ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی باندێكی 10 كەسی دەستگیردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاشایشی پارێزگەی سلێمانی، باندێكی 10 كەسی دەستگیردەكات كە تۆمەتبارن بە دزیكردن لە ماڵان و تەقەكردن لە هاووڵاتیان لە شارۆچكەكانی پێنجوێن و سەید سادق و عەربەت و بازیان، لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەسەر چەند پارچە چەكێك و بڕێك پارە و ئاڵتونیشدا دەگیرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی پارێزگەی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی نەهێشتنی كاری نایاسایی و تێكدانی ئارامی هاووڵاتیان و دزی و ساختەكاری، بەمەبەستی پاراستی سەروماڵ و كەرامەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، دوای بەدواداچوون و دارشتنی پلانی وورد، سەبارەت بە گەڕان و دۆزینەوەی چەند تۆمەتبارێك كە دزیان لە ماڵان دەكرد لە ناوشاری سلێمانی و شارۆچكەكانی ( پێنجوێن + سەیدسادق + عەربەت + بازیان ) ، هێزكانی ئاسایشی سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش و بەپێی ماددەی ( 443 ) لەیاسای سزادان، توانیان لەچەند هەڵمەتێكدا لە رۆژانی نێوان ( 3/10 /2019 ) بۆ ( 16/10/2019 ) 10 تۆمەتبار دەستگیربكەن بە ناوەكانی:

1- ( ع ، م ، ح ) لەدایك بوی ساڵی 1986 .

2- ( ب ، م ، ح ) لەدایك بوی ساڵی 1981.

3- – ( س ، م ، ح ) لەدایك بوی ساڵی 1980 .

4- – ( ف ، ع ، ا ) لەدایك بوی ساڵی 1973 .

5- – ( ی ، ع ، س ) لەدایك بوی ساڵی 1999 .

6- ( ح ، ع ، ح ) لەدایك بوی ساڵی 1968 .

7- ( د ، ا ، ا ) لەدایك بوی ساڵی 1986 .

8- ( د ، ا ، ا ) لەدایك بوی ساڵی 1986 .

9- ( ت ، ف ، ع ) لەدایك بوی ساڵی 1978 .

10- ( ع ، ع ، م ) لەدایك بوی ساڵی 1973 .

ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت” بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزی لەماڵان و شوێنە گشتیەكان وەك دزینی ( پارە + ئاڵتون + چەك + تەلەفزیۆن + ئاژەڵا …. هتد ) وە سەرانە سەندن و تەقەكردن لەهاووڵاتیان، لە كاتی دەستگیركردنیانادا دەستگیرا بەسەر چەند پارچەچەكێك و بڕێك پارە و هەندێ ئاڵتوندا، ناوبراوان دانیان نا بە تاوانەكانیاندا ، ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە ، بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە ئەم تۆمەتبارانە زۆربەیان سەرجەمیان هاوڕێ و كەسی نزیكی یەكترن و هەندێكیان پێشینەی تاوانكاریان هەبوو و لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەستگیركراون بەڵام لەبەر نەبوونی بەڵگە ئازاد كراون، لە ئەنجامی لێكۆلێنەوە لەگەڵیاندا دانیان بە تاوانەكانی پێشوتریشدا ناوە لێكۆڵینەوە بەردەوامە “.

ئابوری

ڕۆژی 25 ئەیلول پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم
دوای گەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 25ی ئەیلول حكومەتی ناوەند ئەو بڕ پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكات كە وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەری ڕێككەوتوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەغدا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران كە بڕەكەی 320 ملیار دینارە، ڕەوانەی هەرێم بكات، لە هەرێمیش ڕۆژی دوو شەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

هاوكات، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردووە،”هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت. حكومەت داهاتی ئامادەكردووە و ئەوەی عیراقیش دێت”.

سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچە، هێڤیدار ئەحمەد، ڕایگەیاندووە “ئەوەی حكومەت ڕایگەیاندووە و ئەوەشی سەرۆكی حكومەت باسی كردووە بەپێی داهات مووچە دابەشدەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق: هەرێمی كوردستان بووەتە سەرچاوەی بە قاچاغبردنی نەوت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی عیراق، هەرێمی كوردستان بە “بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە” و “فرۆشتنی بە قاچاغ” تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، ئەوە كێشەی بۆ عیراق لەنێو ڕێكخراوی ئۆپێك دروستكردووە. لەبەرامبەردا جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: لیژنەی نەزاهەی عیراق ئاگادارە كە “نەوت لە شوێنەكانی تری عیراقەوە بە قاچاغ دەبرێت، نەك لە هەرێمی كوردستان”.

عەلی عەلاوی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق، كە هاوكات وەزیری داراییە بە ئاژانسی “S&P Global Platts”ی ڕاگەیاندووە، “هەرێمی كوردستان بووەتە سەرچاوەی بە قاچاغبردنی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە”، كە بە وتەی عەلاوی، ئەوەش وایكردووە عیراق كە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی نێو ڕێكخراوی ئۆپێكە، شكستبێنێت لە پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپێك پڵەس لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

عەلاوی ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 450 بۆ 470 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. دەشڵێت “بەڵام ئەو بڕە دیار نییە كە بە ڕێگەی قاچاغ دەفرۆشرێت، چونكە لە هەندێ كێڵگەی نەوت دزەپێكردنی نەوت هەیە، كە بە تانكەر بۆ هەندێ شوێن دەبرێت و بڕەكەی نازانین چەندە”.

لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی وەزیری دارایی عیراقەوە، گوڵیزار ڕەشید جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە”هەرێمی كوردستان شوێنی بە قاچاغبردنی نەوت نییە، بەڵكو ئەوە لە شوێنەكانی تری عیراق نەوت بە قاچاغ دەبرێت و لیژنەی نەزاهەی عیراقیش سەلماندوویەتی”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان دەشڵێت، هەرێمی كوردستان لە نەخشەی وزەی جیهانیدا متمانەی بۆ كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان دروستكردووە، وەك؛ كۆمپانیاكانی ئێكسۆن مۆبیل، گازپرۆم، شێڤرۆن و چەند كۆمپانیایەكی تر، “ئەگەر حكومەتی عیراق دەیەوێت ئامارەكان بزانێت، با سەیری ئامارەكانی كۆمپانیای دیلۆیت بكات كە داتا و زانیاری لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەردۆغان داوای هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەكات بۆ لەناوبردنی (پەكەكە)

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی توركیا داوای هەماهەنگییەكی “ڕاستگۆیانە” دەكات لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی لەپێناو لەناوبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە عیراق، كە بە وتەی ئەو:” دەكرێت “بە هەمان شێوەی داعش ڕیشەكێش بكرێت”.

ئەردۆغان لە نایەمەیەكی لەڕێی ڤیدیۆ بۆ كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە میانی كردنەوەی خولی 75، ئەو قسانەی كرد و ڕایگەیاند:”كۆمەڵی نێودەوڵەتی ناتوانێت چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ پرسی سوریا بدۆزێتەوە، تا یەك هەڵوێست نەبێت بەرانبەر بە هەموو ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان”.

ئەردۆغان دەڵێت:”توركیا ژمارەیەكی زۆری پەنابەری لەخۆگرتووە لەسەر ئاستی جیهان و بەرگری لە تەواوی شكۆی مرۆڤایەتی دەكات لەڕێی ئەو قوربانیانەی پێشكەشیان دەكات”.

لەلایەكی ترەوە سەرۆكی توركیا وتی:”ئەو وڵاتانەی خواستی خۆیان بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانە لە قودس دەربڕیوە، هاوبەش دەبن لە زیاتر ئاڵۆزكردنی كێشەكە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان