ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ساڵانە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوا دەكات ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزا بەكاربهێنرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە رێنوێنی دەدات،كە ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزا بدرێت لە ژنانی دووگیان و منداڵانی تەمەن 6مانگ بۆ 5 ساڵ و كەسانی بەتەمەنی سەروو 65 ساڵ و تووشبووانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و كارمەندانی تەندروستی بۆ بەرگری كردن لە ئەنفلۆنزای وەزری.

ئەنفلۆنزای وەزری پەتایەكی درمیە، كە بەهۆی چەند جۆرێك ڤایرۆسەوە دروست دەبێت و بەشێوەیەكی ئاسان لەنێوان مرۆڤەكان بڵادەبێتەوە و تووشی هەمووان دەبێت و بەپێی تەمەنی مرۆڤەكان نیشانەكان و كاریگەرییەكانی دەگۆرێت، ئەنفلۆنزا لە وەزری زستاندا دەگاتە ئەو پەڕی و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی توندی 3 بۆ 5 ملیۆن كەس و نزیكەی 250 بۆ 500 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەنفلۆنزاوە تۆمار دەكرێت، بەتایبەت لەنێوان منداڵان و بەساڵاچووان و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

جۆرەكانی ئەنفلۆنزای وەزری:
ئەنفلۆنزای وەرزی دابەش دەكرێت بۆ چوار جۆری سەرەكی كە هەندێكیان تووشی مرۆڤ دەبێت و هەندێك جۆری دیكەشیان تووشی ئاژەڵ دەبێت ئەوانیش:

– ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای وەرزی جۆری (A و B) هۆكاری نەخۆشی ئەنفلۆنزای وەزرین كە ساڵانە لەوەزری پایز و زستاندا بڵاودەبێتەوە.
– ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای جۆری (C) تووشی مرۆڤ دەبێت و هۆكاری ئەنفلۆنزایە بەدرێژایی ساڵ.
– ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای جۆری (D) تووشی ئاژەڵ دەبێت و بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.

نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەرزی:
* بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەكی كتوپڕ و كۆكە و پژمین.
* سەرئێشە و دروستبوونی ئازار لەماسولكە و جومگەكان و ئارەق كردنەوە.
* گێژبوون و هەوكردنی قوڕگ و زیادبوونی دەردراوی لووت.

گواستنەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی:
ئەنفلۆنزای وەرزی بەئاسانی دەگوازرێتەوە و بەخێرایی بڵاودەبێتەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەوانە خوێندنگاكان و شوێنە گشتیەكان، كاتێك كەسێكی تووشبوو دەكۆكێت یاخود دەپژمێت ئەوا ڤایرۆسەكە بەناو هەوای ئەو شوێنە بڵاودەكاتەوە لەنێوان ئەو كەسانەی لێوەی نزیكن و هەڵیدەمژن.
ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا لەرێگەی دەستدان لەشوێنە پیسبووەكان بە ڤایرۆس و دواتر دەست لێدان لەچاو و لووت و دەم بڵاودەبێتەوە، بۆ بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە پێویستە كەسانی تووشبوو لەكاتی كۆكین و پژمین دەم و لووتیان داپۆشن.

ئەو كەسانەی ئەنفلۆنزا مەترسیان لەسەر دروست دەكات:
ئەنفلۆنزای وەرزی كاریگەری توندی دەبێت لەسەر ژنانی دووگیان و منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و كەسانی بەتەمەن و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەك كەسانی تووشبوو بە ئەیدز و رەبۆ و نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەكان لەگەڵ ئەو كەسانەی لەبواری تەندروستیدا كاردەكەن.

خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای وەرزی:
كوتان سەركەوتووترین رێگاچارەیە بۆ دووربوون لەتووشبوون بە ئەنفلۆنزا و كاریگەرییەكانی، بەدرێژایی 60 ساڵی رابردوو كۆمەلێك ڤاكسینی سەركەوتوو دژی ئەنفلۆنزا بەرهەم هێنراوە.
– ساڵانە بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەزری بە بەردەوامی.
– شووشتنی دەستەكان بە باشی و بەئاو و سابون بەرێكخراوی.
– دووركەوتنەوە لە دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاو و دەم.
– دووركەوتنەوە لەبەركەوتنی ڕاستەوخۆ لەكەسی تووشبوو یاخود بەكارهێنانی كەلوپەلەكانی.
– بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمین و كۆكە و دواتر فرێدانی.
– پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكان وەك مێز و كورسی دانیشتن.
– دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.

چارەسەری ئەنفلۆنزای وەرزی:
* بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزا باشترین رێگاچارەی خۆپاراستنە.
* هەندێك كەس لەكاتی تووشبوون بەبێ بەكارهێنانی چارەسەر چاك دەبنەوە.
* بەكارهێنانی دەرمانی دژە ئەنفلۆنزا بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری نەخۆشیەكە و دروستبوونی مەترسی بەتایبەت بەكارهێنانی دەرمان لەدوای 48 كاتژمێری دەركەوتنی نەخۆشیەكە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رێنوێنی دەدات ساڵانە ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزا بدرێت بەهەندێك كەس لەوانە ژنانی دووگیان و منداڵانی تەمەن 6مانگ بۆ 5 ساڵ و كەسانی بەتەمەنی سەروو 65 ساڵ و تووشبووانی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و كارمەندانی تەندروستی.

كەی پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت:
زۆرینەی تووشبووانی ئەنفلۆنزای وەزری تەنیا پێویستیان بە پشودانە لەماڵەوە لەگەڵ خواردنەوەی بڕێكی زۆر شلەمەنی، بەڵام لەهەندێك حاڵەتدا پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 33 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵن و ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا 6/6/2020ی مانگ دەوامی فەڕمییان ڕادەگیرێت و لە 7/6/2020 دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان