ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی ماوەی سێ‌ ڕۆژە شەپۆلی گەرمای وەرزی هاوینە لەسەر هەرێمی كوردستان لاوازبووە، كەشناسی عیراق ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی دیكەی گەرما عیراق و هەرێم دەگرێتەوە.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ دوو شەممە ئاسمان لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە و لەناوچەكانی باشوور خێرایی با چالاك دەبێت و دەبێتە هۆی خۆڵبارین.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی سێ‌ شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عیراق كەشوهەوا بە سەقامگیری دەمێنێتەوە، بەلام لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما جارێكی دیكە بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕۆژی چوار شەممە ئاسمان لەسەرجەم ناوچەكان ساماڵ و خۆرەتاو دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی لە كاتژمێر 9ی بەیانی تا9ی شەو بڵاوكردەوە، كە زۆربەی ڕێژەی باران لە ناوچەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی بووە، دەشڵێت: ” لە سلێمانی 27.5 ملم و قەزایی دەربەندیخان زباریووە “.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ڕێژەی بارانبارین لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیەوە تا 9ی شەو لە سلێمانی 27,5 ملم باریوە، قەزایی دەربەندیخان 48.4 ملم و كەلار 32.2 ملم باریووە.

دەشڵێت: “بارانبارین لە ناوچەكانی دیكە بە ڕێژەی جیاواز باریووە، بە جۆرێك لە پارێزگای هەولێر 13.5 ملم و دهۆك 5.7 و كەركوك 17ملم و هەڵەبجە 29.4 ملم بووە” .

بەپێی ئەو ڕێژەیەی كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، بڕی باران لە ناوچە جیاجیاكان بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 13.5 ملم
سلێمانی 27.5 ملم
كەركوك 17 ملم
دهۆك 5.7 ملم
هەلەبجە 29.4 ملم
پیرمام 17.6 ملم
خەبات 6.6 ملم
چۆمان 8.8 ملم
حاجی ئۆمەران 0.8 ملم
بارزان 8 ملم
سیدەكان 7 ملم
دوكان 21 ملم
هەڵشۆ 23.6 ملم
ماوەت 17.4 ملم
پێنجوین 29.6 ملم
چەمچەماڵ 26 ملم
دەربەندیخان 48.4
كەلار 32.2 ملم
خانەقین 24.8 ملم
مەیدان 37.6 ملم
خورماتوو 17 ملم
زاخۆ 2 ملم
ئاكرێ 9.6 ملم
ئامێدی 6.2 ملم
بامەڕنی 8.2 ملم
كانی ماسی 10.4 ملم
مانگێش 6.6 ملم
شاریا 3.4 ملم

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

دوو شەپۆلی باران هەرێم دەگرێتەوە
كەشوهەوای هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردادێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان بەردەوام گۆڕانكاری لە دۆخی كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات و لە كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش دوو شەپۆلی باران بارن ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە دەستەی گشتی كەشناسی عیراق بڵاویكردۆتەوە، ئەو شەپۆلە بارانەی ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە لە كاتەكانی شەودا كۆتایی دێت و ڕۆژی چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و هەتاو دەبێت و ئەگەری دروست بوونی تەم لە كاتەكانی بەیانی هەیە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، ڕۆژی پێنج شەممە باران بارین سەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێم دەگرێتەوە و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم بەفر دەبارێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە ڕۆژی هەینی كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت و زۆربەی كات ئاسمن نیمچە هەور دەبێت و نمە باران لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەبارێت، بەڵام لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق ئاسمان ساماڵ و خۆرەتاو دەبێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لە كاتەكانی بەیانیدا.

كەشناسی عیراق پێشبینیشی كردووە، كە ڕۆژی شەممە ئاسمان لە سەرجەم ناوچەكان نیمچە هەور دەبێت و لە ڕۆژی یەك شەممەوە شەپۆلێكی دیكەی باران ناوچەكانی عیراق و هەرێم دەگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەهۆی مەترسی لافاو لە ئیدارەی گەرمیان پشوو ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئیدارەی گەرمیان بەهۆی شەپۆلی باران و ئەگەری دروستبوونی لافاو، دەوامی ئێوارانی لە خوێندنگەكان ڕاگرت و بە فەرمی پشووی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئیدارەی گەرمیان، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، بڕیار دراوە، دەوامی ئێوارانی قوتابخانەكان ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 17ی كانونی یەكەمی 2018 ڕابگرێت و بیكاتە پشوی فەرمی.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندكارانی خۆشەویست و مامۆستایان بەبڕیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامێتی قەزای كفری و پەروەردەی كفری لەو قوتابخانە و خوێندنگانەدا پشوی فەرمی دەبێت و لەئەگەری بەردەوامی بارانەكە لە ناو شاریش پشوو دەبێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

لەو قوتابخانە و خوێندنگانەدا پشوی فەرمی دەبێت

بۆ سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەكانی سنوری پەروەردەی كفری لەدەرەوەی شار
لەبەرسەلامەتی گیانی خوێندكارانی خۆشەویست و مامۆستایانی ئازیزمان بەهۆی ئەوڕێژە بارانە زۆرەی كەناوچەكەمانی گرتۆتەوە ومەترسی لەسەر ڕێگەوبانەكان وهاتووچۆ دروستكردووە ، بەبڕیاری ئیدارەی گەرمیان وقایمقامێتی قەزای كفری وپەروەردەی كفری لەو قوتابخانە و خوێندنگانەدا پشوی فەرمی دەبێت
ئەگەرلەكاتێكیشدا ڕێژەی بارانبارینەكە لەناو شاریش بەردەوامی هەبوو ئەوە ئەم پشووە قوتابخانە و خوێندنگەكانی ناو شاریش دەگرێتەوە

ڕاگەیاندنی
قایمقامیەتی قەزای كفری
17-12-2018

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین