ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی: داعش بە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی كۆتایی نایەت


خەڵك- بەشی هەواڵ
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، داعش بە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی كۆتایی نایەت و كشانەوەی ئەمریكاش لە ناوچەكە دەرهاویشتەی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.

لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی ( ABC News )ی ئەمەریكایی، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی بە سەركەوتنێكی مەزن لەقەڵەم دەدات ، ئاماژەی بەوەشداوە كوشتنی بەغدادی ماوەیەكی زۆرە ئامانجی زۆربەی ئەندامەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش بووە ، كە دەرەنجامی كۆكردنەوەی زانیاریی ژمارەیەك دەزگەی هەواڵگریی بووە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی لەمبارەیەوە دەڵێت:””بێگومان ئەمە سەركەوتنێكی گەورەبوو لە شەڕی دژی تیرۆریزم، بەڵام ئەمە كۆتایی داعش ناگەیەنێت. لەناوبردنی بەغدادی ئامانجی هەموو هاوپەیمانان بوو، خۆشحاڵم كە ئۆپەراسیۆنەكە بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا و ئەو تیرۆریستە لەناوبرا. ئەم ئۆپەراسیۆنە وەكو شتێكی شاراوە و مەتەڵێك بوو . هەر دەزگایەكی هەواڵگریش بەشێوەیەك لە شێوەكان رۆڵیان هەبوو لەوەی بەشێك لە مەتەڵەكە بدۆزنەوە كە سەرەنجام بووە هۆی ئەوەی ئۆپەراسیۆنەكە سەربكەوێت”

هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە” نەمانی بەغدادی كۆتایی رێكخراوەكە نیە، هەرچەندە تووشی هەژانێكی كاتی دەبن، بەڵام وەك لە داعش و رێكخراوە تیرۆریستیەكانی دیكەش روویداوە كە سەركردەیەكیان دەكوژرێت دوای ماوەیەك خۆیان رێكخستووەوە و دەستیان بە كاری تیرۆریستی كردووەتەوە، بۆ نموونە داعش لە بەهاری رابردووەوە تا ئێستا 300% كردەوە تیرۆرستییەكانی زیادی كردووە، لە چەند ناوچەیەكی عیراق، جیا لە سوریا”.

مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە مەترسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا كرد و پێیوایە كشانەوەكە دەرهاویشتەی مەترسیداری لەسەر ناوچەكە لێدەكەوێتەوە، لەمبارەیەوە دەڵێت:””ڕەنگە بۆ ماوەیەك رێكخراوەكە بخاتە رەوشێكی دژوارەوە، بەڵام زۆر حاڵەتمان بینووە كە سەركردەی دیكەی رێكخراوە تیرۆرستییەكانی دیكە كوژراون، بەڵام دوای ماوەیەك خۆیان رێكخستووەتەوە. رەنگە ئەمەش هەندێك كاریگەری لەسەر داعش هەبێت، بەڵام پێموانییە هەڕەشەی داعش كۆتایی هاتووە. بەپێچەوانەوە لەماوەی رابردوودا هێرشەكانی داعش لەسەدا 300 زیادیانكردووە. پێموایە‌ هەر بۆشاییەكی ئەمنی، هەلێك دەبەخشێتە داعش بۆ ئەوەی بە قازانجی خۆی بیقۆزێتەوە. بۆیە پێموایە پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە دەرفەتێك دەداتە‌ داعش تاوەكو بۆ قازانجی خۆی سوودی لێ وەربگرێت.”

لە كۆتایی دیمانەكەدا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هۆشداری داوە لە قۆستنەوەی بۆشایی ئەمنی لە لایەن داعش، بەتایبەتیش دوای بڕیارەكەی دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كشانەوەی ‌هیزەكانی ئەمریكا لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، بەوەی ئەو هەنگاوە دەرفەت بە داعش دەدات جارێكی دیكە خۆی رێكبخاتەوە، دووپاتیشی كردوەتەوە، كە هۆكارەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆر بە گشتی هەرماون و دەبێت هەوڵی چارەسەركردنیان بدرێت بۆ ئەوەی زەمینەی بەهێزبوونەوەی رێكخراوە تیرۆریستیەكان نەرەخسێت.

کوردستان

تەقتەق.. 4 هاووڵاتی لە بیرێكدا خنكان


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە گوندێكی سنووری شاردەێی تەقتەقی سەر بە شارۆچكەی كۆیە، لە بیرێكدا 4 هاووڵاتی خنكان.

شێروان جەلال جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كۆیە، ڕایگەیاند:”ئەو هاووڵاتیانەی لەم ڕووداوە گیانیان لەدەستداوە ( باوك و كوڕێك و برازایەكن، لەگەڵ كرێكارێك) دانیشتووی گوندی موخەڕەسن.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كۆیە وتیشی، لە ئێستادا تەرمی ئەو چوار هاووڵاتییە گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادی كۆیە توێكاریان بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بڵێسە جەبار فەرمان: میللەت ناحەقی نییە باوەڕ بە كۆرۆنا نەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، مێژوو و پێشینەی تاڵی هاووڵاتیان لەگەڵ ناشەفافیەت و ناڕاستگۆیی حوكمڕانانی ئەم هەرێمە وای كردووە، كە تەنانەت بە ڕاستییەكانیش بڕوا نەكەن، دەشڵێت،”لەم مەملەكەتە تەنانەت نەخۆشیش بەسیاسی دەكرێت”.

بڵێسە جەبار فەرمان ، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوویەتی:”میللەت ناحەقی نیە، مێژوو و پێشینەی تاڵی هاووڵاتیان لەگەڵ ناشەفافیەت و ڕاست نەگۆیی حوكمرانانی ئەم هەرێمە وای كردووە، كە تەنانەت بە ڕاستییەكانیش بڕوا نەكەین لە بابەتێكی وەك كۆرۆنادا، لەم مەملەكەتە تەنانەت نەخۆشیش بەسیاسی دەكرێت”.

ڕاشیگەیاندووە:”ڕاستە كە زاكیرەمان زەعیفە، بەڵام هێشتا بیرمان نەچووە كە هەر دوێنێ بوو كە تەقەی خۆشی كرا بە ھۆی سەركەوتنمان بەسەر كۆرۆنادا كە بەداخەوە كوژاو و برینداریشی لێ كەوتەوە، ھەر پارێزگایە و سنگی دەردەپەراند و باسی بتوڵاتی خۆیی دەكرد لە پێشەنگی داو سەركەوتن و زاڵ بوون بەسەر ئەو پەتادا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە:”معقول چییە ئێستا لە پڕ و لە ناكاو كۆرونا بە سەختی و قورسی هاتووەتەوە و تووشبووان مەفەریان نییە، بۆیە لەوانەیە ئەوەی كە ئەیڵێن ڕاست بێت، بەڵام ئەدائی هەڵەی حكومەی و هەڵپەی پێشبركێی پارێزگاكان و بە سیاسیكردنی نەخۆشیەكە و پێشینەیەكی مێژووی لە ناڕاستگۆیی وای لە هاووڵاتیان كردووە متمانەیان نەمێنێ”.

بڵێسە دەشڵێت ،”میللەت بڕوای بەو هەواڵانە نییە و پابەندی رێنماییەكان نابن و ئەمە بە ھەنگاوێكی سیاسی و چەواشەكاری تێدەگەن بۆ پەردەپۆشكردنی شكستی ئەم حكومەتە و نەدانی مووچە، بۆیە سەرباری ئەوەی ئایا ھەواڵی سەرھەڵدانەوەی كۆرونا ڕاستە یا نە ھیوادارم ھاووڵاتیان تێگەیشتبێتن، كە ئەم پەتایە لە ھەموو جیهان دا هێشتا ماوە و چارەسەری نەدۆزراوەتەوە، بۆیە تكام وایە لەبەر تەندروستی خۆیان پابەند بە ڕێنماییەكانی خۆپاراستن بن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“دوو حاڵەت باری تەندروستیان ناجێگیرە”
سلێمانی، تۆماركردنی حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە ڕەتدەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە سلێمانی تۆماركرابێت، ئاماژە بە بوونی دوو حاڵەتیش دەكات كە “باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، تائێستا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە پارێزگەی سلێمانی تۆمارنەكراوە، بەڵام دوو حاڵەت باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان، وێڕای بوونی 40 حاڵەت كە نیشانەی قورسی ڤایرۆسەكەیان هەیە”.

بە وتەی یاد نەقشبەندی:”تا ئەم ساتە هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان لە شاری سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە، لەگەڵ ئەمەشدا چەندان حاڵەت هەن كە لە قاوشەكان داخڵ دەكرێن و ڕەنگە بە مانەوەیان نەخۆشییەكەیان بەرەو خراپبوون بڕوات، بەڵام هەر حاڵەتێك گەر گیانلەدەستبدات و گومانی لەسەر بێت، پشكینی بۆ دەكرێت”.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە چەند میدیایەكی عیراقیدا ئاماژە بە تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی تووشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و تۆماركردنی حاڵەتێكی گیانلەدەستدانیش كرابوو لە پارێزگەی سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان