ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“كورد كۆمەڵێك داواكاریی هەیە بۆئەوەی نەوت ڕادەستی بەغدا بكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت:”بودجەی 2020ی فیدراڵی ئامادەیە، تەنها ئەوە ماوە داواكاریی خۆپیشاندەران جێگەی بكرێتەوە و هەروەها هەولێر و بەغدا لەسەر پشكی هەرێم رێكبكەون”.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكدا وتویەتی “حكومەتی هەرێم كۆمەڵێك داواكاریی داوەتە بەغدا، لەوانە دیاریكردنی پشكی هەرێم و دانەوەی قەرزەكان و پشكی هەرێم لە خەرجییە سیادییەكاندا، لێكتێگەیشتنی باشیش هەیە و تەنها ماوە ڕێككەوتن بكرێت”.

ئەحمەد سەفار ئاشكراشیكردووە:”حكومەتی عیراق پڕۆژە یاسای بودجەی تەواوكردووە و تەنها ماوە داواكاریی خۆپیشاندەرانی تێیدا جێگیر بكرێت و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت، هەروەها لەنێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆ كراوە و داواكاریی كوردیش باس كراوە و لێكتێگەیشتنی باش هەیە، بۆیە تەنها ماوە ڕێككەوتنی لەسەر بكەن و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت”.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشیخستەڕوو:”كورد كۆمەڵێك داواكاریی هەیە بۆئەوەی نەوت ڕادەستی بەغدا بكات، كە بریتین لە پێدانی پشكی هەرێم لە خەرجیی سیادی و دانەوەی قەرزەكانی هەرێم لە ساڵی 2004ەوە تائێستا، هەروەها پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا دیاری بكرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە لای ئێمە، پارەی خۆمان بە تەواوی وەربگرین، بە تایبەت قەرزەكان، ئەگەر بەغدا ئەمەی كرد، هەرێم نەوت ڕادەستی بەغدا دەكات، چونكە هەرێم قەرزی كۆمپانیاكانی لەسەرە”.

عێراق

كازمی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ڕەوانەكرد.

ئەمڕۆ یەك شەممە دەستەی دەستپاكی عیراق ڕایگەیاند مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فۆڕمی ئاشكراكردنی سامانی خۆی پڕكردەوە و بۆ دەستەكەیانی ڕەوانە كرد.

پێشتر مستەفا كازمی داوای لە وەزیرانی كابینەكەی كردبوو، سامانی خۆیان بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا بكەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سائیرون: حەلبوسی دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی سائیرون، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پەكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت و یاریكردن بە كات تۆمەتبار دەكات.

هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگرە لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بە ئامانجی مانەوەی لە پۆستەكەیدا.

هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ ئیرادەیەكی سیاسی ڕاستەقینە نابینن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، جێگەی سەرسوڕمانیشە كە محەمەد حەلبوسی بە ئاشكرا پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات، بەڵام بە نهێنی لە دژیەتی و نایەوێت بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن جەخت لە بەهێزكردنی پێگەی عیراق دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ 8/8/2020، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەكییەكانی وڵات و چۆنیەتی بەرزكردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێكی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان كردەوە، تا عیراق ببێتە بەشێك لە ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ لێكتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەكەدا، ھاوكات دوپاتیشیكردەوە لەگرنگی ڕۆڵی هاوسەنگ و ئەرێنی عیراق لە كاروانی پەیوەندییە دەرەكییەكان، بەجۆرێك ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشكەوتن لە نێوان گەلان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەكان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و كاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عیراق تاووتوێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان