕیاڵ سۆسیداد سەرنجی بەرپرسانی یانە مەدریدیەکەی ڕاکێشاوە و هاوشانی ئەشرەف حەکیمی مەغریبی زینەدین زێدان داوای گەڕاندنەوەی کردوون.

بارودۆخی ئابووری یانەکانی ئەوروپا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرەو خراپبوون ڕۆیشتووە و پێناچێت یانە گەورەکان بتوانن لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بۆندی گەورە واژوو بکەن، بۆیە لەڕێگەی گەڕاندنەوەی یاریزانە خوازراوەکانەوە هەوڵدەدەن کەلێنەکانی ئەم وەرزە پڕبکەنەوە.

ئۆدیگاردی نەرویجی لەتەمەنی ١٧ ساڵییەوە داواکراوی (٣٠) یانەی گەورەی ئەوروپا بوو، بەڵام لەکۆتاییدا یانەی شاهانە گرەوەکەی لەهەمووان بردەوە و گواستیانەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەڵام ناوبراو نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەکانی زێداندا بکاتەوە و لەسەرەتای هەموو وەرزێکەوە بەشێوازی خواستن ئاڕاستەی یانەکانی تر دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دی برۆین چاوەڕێی بڕیاری دادگای وەرزشییە و (ok) بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە


خەڵک سپۆرت

کیڤن دی برۆینی بەلجیکی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی نایەوێت بۆ ماوەی دوو وەرز لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دووربکەوێتەوە، بۆیە ئەگەر زۆرە لە مانچستەر سیتیەوە ڕوو لەیانەیەکی گەورەی تر بکات.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، دی برۆین لەئێستادا چاوەڕێی بڕیاری دادگای باڵای وەرزشیی جیهانییە (کاس) سەبارەت بە کەیسی سزادانەکانی یانەی مانچستەر سیتی.

بەپێی سەرچاوەکە، دی برۆین بڕیاریداوە لە حاڵی دووپاتکردنەوەی سزاکان و شکستهێنانی سکاڵاکانی سیتیدا ئەوا ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات کە ئەویش یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید چەندین هەوڵی نهێنییان بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەلجیکییەکەداوە، بەڵام بەرپرسانی مانچستەر سیتی بە پێداریکردن و ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکان چەندینجار ڕێگرییان کردووە.

توتۆ سپۆرت پاڵپشت بە زانیاریی سەرچاوە ناودارەکانی ئیسپانیا لە نمونەی مارکا و ئاس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە زینەدین زێدانی فەرەنسی خەون بە دی برۆینەوە دەبینێت و وەک شوێنگرەوەی لوکا مۆدریچی کرواتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

لەبەرامبەر ئەگەرەکانی ئەم گواستنەوەیەشدا بەرپرسانی مان سیتی داوای گواستنەوەی جەیمس ڕۆدریگێزیان لە یانەی شاهانە کردووە و پێیان وایە یاریزانە کۆڵۆمبییەکە دەبێتە باشترین شوێنگرەوە بۆ دی برۆین و داڤید سیلڤا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان