ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكگرتوو لەسەر كەركوك وەڵامی بزووتنەوەی ئیسلامی دەداتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فڕاكسیۆنی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو كیشانەی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دروست كرا، نەیدەتوانی داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەن بكات.

هەرچەندە كورد بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد ڕێككەوتن، بەڵام بەهۆی كۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگار و ناكۆكی نێوان نەتەوەكانی شارەكە، دانانی پارێزگار دواكەوت و پەڕلەمانی عیراقیش ئەنجومەنەكانی هەڵوەشاندەوە و بەو پێیەش تا هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كورد پارێزگاری كەركوك لەدەست دەدات.

جوان حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فڕاكسیۆنی یەكگرتوو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەندا سەرۆكی ئەنجومەن تاكە كەسێكە و ئەگەر داوای كۆبوونەوەش بكات، ئەندامان ئامادە نەبن، داواكارییەكەی هیچ سیفەتێكی نامێنێت.
وتیشی”ڕێبوار تاڵەبانی كێشەی یاسایی لەسەر بوو، بەهۆی ئەوەی كۆمەڵێك مەلەفاتیان هێنایە پێشەوە بۆ ئەوەی فەسڵی بكەن و دەری بكەن، بەڵام بۆیان نەچووەسەر”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئەنجومەن بە كۆدەنگی و ڕێككەوتنی سیاسی كار دەكرێت، سەرۆك تەنها ئیدارەی كۆبوونەوەكان دەكات، ڕێبوار تاڵەبانی داوای كۆبوونەوەش بكات، ئەندامانی یەكێتی و عەرەب و توركمانەكان نەدەچوونە هەولێر، چونكە سەرۆكی ئەنجومەن فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

ڕوونیشیكردەوە، دەبێت 21 كەس ئامادەی كۆبوونەوەی ئەنجومەن بێت، بۆیە نە یەكێتی توانی لە كەركوك كۆبوونەوە بكات، نە پارتیش بە سەرۆكەوە توانی لە هەولێر كۆبوونەوە بكات، دوای 16ی ئۆكتۆبەریش بە دەیان جار بانگەشەی كۆبوونەوە كرا، بەڵام ڕێژەی یاسایی تەواو نەبوو، چونكە عەرەبەكانی نێو كەركوك زۆركات لەگەڵ بەستنی كۆبوونەوە نەبوون، توركمانەكانیش بوون بە سێ بەشەوە و كورد و مەسیحییەكانیش كەمینەن و ناتوانین كۆبوونەوە بكەین.

جوان حەسەن ڕاشیگەیاند، بەپێی بەرنامەی كاریش سەرۆكی ئەنجومەن داوای كۆبوونەوەی كردووە لە سنووری پارێزگای كەركوك ئەویش لەبەر باری ئەمنی، بەڵام عەرب و توركمان و یەكێتییەكان ئاشكرایانكرد، لەناو بینای پارێزگار نەبێت ناچینە ئەو كۆبوونەوە، بۆیە تاوانەكە لە كەسەكەدا نییە بەڵكو لە ئالیەتی یاسایی كارەكەدایە.

پێشتر حەسەن شێخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەم دۆخەی ئێستاوە و بەم ڕێكنەكەوتنەی پارتی و یەكێتی و پەرتەوازەیی نێوماڵی كورد و شێواندنی دۆخی ئێستای بەغدا وایكردووە كورد نەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات لە كەركوك.

وتیشی”سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە برایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بوو بۆچی داوای نەكرد كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەن ئەنجام بدرێت، بەشێكی ڕێكنەخستن و هەڵبژاردن و دانانی پارێزگار دەكەوێتە ئەستۆی یەكگرتووی ئیسلامی كە سەرۆكی ئەنجومەن لەوانە و نەهاتن كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەن ئەنجام بدەن”.

کوردستان

فڕۆكەكانی توركیا شنگالیان بۆردومان كرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا شارەدێی خانەسۆریان لە سنووری شنگال بۆردومانكرد.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) فڕۆكەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە پەكەكەیان لە شارەدێی خانەسۆر بۆردومان كردووە.

تاكو ئێستا زانیاری لەبارەی زیانە گیانی و ماڵییەكانی هێرشە ئاسمانییەكەی توركیا بۆ سەر سنووری شنگال لە ئارادا نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: دەستمان بە نەهێشتنی فەرمانبەری بن دیوار كردووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستمان كردووە بە پڕۆژەی چاكسازی و بۆ ئەو مەبەستەش هاوكاریمان لە وڵاتە زلهێزەكان وەرگرتووە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پانێڵی “پەیوەندی نێوان حوكمڕانی باش و ئاشتی ناوچەیی” كە لە شاری دهۆك بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، پڕۆسەی چاكسازیمان دەستپێكرد، بۆ ئەوەی پڕۆگرامێكی بەرهەمهێنەر دەست پێكەین و هەندێك لە خەرجییەكان كەم بكەینەوە و سەرچاوەی داهات زیاد بكەین.
وتیشی”چەندین رێگامان بۆ كۆتایهێنیان بە فەرمانبەری بن دیوار دۆزییەوە، هەموو ئەو هەنگاوانەمان هاوێشت كە ڕەنگە لە مەودایەكی نزیكدا تووشی ئازارمان بكات، چونكە چاكسازی ئازار بەخشە بەتایبەتی لە ناوچەیەكی وەك ئێمە”.
ئاشكراشیكرد، ئێستا لە بەغدا هەندێك حاڵەت بوونی هەیە كە بۆ دامركانەوەی ناڕەزایەتیەكان هەندێك بەرپرس پارە دەدەنە خەڵك، بەڵام ئەمە چارەسەر نییە و سەقامگیری ناگەڕێنێتەوە بۆ وڵات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هاوێشتنی هەنگاوی ستراتیژی و باشتركردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی كەرتی پەروەردە و تەندروستی و تەرخانكردنی بڕی هاوكارییە مادییەكان بۆ پڕۆژەكان زۆر گرنگە، بەشێوەیەك تەنها فڕێدانی پارە نەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، لە سەرەتادا ددانمان بەوەدانا كە هەموو شت نازانین بەتایبەت ئێمە لە كوردستان قەیرانمان لەوەدایە كە ژمارەیەكی زۆر پسپۆڕی ئابووریمان نییە، لەبەرئەوە ئەمریكاو فەڕەنسا و بەریتانیا هەندێك ڕاوێژكاریان پێداوین بۆ ئەنجامدانی ڕیفۆرم لە هەموو بوارەكاندا و هاوپەمانەكانمان ڕۆڵیان هەبووە لە دەستپێكردنی پڕۆسەی چاكسازی و لەگەڵ ئەو وڵاتانەش گفتوگۆمان كردووە كە ڕووبەڕووی هەمان پرس بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“دەبوو لە باشوور خۆپیشاندانی گەورە بۆ ڕۆژهەڵات بكرایە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوای شەپۆلێك لە پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان لەژێر هەژموونی بیری چەپڕەوی پەكەكەدا بۆ باكور و رۆژئاوا لە باشوور دروستبوو، لە بەرامبەر رۆژهەڵاتدا بێدەنگی هەڵبژێردراوە، ئەمەش نیگەرانی لێكەوتووەتەوە. لەوبارەیەوە چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، دەبوو خۆپیشاندانی گەورە لە باشور بۆ پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بكرایە.

لوقمان غەفور رۆژنامەوان و چاودێری سیاسی نیشتەجێی ئەمریكا لە نووسینێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەمكاتەدا لەهەموو كات زیاتر پێویستی بە پاڵپشتییە و دەبوو خۆپیشاندانی گەورە لە باشور بۆ پشتیوانی بكرایە. كە نەكراوە و ناكرێت، گونجاو نییە سوكایەتی بەو خەباتەی ئێستا و هێزە سیاسییەكانیان بكەین و بە “فاسۆلیاخۆر و ترسنۆك”یان بزانین.

دەشنوسێت، مرۆڤ كە نەیزانی جیاوازی شۆڕش و ڕاپەڕین و خۆپیشاندان چییە، دەكەوێتە هەڵەوە، خەڵكی خۆرئاوا قۆناغی خەباتی ڕزگاری نیشتمانی و شۆڕشیان تێپەڕاندووە، ئەوان لەناو شارەكان خۆیان بەڕێوەدەبەن، ئەوەی ئەوان ئێستا ڕووبەڕووی بوونەتەوە جەنگی دوای پارتیزان و شۆڕش و ڕاپەڕینە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، كوردی ڕۆژهەڵات لە پێداویستی یەكەم پێبەشكراوە، باسی پێداویستییەكانی تری چی لەگەڵ بكەین، كەواتە ئەگەر ئێمە باوەڕمان بە بزووتنەوەی ناسیونالیستی كوردی هەبێت،هەموو ئازارێك لە ئامەد یان لە سەقز و هەولێر و قامیشلو هەبێت هەمان ئازارە لە دهۆك و سنە و كۆبانێ، ئەگەر باوەڕیشمان بەوە بێت و دیدی خەبات وا ببینین تەنیا خەبات و قوربانی لای ئەوانەیە تەنیا ئاپۆ-یانە بیردەكەنەوە ئەوە لای من ئەم دید و تێڕوانییە بەتەواوی ڕەتكراوەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان