ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قائیمقامیەتی سلێمانی: بەووردی چاودێری پرۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران دەكەین


خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بەووردی چاودێری پرۆسەی هاتوچۆی خوێندكاران دەكەن لە ناوەندەكانی خوێندن و ئەو گرفت و ئاستەنگتانە چارەسەردەكرێت كە لە كاتی گواستنەوەی خوێندكاران بەدی دەكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە 30 تشرینی یەكەم 2019, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بە ئامادەبونی عومەر حەمە ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتی و گواستنەوەی خوێندكارانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبووەوە و ئەو رێوشوێنانە تاوتوتێ كران كە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ ئەوەی پرۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران بەبێ گرفت و ئاستەنگ بەڕێوەبچێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”لە كۆبوونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، لەرێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە رۆژانە بەووردی چاودێری پرۆسەی گواستنەوەی خوێندكاران دەكرێت لە ناوەندەكانی خوێندن كە ئامانج لێی گواستنەوەی خوێندكارانە بە كەمترین گرفت لە ماڵەكانیانەوە بۆ خوێندنگەكانیان و بەپێچەوانەشەوە”.

کوردستان

(خەڵك) وردەكارییەكان ئاشكرادەكات
كەركوك، ئەو ژنەی پۆلیسەكەی كوشت دەستگیركرا


خەڵك-بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرپرس لە پارێزگەی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنەی دەستی لە تاوانی كوشتنی پۆلیسێكدا هەبوو لە پارێزگەكە، دەستگیركرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بەرپرس لە كەركوك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:”لەدوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون، هێزە ئەمنییەكان توانیان سەرەداوی تاوانی كوشتنی پۆلیس (بەهجەت ئەنوەر) بدۆزنەوە كە يە چەقۆ سەربڕدراوە و تەرمەكەشی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا بەجێهێڵدراوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە:”هێزە ئەمنییەكان توانیان ژنێك بە ناوی (م.ح.ف)وە دەستگیربكەن كە بەشداربووە لە كوشتنی پۆلیسكە، لە كاتی لێكۆڵینەوەشدا دانی بەوەدا ناوە كە لەگەڵ سێ كەسی تردا دەستییان لە تاوانەكەدا هەبووە”.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت”سێ‌ كەسەكە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و پۆلیس لەئێستادا بەدوایاندا دەگەڕێت”، ڕەتیشكردەوە تائێستا هۆكاریی تاوانەكە زانرابێت.

لە یەكەم ڕۆژی جەژندا سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاماژەی بە دۆزینەوەی تەرمی پۆلیسێك كردبوو لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی لە گەڕەكی عەسكەری، ئەمەش دوای ڕۆژێك لە ڕفاندنی لە شاری كەركوك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

برای وەزیرێكی هەرێم بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
برایەكی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە 2020/5/27 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشیمان لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كرد بەبۆنەی گیانلەدەستدانی (نەژاد)ی برای لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا .

ڕاشیگەیاندووە، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەڕلەمانتاران بانگهێشتی بارزانی و تاڵەبانی بۆ پەڕلەمان دەكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەیەك پەڕلەمانتاری پەڕلەمانی كوردستان لەسەر دۆسیەی 27 ملیار دۆلار قەرزەكە، بانگهێشتی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی دەكەن بۆ پەڕلەمان.

بەپێی یاداشتێك، كە ژمارەیەك پەڕلەمانتار واژۆیان لەسەر كردووە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانیان كردووە داوایان كردووە، دانیشتنێكی تایبەت ساز بكرێت و بانگهێشتی هەریەكە لە مەسرور بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگر و ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت تایبەت وردەكاری ئەو ٢٧ ملیار دۆلارەی سەرۆكی حكومەت باسی كرد و دەڵێت قەرزارین .

دەقی یاداشتەكە:

‎بۆ/ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان -عێراق
‎بابەت/ ئەنجامدانی دانیشتن

‎پاڵپشت بە ماددەی ٦٦، بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئێمە ژمارەی یاسای ئەندامانی پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە، داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسای ئەنجام بدات، دەربارەی ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند حكومەتی ھەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە، و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان و بەمەبەستی خستنەڕوی بەڵگەو وردەكاری ئەو قەرزانە

١ـ عەبدولستتار مەجید
٢-د.شێركۆ جەودەت
٣-د.كازم فاروق
٤-د.محی الدین حسن
٥-سۆران عومەر
٦-ئەبوبەكر هەڵەدنی
٧-كاوە عبدااقادر
٨-مژدە محمود
٩-د.هەورامان گەچێنەیی
١٠-د.اسماعیل سگیری
١١-ھلز احمد
١٢-سەرچناراحمد
١٣-سیپان سالم
١٤-بەدریە ئیسماعیل
١٥-عوسمان كانی كوردەی
١٦-ڕوپاك ئەحمەد
١٧-موسلیم عبدالله

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان